-
خەزعەلی: ئەمریکیەکان بەنیازی چوونەدەر لە عێراق نین
تشرینی دووهم 26, 2023 07:30قەیس خەزعەلی سکرتیری گشتی عەسائیبی ئەهلی حەق پێداگری کرد کە ئەمریکیەکان بەنیازی چوونەدەر لە عێراق نین.
-
پینتاگۆن: ٧٣ جار لە عێراق و سووریا هێرش کراوەتە سەر هێزەکانی ئەمریکا
تشرینی دووهم 26, 2023 04:30کاربەدەستێکی وەزارەتی بەرگری ئەمریکا ڕایگەیاند کە هێزەکانی وڵاتەکەی لە عێراق و سووریا لەماوەی نزیکەی چل ڕۆژی ڕابردوودا حەفتاو سێ جار هێرشیان کراوەتە سەر.
-
ڕەزامەندی بەغدا لەسەر بەخۆماڵی کردنی دانی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان بەهۆی بانکەکانی حکومەتی فیدڕالەوە
تشرینی دووهم 25, 2023 13:00ئەندامێکی کوردی کومسیۆنی ئابووری پارلمانی عێراق ڕایگەیاند کە بەغدا ڕەزامەندی دەربڕیوە لەسەر بەخۆماڵی کردنی دانی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان بەهۆی بانکەکانی حکومەتی فیدڕالەوە.
-
ئیدانەکرانی هێرشی ئەمریکا بۆ سەر حەشدی شەعبی لەلایەن سەرۆک کۆمار و سەرۆکوەزیرانی عێراقەوە
تشرینی دووهم 23, 2023 14:50سەرۆک کۆمار و سەرۆک وەزیرانی عێراق وێڕای ئیدانەکردنی هێرشی ئەمریکا بۆ سەر هێزەکانی حەشدی شەعبی جەختیان لەوە کردەوە کە ئەم هێرشە بەبێ ئاگادار کردنەوەی حکومەتی عێراق ئەنجامدراوە و ئەمریکا دەبێ ڕێز لە سەروەریی ئەم وڵاتە بگرێت.
-
٨ تیرۆریست لە عێراق گیران
تشرینی دووهم 23, 2023 11:10ژێدەرە عێراقییەکان باسی دەستبسەرکرانی چەن تیرۆریست لە پارێزگای زیقاری ئەم وڵاتەیان کردووە.
-
پێداگری حەکیم لەسەر ڕاگیرانی خێرای شەڕەکەی غەززە
تشرینی دووهم 22, 2023 06:00سەرۆکی ڕەوتی حیکمەتی نیشتمانی عێراق لەمیانەی چاوپێکەوتنی لەگەڵ بالوێزی یەکیەتی ئوروپا لە بەغدا خوازیاری ڕاگیرانی خێرای شەڕەکەی غەززەو بەڕێکرانی یارمەتی مرۆیی بوو بۆ ئەو کەرتە.
-
بنکەی ئەمریکایی عەین ئەسەدی هەڵکەوتوو لە ڕۆژئاوای عێراق دیسانەوە کرایە ئامانج
تشرینی دووهم 22, 2023 05:45خۆڕاگری ئیسلامی عێراق دیسانەوە ڕایگەیاند کە بنکەی ئەمریکایی عەین ئەسەدی هەڵکەوتوو لە ڕۆژئاوای عێراقی کردۆتە ئامانج.
-
سوودانی: عێراق بەهەموو شێوەیەک ئامادەی پاڵپشتیە لە غەززە
تشرینی دووهم 22, 2023 04:45سەرۆک وەزیرانی عێراق لەمیانەی چاوپێکەوتنی لەگەڵ ئەحمەد ڕوەیدی باڵوێزی فەلەستین لە وڵاتەکەی پێداگری کرد کە عێراق بەهەمووشێوەیەک ئامادەی پاڵپشتیە لە غەززە.
-
جێگری پارلمانی عێراق: تیپی ٢٠ی هاوبەش چالاکی خۆی دەست پێ دەکاو لەمانگی داهاتوشەوە مووچە وەردەگرن
تشرینی دووهم 21, 2023 06:30جێگری دووهەمی پارلمانی عێراق ڕایگەیاند کە فەرمانی دەست بەکار بوونی تیپی بیستی هێزەکانی پێشمەرگە و ئەرتەشی عێراق دەرکراوەو سەرەتاکانی مانگی داهاتوو مووچەی خۆشی وەردەگرێ.
-
ماموەستایان و فەرمانبەرانی ناڕازی هەرێمی کوردستان: بۆ خۆپیشاندان دەچینە بەغدا
تشرینی دووهم 20, 2023 14:30مامۆستایانو فهرمانبهرانى ناڕازیی بڕیاریاندا ههفتهى داهاتوو خۆپیشاندانهکانیان ببهنه شارى بهغداو داواکاریهکانیان ڕاستهوخۆ بهحکومهتى عێراق ڕابگهیهنن.