-
وشداری یونیسێف لەحاند مەترسیی بڵاوبوونەوەی کولێرا لە غەززە
تشرینی دووهم 23, 2023 04:30"جەیمز ئێلدێر" وتەبێژی سنووقی منداڵانی نەتەوە یەکگرتووەکان (یونیسێف) وشداری دا سەبارەت بە مەترسیی بڵاوبوونەوەی کولێرا لە غەززە و هەڵکشانی ڕێژەیی مردنی منداڵان، بێتوو ئەم نەخۆشییە لەم کەرتە بڵاو ببێتەوە.
-
شەپۆلی خۆپیشاندانی دژەزایۆنی لە سەرانسەری بەریتانیا
تشرینی دووهم 22, 2023 13:00خۆپیشاندان بۆ پشتیوانی لە فەلەستین ئێستایش هەر لە بەریتانیا بەردەوامە و لە دوایین ڕووداودا، خۆپیشاندەران بە کۆبوونەوە لە بەردەم نووسینگەی ڕێبەری پارتی کرێکاری ئەم وڵاتە پێیان داگرت لە سەر پێویستیی دامەزرانی ئاگربڕ لە غەززە.
-
بەردەوام بوونی ناڕەزایەتیی جیهانی بەرامبەر بە کوشتاری خەڵکی مەدەنی لە غەززە
تشرینی دووهم 22, 2023 12:30ناڕازییانی پشتیوانی فەلەستین بە درێژەپێدانی پەلامارە مەرگهێنەکانی ڕژێمی زایۆنی دژ بە خەڵکی مەدەنی فەلەستین بەتایبەت دانیشتووانی غەززە، لە شارەکانی سەرانسەری جیهان دیسان ڕژانە سەر شەقامەکانەوە بۆ شەرمەزار کردنی پەلامارەکانی زایۆنییەکان.
-
بەردەوامی هەڵوێستی بنیاتە نێونەتەوەیەکان بە دڕندەکاریەکانی ڕژیمی زایونی
تشرینی دووهم 22, 2023 07:00بنیاتە نێونەتەوەیی و مافی مرۆیەکان لە بەردەوامی دژکردەوە زمانیەکانیان، بەبێ هیچ کارێکی کارامە، دڕندەکاریەکانی ڕژیمی زایونیان شەرمەزار کرد.
-
داخوازی وەزیری دەرەوەی چین لەسەر هەڵگیرانی هەنگاوی خێرا لە غەززە
تشرینی دووهم 21, 2023 08:30وەزیری دەرەوەی چین لە دیدارێکدا لەگەڵ شاندە دیپلۆماتیکەکانی چەند وڵاتی عەرەبی و هەروەها ڕێکخراوی هاریکاری ئیسلامی، داوای لە هەموو جیهان کرد بە زووترین کات ڕێوشوێنی پێویست بگرنەبەر بۆ کۆتایی هێنان بە ڕەوشی کارەساتباری کەرتی غەززە.
-
خۆپیشاندان لە ئوروپا بەدژی دڕندەکاریەکانی ڕژیمی زایونی لە غەززە
تشرینی دووهم 20, 2023 16:00شارە جۆربەجۆرەکانی ئوروپا گۆڕەپانی بەڕێوەچوونی ناڕەزایەتی بوو بەدژی دڕندەکاری زایونیستەکان لە کەرتی غەززە.
-
ئانڕوا پێویستی بە زیاتر لە ١٥٠ هەزار لیتر سووتەمەنییە بۆ ڕاپەڕاندنی ئەرکەکانی لە غەززە
تشرینی دووهم 19, 2023 14:30ئاژانسی ئاوارە فەلەستینییەکانی نەتەوە یەکگرتووەکان (ئانڕوا) رایگەیاندووە کە بۆ جێبەجێ کردنی پلان و کارەکانی لە غەززە لە ڕۆژدا پێویستی بە زیاتر لە ١٥٠ هەزار لیتر سووتەمەنییە .
-
عێراق بەتوندی پێشێلکارییەکان دژ بە فەلەستینیەکان سەرکۆنە دەکات
تشرینی دووهم 19, 2023 13:30لەتیف ڕەشید سەرۆك كۆماری عێراق لە دیدار لەگەڵ پاپا فرانسیس لە ڤاتیکان وتی : عێراق بەتوندی پێشێلکارییەکان دژ بە فەلەستینیەکان سەرکۆنە دەکات.
-
بەردەوامیی جەنایەتەکانی زایۆنییەکان لە چل و سێهەمین ڕۆژی "باهۆزی ئەقسا"
تشرینی دووهم 19, 2023 10:30لە چل و سێهەمین ڕۆژی "باهۆزی ئەقسا"، لە کاتێکدا کە هێرشی دڕندانەی زایۆنییەکان بۆ سەر کەرتی غەززە و هاوکات لە کەرتی ڕۆژاوا بەردەوامە و لە کاتێکدا ژماری شەهیدانی فەلەستینی سنووری یازدە هەزار کەسی تێپەڕاندووە، سەرچاوە فەلەستینییەکان شەهیدبوونی "ئەحمەد بەحر"، جێگری سەرۆک پەرلەمانی فەلەستینیان پشتڕاست کردەوە و یەکینەکانی ئەلقودسیش پەردەیان لەسەر مووشەکی بەدری سێ لادا.
-
پەلاماردرانی نەخۆشخانەی شفا ڕژێمی زایۆنی و ئەمریکا ڕیسوا دەکات
تشرینی دووهم 19, 2023 09:30چوار ڕۆژ پاش پەلاماری دڕندانەی ڕژێمی داگیرکەری ئیسراییل بۆ سەر نەخۆشخانەی شفای غەززە هێشتایش هەر سوپای ئەم ڕژێمە نەیتوانیوە بەڵگەیەک بخاتە بەردەست کە سەلمێنەری بانگەشە بەراییەکانی بێ سەباەرت بەوەی کە لەبەر بوونی بنکەکانی حەماس لە نەخۆشخانەی شفا پەلاماردانی ئەم نەخۆشخانەیە پێویستە.