-
دان پیدانانی ئەمریکا بە پێبەندبوونی ئێران بە بەرجام
ئادار 22, 2018 16:25کاربەدەستێکی بەرپرس لە وتووێژەکانی ڕێککەوتنی ناڤۆکیی بەرجام، دانی دانا بە پێبەند بوونی کۆماری ئیسلامی ئێران بە م ڕێککەوتنە.
-
مۆگرینی :چڕبوونەوەی بروکسیل لەسەر وەفادارکردنی ئەمریکا بۆ پاڕاستنی بەرجام
ئادار 20, 2018 20:15بەرپرسی هەڵوێستی دەرەوەیی یەکیەتی ئوروپا وتی: یەکەمین مەبەستی یەکیەتیەکەی بەردەوامی وەفاداربوونی ئێڕان بە وادەو بەڵینیە ناڤۆکیەکانیەتی بەئاراستەی بەرجام و ڕاگرتنی ئەمریکا لەو ڕیککەوتنەیەدا .
-
باڵوێزی بەریتانیا لە ئەلجەزاییر: پێویستە هەمووان بۆ پاراستنی ڕێککەوتنی ناڤۆکی هەوڵ بدەن
ئادار 19, 2018 18:42باڵوێزی ئینگلیز لە ئەلجەزاییر، ڕێککەوتنی ناڤۆکی بە دەسکەوتێکی گرینگ زانی و پێی داگرت؛ پێویستە هەمووان بۆ پاراستنی هەوڵ بدەن.
-
باڵوێزی ڕوسیا لە ئێران: پێویستییەک بە پێداچوونەوە بە سەر بەرجام نییە
ئادار 18, 2018 18:34باڵوێزی ڕوسیا لە ئێران وتی، هیچ پێویستییەک بە پێداچوونەوە بە سەر ڕێککەوتننی ناڤۆکی ئێران و پینج کۆیەک نییە.
-
سەرتیپ ئیسماعیلی: ئێران لەبواری بەرەڤانی، یەک لە سەرکەوتووترین وڵاتانی جیهانە
ئادار 17, 2018 13:25فەرماندەی بڕیارگەی بەرگریی ئاسمانیی خاتەمولئەنبیا(ص)ی ئەرتەشی کۆماری ئیسلامیی ئێران دوێشەو(هەینی) لەشاری جویباری پارێزگای مازەندەران(باکووری ئێران) پێی داگرت: ئێران لەبواری بەرگریی یەک لە پێنج وڵاتی بەهێزی جیهانە.
-
پێشنیاری بایکۆتی ترۆئیکای ئوروپایی لە دژی ئێران
ئادار 17, 2018 12:19هەواڵدەری رۆیتێرز باسی گەلەکۆمەکی نوێی ئاڵمان ، فەڕەنسە و بەریتانیا دەکات بۆ بایکۆتی ئێران لە ژێر ناوی راگرتنی ئەمریکا لە بەرجامدا .
-
یەکێتی ئوروپا: هەموو لایەنەکان پێدادەگرن لەسەر جێ بەجێ کرانی بەتەواوەتی ڕێککەوتنی ناڤۆکی و هەڵوەشانی بەردەوامی گەمارۆکان
ئادار 17, 2018 11:46یاریدەری بەرپرسی سیاسەتی دەرەوەیی یەکێتی ئوروپا دوێشەو(هەینی) لەکۆتایی یازدەهەمین دانیشتنی کۆمیسیۆنی هاوبەشی ڕێککەوتنی ناڤۆکی ڕایگەیاند، هەموو لایەنەکان جەخت دەکەن لەسەر جێ بەجێ کرانی کارای ئەو ڕێککەوتننامەیەو جێ بەجێ کرانی بەردەوامی هەڵوەشاندنەوەی گەمارۆ سەپێندراوەکانی هاوپێوەند بە پرسی ناڤۆکی.
-
زەریف: هەڵەی چوونەدەر لە ڕێککەوتنی ناڤۆکی بۆ ئەمریکا دەردناک دەبێ
ئادار 17, 2018 08:20وەزیری دەرەوەی ئێران وتی: بەسەرنجدان بەوەی وا لە ڕێککەوتنی ناڤۆکی لەمەڕ لێکۆڵینەوەو گەشەپێدان بەرچاو کراوەو هەوڵەکانی ئێران بۆ گەشەپێدانی ئاشتیانەی توانای ناڤۆکیی خۆی، ئەگەر ئەمریکا هەڵەی چوونەدەر لە ڕێککەوتنی ناڤۆکی ئەنجام بدات، بێگومان هەڵەیەکی دەردناک دەبێ بۆ واشنگتۆن.
-
عێراقچی: لە کۆمیسیۆنی هاوبەش لەهەمبەر ئەمریکادا کۆدەنگی تەواو هەبوو
ئادار 17, 2018 07:36یاریدەری سیاسیی وەزیری دەرەوەی کۆماری ئیسلامیی ئێران دوێشەو(هەینی) پاش کۆتایی هاتنی دانیشتنی کۆمیسیۆنی هاوبەشی بەرجام(ڕێککەوتنی ناڤۆکی) لە ڤیەن، وتی: لەو کۆڕەدا کۆدەنگی تۆکمەوتەواو هەبوو لەهەمبەر ئەمریکادا لەمەڕ پێویستیی درێژەپێدران و جێ بەجێ کرانی بەتەواوەتی و بەنیازپاکانەوە.
-
ئێراقچی: ڕێککەوتنی ئەتۆمی دانوستانی سەر لە نوێی لەسەر ناکرێتەوە
ئادار 16, 2018 07:35جێگری وەزیری دەرەوەی کۆماری ئیسلامیی ئێران بۆ بەشی ڕامیاریی شەوی هەینی لە کاردانەوە بە هەوڵەکانی ئەمریکا بۆ گۆڕینی چەند بڕگەیەکی ڕێککەوتنی ئەتۆمی، پێداگری کرد کە ئەو ڕێککەوتنە نێودەوڵەتیە بەهیچ لەونێک سەرلەنوێ دانوستان و وتووێژی لەسەر ناکرێتەوە.