عەراقچی: هاوکاری و هەوڵی دیپلۆماسییانە پێویستە بۆ دامەزرانی ئارامی لە ناوچە
https://kurdish.sahartv.ir/news/ئێران-i445700-عەراقچی_هاوکاری_و_هەوڵی_دیپلۆماسییانە_پێویستە_بۆ_دامەزرانی_ئارامی_لە_ناوچە
وەزیری دەرەوەی ئێران لە پەیوەندیی تەلەفۆنیی جیاجیادا لەگەڵ هاوشانی عومانی و سعودیی خۆی، جەختی کرد لەسەر پێویستیی بەهێزترکرانی هاوکارییەکان و پێشخستنی هەوڵی دیپلۆماسییانەی هاوبەش بۆ دامەزرانی سەقام و ئارامی لە ناوچەکەدا.
(last modified 2026-07-28T13:54:45+00:00 )
ته‌مووز 28, 2026 17:23 Asia/Tehran
  • عەراقچی: هاوکاری و هەوڵی دیپلۆماسییانە پێویستە بۆ دامەزرانی ئارامی لە ناوچە

وەزیری دەرەوەی ئێران لە پەیوەندیی تەلەفۆنیی جیاجیادا لەگەڵ هاوشانی عومانی و سعودیی خۆی، جەختی کرد لەسەر پێویستیی بەهێزترکرانی هاوکارییەکان و پێشخستنی هەوڵی دیپلۆماسییانەی هاوبەش بۆ دامەزرانی سەقام و ئارامی لە ناوچەکەدا.

عەباس عەراقچی، وەزیری دەرەوەی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە دوو پەیوەندیی تەلەفۆنی جیاجیادا لەگەڵ بەدر بوسەعیدی و فەیسەڵ بن فەرحان، وەزیرانی دەرەوەی عومان و سعودیا ، لەگەڵ پێداچوونەوە بە دوایین پێشهاتە دوو لایەنە و ناوچەییەکاندا، جەختیشیان کرد لە سەر پێویستی بەهێزترکردنی هاوکاری و پێشخستنی هەوڵی دیپلۆماسییانەی هاوبەش لەپێناو دامەزراندنی سەقامگیری لە ناوچەکە و نەهێشتنی نائەمنیی سەپێنراو بە سەر گەرووی هورموزدا کە سەرچاوەی دەگەڕێتەوە بۆ شەڕنانەوە و دەسدرێژییەکانی ئەمریکا