-
ئەنجوومەنی ئاسایش خوازیاری لێکۆڵینەوە بوو سەبارەت بە دۆزرانەوەی گۆڕە بە کۆمەڵەکانی غەزە
May 11, 2024 06:00ژماری تەرمە دۆزراوەکانی گۆڕێکی بەکۆمەڵ کە پاش چوونەدەری هێزەکانی سوپای رژێمی زایۆنی لە نەخۆشخانەی "ناسر" هەڵکەوتوو لە شاری خان یونس لە باشوری کەرتی غەززە، دۆزرابۆوە، بۆ دووسەد و هەشتاو سێ تەرم زیادی کردووە.
-
ئانتۆنیۆ گوترێش: پەلاماردرانی ڕەفەح کارەساتێکی مرۆیی گەورەی لێدەکەوێتەوە
May 11, 2024 05:58سکرتێری گشتی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتوەکان وێڕای شەرمەزارکردنی پەلاماردرانی بنکەی ئانڕوا لە قودسی ڕۆژهەڵات لەلایەن ڕژیمی زایۆنیستیەوە ڕایگەیاند پێویستە هەڵکوتانەسەر فەرمانبەرانی فریاگوزارو دامەزراوە مرۆیەکان ڕابگیردرێ.
-
پێوەندی تەلەفۆنی نێوان هەنییە و میقاتی سەبارەت بە دانوستانەکانی ئاگربڕ
May 11, 2024 05:30سەرۆک وەزیرانی لوبنان لە ڕێگەی تەلەفونەوە لەگەڵ ئیسماعیل هەنییە، سەرۆکی مەکتەبی سیاسی بزووتنەوەی خۆڕاگریی ئیسلامیی حەماس، سەبارەت بە دوایین پێشهاتە سیاسی و مەیدانییەکان، بەتایبەت دانوستانەکانی ئاگربڕ و پەلاماری زەمینی بۆ سەر ڕەفەح وتووێژی کرد.
-
بەردەوامی پەلاماردانی ڕەفەح لەلایەن زایۆنیستەکانەوەو شەهیدبوونی ٨ کەسی دیکە
May 11, 2024 05:20سەرچاوە هەواڵدەریەکان ڕایانگەیاند کە پەلاماردانی ڕەفەح لەلایەن زایۆنیستەکانەوە هەروا بەردەوامە کە لەئاکامی دا ژومارەیەک کەسی سڤیل شەهید یان بریندار بوون.
-
محەممەد تەمیمی: تا راگیردرانی شەڕی غەززە بەردەوام دەبین لە سەر پەلاماردانی ئیسراییل
May 11, 2024 05:15سکرتێری گشتیی گرووپی «الوعد الصادق» پێیداگرت: خۆڕاگری ئیسلامی بژاردەیەکی دیکەی جگە لە بەردەوام کردنی پەلامارەکانی بۆ سەر ڕژێمی زایۆنی بۆ پشتیوانیی هەمەلایەنە لە برایانی خۆڕاگریی فەلەستین و دژ بە شەڕی ژینۆساید ئەم ڕژێمەی لەبەردەمدا نییە.
-
بەردەوامی خۆپیشاندانی دژی زایۆنیستی خوێندکاران و خەڵکی ئوروپا و ئەمریکا
May 11, 2024 05:15شەپۆلی ناڕەزایەتی خوێندکاران و خەڵکی جیهان بەدژی دڕندەکاریەکانی ڕژیمی داگیرکەری زایۆنیست کە لە زانکۆی کۆلۆمبیای ئەمریکاوە تەشەنەی کردە زانکۆکانی دیکە ئەو وڵاتە، هەنوەکە ئەوەتا گەیشتۆتە ئوروپاو ئەمڕۆژانە کەمتر وڵاتێک هەیە کە تێیدا ناڕەزایەتی دژی زایۆنیستی بەدی نەکرێ.
-
کۆگەی گشتی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتوەکان ئەندامەتی فەلەستینی لەو ڕێکخراوە دا پەسەند کرد
May 11, 2024 04:58کۆگەی گشتی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتوەکان بە سەدو چل و سێ دەنگ، دەنگی ئەرێنی دا بە بەرنووسی بڕیارنامەی ئەندامەتی بەتەواوی فەلەستین لە ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتوەکان دا.
-
خۆپیشاندانی بەربڵاوی خەڵکی یەمەن بەئاراستەی لایەنگری لە خەڵکی غەزە
May 11, 2024 04:58بەهەزاران کەس لە خەڵکی یەمەن بە ڕژانە سەر شەقامەکانی شاری سەعدەی ئەو وڵاتە، دڕندەکاریەکانی ڕژیمی زایۆنیستی بەرامبەر بە خەڵکی فەلەستین لە غەزەیان شەرمەزار کردو خوازیاری ڕاگیرانی بەخێرای ئەو شەڕەو جێگیربوونی ئاگربڕیش بوون لەو کەرتە.
-
خۆڕاگریی فەلەستین: هیچ چەشنە سەرپەرشتییەک بەسەر دەروازەی رەفەح قەبووڵ ناکەین
May 09, 2024 08:30دوابەدوای بڵاوبوونەوەی چەند هەواڵێک لەبارەی سپێردرانی بەڕێوەبەرایەتی دەروازەی رەفەح بە کۆمپانیایەکی ئەمریکی، تاقمە خۆڕاگرەکانی فەلەستین لە بەیاننامەیەکدا، نەیارەتی لێبڕاوانەی خۆیان لەگەڵ وەها کردەیەکی شیمانەیی ڕاگەیاند.
-
هێرشی مووشەکی لە کەرتی غەززەوە بۆ سەر فەلەستینی داگیرکراو
May 09, 2024 07:30سەرچاوە هەواڵییەکان ڕایانگەیاندووە؛ چەن مووشەکێک لە کەرتی غەززەوە بەرەو شارۆچکەیەکی زایۆنی نشین لە نزیکی ئەم کەرتە هاویژراوە.