پاڵەوانیی هەڵبژاردەی بالەی ئێران لە کێبەرکێکانی بالەی کەناردەریای ئاسیای ناوەندیی
هەڵبژاردەی نیشتمانیی بالەی کەناردەریای ئێران بە شکست هێنان بە خەنیمەکان، دوو میدالیای زێڕ و برۆنزی لە ڕکابەرییەکانی ئاسیای ناوەندی بەدەست هێنا.
پێشىڕکێکانی بالەی کەناردەریای پاڵەوانیی ئاسیای ناوەندی کە لە ڕۆژی شەممە ٣ی گەلاوێژەوە دەسپێکرابوو، سەرلەئێوارەی ئەمڕۆ دووشەممە بە ناساندنی تیمەکانی یەکەم هەتا سێیەم کۆتایی پێهات.
لە دیداری ریزبەندیی ئەو پێشبڕکێیانە، هەڵبژاردەی بالەی کەنارئاوی ئێران پێکهاتوو لە؛ ( ئەبولحەسەن خاکی زادەو ئەمیرعەلی قەلعەنۆیی) لەگەڵ هەڵبژاردەی قەزاقستانی دوو، کەوتە ململانێ و بە بردنەوەی دوو بە سفر لەو تیمە، پلەی سێیەمی و میدالیای بڕۆنزی پێشبڕکێکانی بەدەست هێنا.
هەڵبژاردەی بالەی کەناردەریای ئێران بە هاوبەشیی(عەبباس پورعەسگەری و عەلیڕەزا ئاقاجانی) یش کە بە سەرکەوتن بۆ یاریی فیناڵ توانی پشکی پاڵەوانیی ئاسیایی ٢٠٢٦ بەدەس بێنێ، لە دوایاریی ئەو ڕکابەرییانە، توانی لە قەزاقستانی یەک، بباتەوەو پلەی پاڵەوانیی بەخۆ تەرخان بکا.