کوژرانی دوو چەکداری زایۆنی لە هێرشێکی هەڵەی هێزەکانی خۆیاندا
https://kurdish.sahartv.ir/news/ڕۆژهەڵاتی_ناڤین-i427018-کوژرانی_دوو_چەکداری_زایۆنی_لە_هێرشێکی_هەڵەی_هێزەکانی_خۆیاندا
لەئاکامی تەقەی هەڵەی هێزەکانی سوپای رژێمی زایۆنی، دوو چەکداری ئەو رژێمە کوژران.
(last modified 2026-07-27T11:28:32+00:00 )
May 02, 2024 08:45 Asia/Tehran

لەئاکامی تەقەی هەڵەی هێزەکانی سوپای رژێمی زایۆنی، دوو چەکداری ئەو رژێمە کوژران.

سوپای رژێمی زایۆنیستی، ئەنجامی لێکۆڵینەوە بەراییەکان لەبارەی کوژرانی دوو چەکداری خۆی ڕاگەیاند کە لە شەڕی غەززەدا بەهۆی تەقەی هێزەکانی خۆیان کوژراون.

سوپای رژێمی زایۆنیستی ڕایگەیاند، لە لێکدانەوە بەراییەکانی یەکەی٩٩ لەبارەی ڕووداوی کوژرانی دوو چەکدارەکە، دەرکەوت کە یەکێ لە تانکەکانی یەکەی٧٦٩ لە شوێنی شاراوەو پارێزراو کە چەکداران بۆ چاک کردنەوەی تانکەکان تێیدا خۆیان شاردبۆوە، هاتەدەر و ستافی تانکەکە هەستیان بەوە کرد کە تانکەکە خەریکە لە شوێنەکەی خۆی دەچێتەدەر و بێ ئەوەی کە بۆیان دەرکەوێ کە ئەو جوڵەکردنەی تانکەکە بەهۆی جوڵەی چەکدارێکی سوپای رژێمی زایۆنییە لە باڵەخانەکەدا، تەقەیان کرد کە لەئەنجامدا، چەکدارانی ئامادە لەوێ کوژران.

سوپای رژێمی زایۆنی هەروەها ڕایگەیاند، هێزە چەکدارەکان کە لەو ڕووداوە ئاگادار بوونەوە، مووشەکی دژە تانک و گولـلەیان گرتە باڵەخانەکە کە لەئەنجامدا چەکدارێکیش بریندار بوو. لەکاتی دەسپێبوونی پەلامارەکانی رژێمی زایۆنیستی بۆسەر کەرتی غەززە، هێزەکانی سوپای داگیرکەر، چەندین جار بەهەڵە چەکدارانی خۆیان کردۆتە ئامانج.