-
ئاسێبوونی سوپای ڕژێمی زایۆنی لەباشوری لوبنان
تشرینی دووهم 12, 2024 09:06دوابەدوای خۆڕاگری ئازایانەی حیزبوڵڵا له ماوەی دە ڕۆژی ڕابردوودا ، سوپای ڕژێمی زایۆنی لەباشوری لوبنان ، گیری خواردووە و ئاسێ ماوە.
-
وشداریدان بەرامبەربە پێشێلکرانی سەروەری ئێران و عێراق و سوریا
تشرینی دووهم 12, 2024 08:56لەبەیاننامەی کۆتایی دانیشتنی سەرکردەکانی وڵاتانی عەرەبی و ئیسلامی لەڕیاز دا ، وێڕای وشداریدان بەرامبەربە پێشێلکرانی سەروەری وڵاتانی ناوچەکە لەوانە ئێران ، داواش کرا ڕژێمی زایۆنی بایکۆت و سزا بدرێ تا چیدی نەتوانێ خەڵکی غەزه قەڵاچۆ بکات.
-
کوڕەکەی ناتانیاهۆ باسی کودەتا دەکا
تشرینی دووهم 12, 2024 08:44کوڕەکەی سەرۆک وەزیرانی ڕژێمی زایۆنی لەکاردانەوە بەرامبەربە پشکنینە ئاسایشییەکان له نووسینگەی باوکیی دا ، ڕەخنەی توندی گرت لە سوپا و دامەزراوە ئاسایشییەکانی ئەو ڕژێمە و ئەو کارەی بەکودەتا پێناسە کرد.
-
دانیشتنی ڕیاز و هاودەنگی وڵاتانی ئیسلامی بەدژی ڕژێمی زایۆنی
تشرینی دووهم 12, 2024 08:36جێگری یەکەمی سەرۆک کۆماری ئێران لەدوای گەڕانەوە لە عەڕەبستانی سعودی ڕایگەیاند دونیا بەو ئەنجامە گەیشتووە کە دەبێ سزای ڕژێمی زایۆنی بدات.
-
ورده وردە هەڵوەشانی کابینەکەی ناتانیاهۆ
تشرینی دووهم 12, 2024 08:04ڕۆژنامەی زایۆنیی یەدیعوت ئاحارونوت نووسیوییەتی ئەیال زامیری بەڕێوەبەری وەزارەتی جەنگی ئەو ڕژێمە ، چەن ڕۆژ لەدوای دەرکرانی گاڵانت ، دەستی لەکار کێشایەوە.
-
عۆفر کاسیۆ : دەوڵەتی تەلاویو فاشیستە
تشرینی دووهم 12, 2024 07:46نوێنەری کەنیستی ڕژێمی زایۆنی ڕایگەیاند دەوڵەتی ئیسرائیل ، دەوڵەتێکی فاشیستییە و کاروسیاسەتی لەپێناو کۆمەڵکوژکردنی فەلەستینییەکانە
-
شوێنی ڕاهێنانی تیمی تۆپی پێی ڕژێمی زایۆنی نهێنییە
تشرینی دووهم 12, 2024 07:26تیمی تۆپی پێی ڕژێمی زایۆنی پێنجشەمە لەگەڵ هەڵبژاردەی فەڕانسا یاری دەکات و لەترسی تێکچوونی دۆخی ئاسایش لە پاریس ، شوێنی ڕاهێنانی خۆی شاردۆتەوه.
-
پەرەسەندنی هێرشی درۆنیی خۆڕاگریی عێراق
تشرینی دووهم 12, 2024 07:15هێزەکانی خۆڕاگریی عێراق هەڵمەتەکانیان پەره پێداوە و لەماوەی چەن سەعاتی ڕابردوودا ، سێ هێرشی درۆنیان کردۆتە سەر بنکەکانی ڕژێمی زایۆنی.
-
ڕەتکرانەوەی ڕەشنوسی ئاگربەس لەلوبنان لەلایەن حیزبوڵڵاوە
تشرینی دووهم 12, 2024 07:06بەپێچەوانەی هەواڵی هەندێ میدیای ڕۆژئاوایی لەمەڕ ئامادەکرانی ڕەشنوسی ئاگربەس لەلوبنان ، حیزبوڵڵا ئەو هەواڵەی وەدرۆ خستەوە.
-
برینداربوونی دوو زایۆنیست بەهۆی هەڵمەتی شەهادەتخوازانە
تشرینی دووهم 12, 2024 06:41سەرچاوە عیبرییەکان ڕایانگەیاند بەهۆی هەڵمەتێک لە خاڵێکی پشکنینی نزیک بەیت لەحم لە لێواری ڕۆژئاوا دوو زایۆنیست برینداربوونە.