-
لاریجانی: داکۆکی دەکەین لە بڕیاری حکومەت و خۆڕاگریی لوبنان
تشرینی دووهم 15, 2024 15:15ڕاوێژکاری مەقامی مەزنی ڕێبەری لە پرێس کۆنفرانسی ئەمڕۆیدا لە بەیرووت وتی: هەر بڕیارێک لەلایەن حکومەت و خۆڕاگریی لوبنانەوە بدرێ، ئێمە پاڵپشتیی دەکەین.
-
٦٠٠ گۆڕی تازە؛ تایبەت بە هێزەکانی سوپای تیرۆر
تشرینی دووهم 15, 2024 15:11ڕادیۆی ڕژێمی زایۆنی رایگەیاند؛ سوپای ئەم ڕژێمە ٦٠٠ گۆڕی تازەی تەرخان داوە بە هێزەکانی خۆی لە گۆڕستانی سەربازیدا لە چیای هێرتسێل کە لە قودسی داگیرکراو هەڵکەوتووە.
-
ڕێبەری ئەنساروڵای یەمەن: ئێران ئەرکی گەورەی ئیسلامیی خۆی بەجێ دێنێ
تشرینی دووهم 15, 2024 15:11ڕێبەری بزووتنەوەی ئەنساروڵای یەمەن جەختی کرد؛ کۆماری ئیسلامیی ئێران ئەرک و ئەستۆگریی گەورەی ئیسلامیی خۆی بەرامبەر بە گەلانی موسڵمان بەجێ دێنێ و شەهیدانێکی پایەبەرزی وەک قاسم سولەیمانی لەم ڕێگایەدا پێشکەش کردووە.
-
هێرشی قورسی زایۆنییەکان بۆ سەر ناوچەی غوبەیریی لوبنان
تشرینی دووهم 15, 2024 15:10ژێدەرە هەواڵییەکان ڕایانگەیاند کە ڕژێمی زایۆنی پەلامارێکی دڕندانەی کردۆتە سەر ناوچەی غوبەیری لە زاحییە کە لە باشووری بەیرووت هەڵکەوتووە.
-
گەیشتنی ژماری شەهیدانی غەززە بە ٤٣ هەزار و ٧٤٦ کەس
تشرینی دووهم 15, 2024 15:10وەزارەتی تەندروستیی کەرتی غەززە ڕایگەیاند؛ ژماری شەهیدانی پەلامارەکانی ڕژێمی زایۆنی بۆ سەر ئەم ناوچەیە لە حەوتی ئۆکتۆبری ٢٠٢٣ـەوە تا ئێستا گەیشتۆتە ٤٣ هەزار و ٧٤٦ کەس و ژماری بریندارانیش گەیشتۆتە ١٠٣ هەزار و ٤٩٠ کەس.
-
ئاژاوەنانەوەی هەوادارانی تۆپی پێی رژیمی زایۆنی، ئەمجارەیان لە فەڕانسە
تشرینی دووهم 15, 2024 09:22هەوادارانی تیمی تۆپی پێی رژیمی زایۆنی لە کێبەرکێ لەگەڵ هەڵبژاردەی فەڕانسە، لەگەڵ هەوادارانی ئەو تیمە تێکهەڵچوون و کەشی یاریگەی "مامۆستا دو فرانس"یان ئاڵۆزکاو کرد. زایۆنییە توندڕەوەکان لەگەڵ هەوادارانی تیمی فەڕانسەو هێزە ئاسایشییەکان لە یاریگەکە، تێکهەڵچوون و پێکیان دادا.
-
ڕێگریی رژیمی زایۆنی لە گەیشتنی هەرچەشنە یارمەتییەک بۆ باکوری غەززە
تشرینی دووهم 15, 2024 09:22بەرپرسێکی باڵای ناوەندی فریاگوزاریی بۆ ئاوارە فەلەستینیەکان ناسراو بە ئەنرۆا وتی: لە یەک مانگی ڕابردوودا هیچ چەشنە یارمەتییەک نەگەیشتووەتە ناوچە باکورییەکانی غەززە
-
هەڵمەتی مووشەکی حیزبوڵڵای لوبنان بۆسەر پێگەیەکی ستراتژیکی دەریایی سوپای زایۆنی
تشرینی دووهم 15, 2024 09:22خۆڕاگریی ئیسلامیی لوبنان، پێگەی دەریایی "ستێلا ماریس"ی سوپای رژیمی زایۆنی لە باکوری رۆژاوای حەیفا بەمووشەکی تایبەت، مووشەکباران کرد.
-
پەلاماری ڕژێمی زایۆنی بۆ سەر دیمەشق
تشرینی دووهم 15, 2024 07:46ژێدەرە میدیاییەکان ئێوارەی ئەمڕۆ ڕایانگەیاند؛ ڕژێمی زایۆنی پەلاماری شاری دیمەشقی داوە.
-
زەبرەکانی حیزبوڵا لە سوپای تیرۆر
تشرینی دووهم 15, 2024 07:24حیزبوڵای لوبنان لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاند؛ ئەمڕۆیش باکووری فەلەستینی داگیرکراوی مووشەکباران کردووە و ڕژێمی زایۆنیش دانی ناوە بەو لێهاتووییەی حیزبوڵادا.