کوژرانی چوار ئەندامی تاقمۆکەی تیرۆریستیی پەژاک لەسنوری بانە
سەرکردایەتی هێزی پۆلیسی کۆماری ئیسلامیی ئێران باسی تێکشکێندرانی تیمێکی تیرۆریستیی سەر بە تاقمۆکەی پەژاکی کرد لە سنورەکانی شاری بانە.
سەردار سەعید مونتەزەرولمەهدی وتەبێژی هێزی پۆلیسی ئێران وتی: شەوی ڕابردوو سنورپارێزان بەهاوکاریی هێزی ئیتلاعات و هێزی پۆلیسی ئێران لە شاری بانەو پێوشوێن گرتنی بەوردیی جم و جۆڵە سنوریەکان، لە هاتنی ئەندامێکی سەرەکیی تاقمۆکەی تیرۆریستیی پەژاک بۆ نێو وڵات ئاگادار بوونەوەو دەسبەجێ هەڵمەتێکیان بۆ گرتن و بەرەوڕووبوونەوەی ئەو تیمە تیرۆریستییە خستەنێو بەرنامەی کارەوە.
ناوبراو وتی: هێزەکانمان لەو ئۆپەراسیۆنەدا، ئۆتۆمبیلێکی جۆری سەمەندیان ناسکرد کە هەڵگری ئەندامانی ئەو تاقمە تیرۆریستییە بووە و لە ئەنجامی شەڕ وپێکدادانی نێوان سنورپارێزانی بەغیرەت و ئەو دەس و پێوەندییە دەسدرێژکارانە، چوار ئەندامی تاقمۆکەی پەژاک کوژران.
وتەبێژی پۆلیس هەروەها وتی: لە کاتی پشکنینی ئۆتۆمبیلەکەو شوێنی تێکهەڵچوون، دەست بەسەر بڕێکی زۆری چەک و تەقەمەنی بۆ نموونە، چەندین دەمانچە، خەشاب و بڕێکی زۆر گولـلەو نارنجۆک داگیرا.