-
باڵوێزی فەلەستین لە بنکەی نەتەوە یەکگرتووەکان لە ڤییەنا: ئیتر لە کۆبوونەوەکاندا هیچ راپۆرتێک سەربارەت بە غەززە ئاراستە ناکەین
May 04, 2024 06:45باڵوێزی فەلەستین لە بنکەی نەتەوە یەکگرتووەکان لە ڤییەنا وتی کە ئیتر لە کۆبوونەوەکانی ئەم ڕێکخراوەیە بۆ ئاراستە کردنی ڕێژە و ئامار و ڕووداوەکانی شەڕی ڕژێمی زایۆنی دژ بە کەرتی غەززە بەشداری ناکات، چوونکە هیچ دەسکەوتێکی نییە و ژینۆسایدی دژ بە گەلی فەلەستین هەر بەردەوامە.
-
وریایی دانی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتوەکان بەرامبەر بە مەترسی پەلاماردانی ڕەفەح لەلایەن ڕژیمی زایۆنیستیەوە
May 04, 2024 04:30وتەبێژی نوسینگەی کاروباری مرۆیی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتوەکان وریایی دا بەرامبەر بە مەترسی پەلاماردانی ڕەفەح لەلایەن ڕژیمی زایۆنیستیەوە.
-
نەتانیاهۆ بەنیازی بێئاکام کردنی وتووێژەکانە
May 04, 2024 03:30ئەندامێکی حەماس پێداگری کرد کە نەتانیاهۆی سەرۆک وەزیرانی ڕژیمی زایۆنیست هەروا بەنیازی شکستدانی هەوڵەکانە بۆ ڕێککەوتنی ئاگربڕ لە غەزە.
-
بەردەوامی جمینی خوێندکاری بەئاراستەی پاڵپشتی لە گەلی فەلەستین
May 02, 2024 10:20ناڕەزایەتی خوێندکاران و مامۆستایانی وڵاتانی جۆربەجۆری جیهان بۆوێنە ئەمریکاو کەنەداو فەرآنساو ئۆردۆن و لوبنان بەئاراستەی پاڵپشتی لە گەلی فەلەستین هەروا درێژەی هەیە.
-
فڕۆکە شەڕکەرەکانی ڕژیمی زایۆنیست دیسانەوە شاری غەزەیان کردە ئامانج
May 02, 2024 09:30فڕۆکە شەڕکەرەکانی ڕژیمی زایۆنیست ڕۆژهەڵاتی گەڕەکی زەیتوون"ی غەزەیان کردە ئامانج و عومەر ئەبولفەول"ی ئەندامی هێزەکانی خۆڕاگری گوردانەکانی تولکەرم لەنێو ئۆتۆمبێلە تایبەتەکانیان دا لە دەروازەی ئەو کەمپە شەهید کرا.
-
سەرکوتی خۆپیشاندانی لایەنگری لە فەلەستین لە پاریس
May 02, 2024 09:00خۆپیشاندانێکی حەماسی لە پاریسی پێتەختی فەڕانسا بەبۆنەی ڕۆژی جیهانی کریکارەوە و بەئامانجی پاڵپشتی لە فەلەستین و غەزە بەڕێوە چوو.
-
ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتوەکان خوازیاری لێکۆڵینەوەیەکی سەربەخۆ بوو سەبارەت بە گۆڕە بەکۆمەڵەکانی غەزە
May 02, 2024 08:55ئانتۆنیۆ گۆترێش"ی سکرتێری گشتی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتوەکان، ڕایگەیاند کە یەگجار دڵگرانە لە ڕاپۆرتەکانی سەر گۆڕە بەکۆمەڵەکان"ی چەندین شوێنی غەزە.
-
کوژرانی دوو چەکداری زایۆنی لە هێرشێکی هەڵەی هێزەکانی خۆیاندا
May 02, 2024 08:45لەئاکامی تەقەی هەڵەی هێزەکانی سوپای رژێمی زایۆنی، دوو چەکداری ئەو رژێمە کوژران.
-
کومیساریای باڵای مافی مرۆڤ، سەرکوتی لایەنگرانی خەڵکی فەلەستینی لەنێو زانکۆکانی ئەمریکای بەجێگەی دڵگرانی زانی
May 02, 2024 08:40نوسینگەی کومیساریای باڵای مافی مرۆڤی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتوەکان دڵگرانی خۆی ڕاگەیاند لە هەڵسو کەوت بەرامبەر بە لایەنگرانی خەڵکی فەلەستین لەنێو زانکۆکانی ئەمریکاو وتی کە ئەو کارەی پۆلیس لەو زانکۆیانە نەشیاوە.
-
تەشەنای سەرکوتکرانی خوێندکارانی لایەنگری فەلەستین لە ئەمریکا
May 02, 2024 08:00هاوکات لەگەڵ درێژەی ناڕەزایەتیی دەربڕینی خوێندکارانی ئەمریکی بەدژ کردەی تاوانکارانەی رژێمی زایۆنیستی لە غەززەو هەروەها پشتگریی لە فەلەستینیەکان، پۆلیسی ئەو وڵاتە، کردەی سەرکوتکارانەی بەدژ ئەوان پەرەپێداوە. رۆژنامەی نیۆیۆرک تایمز، ژماری خوێندکارانی گیراوی ئەمریکی زیاتر لە هەزار کەس راگەیاندووە.