-
نەتەوە یەکگرتووەکان: خەڵکی غەززە لە پێش چاوی هەموو جیهان لە برساندا دەمرن
تشرینی دووهم 07, 2024 15:28نەتەوە یەکگرتووەکان بە ئاماژە بە باروودۆخی مرۆیی کارەساتبار لە کەرتی غەززە بە هۆی بەردەوامبوونی پەلامار و گەمارۆ تۆقێنەرەکانی ڕژێمی زایۆنی دژ بەم کەرتە، رایگەیاند کە خەڵکی غەززە لە بەردەم چاوی هەموو خەڵکی جیهان لە بەر برسێتی دەمرن و ئەو کردەوەی ئییسراییل دژ بە ئاژانسی ئانڕوا، دواهاتی نالەباری بەدواوە دەبێ.
-
زۆر بوونی هەژماری شەهیدانی غەززە
تشرینی دووهم 07, 2024 15:28وەزارەتی تەندرووستیی فەلەستین لە کەرتی غەززە ئەمڕۆ پێنجشەممە باسی گەیشتنی ژماری شەهیدانی شەڕی ١٣ مانگەی ڕژێمی زایۆنی دژ بەم ناوچەیەی بە ٤٣ هەزار و ٤٦٩ کەس کرد.
-
مەخابن دەربڕینی ئێران بەرامبەر بە کەمتەرخەمیی یەکێتی ئەورووپا لە هەمبەر جەنایەتەکانی ڕژێمی زایۆنی
تشرینی دووهم 07, 2024 09:20سەید عەبباس عەراقچی وەزیری دەرەوەی ئێران شەوی ڕابردوو لە وتوێژێکی تەلەفۆنی لەگەڵ "ئێلینا ڤاڵتۆنن" وەزیری دەرەوەی فینلاند داخ و مەخابنی دەربڕی بەرامبەر بە بێدەنگەکردنی یەکێتی ئەورووپا لە هەمبەر جەنایەتەکانی ڕژێمی زایۆنی لە فەلەستین و لوبنان.
-
هێرشی حیزبوڵا بۆ سەر تلاڤیڤ بە مووشەکی فاتحی ١١٠
تشرینی دووهم 07, 2024 08:56حیزبوڵای لوبنان لە بەیاننامەی ئەمڕۆ پێنجشەممەیدا ڕایگەیاند کە بە مووشەکی فاتحی ١١٠ هێرشی کردۆتە سەر شەش بنکە و سێ سایتی سەربازیی ڕژێمی زایۆنی هەڵکەوتوو لە باکوور و ناوەڕاستی فەلەستینی داگیرکراو.
-
هێرشی خۆڕاگریی عێراق بۆ سەر ئامانجی سەربازیی زایۆنییەکان
تشرینی دووهم 07, 2024 08:46خۆڕاگریی ئیسلامی عێراق سەرلەبەیانیی ئەمڕۆ پێنجشەممە بە بڵاوکردنەوەی بەیاننامەیەک ڕایگەیاند کە هێرشێکی درۆنی دیکەی کردۆتە سەر ئامانجی سەربازیی ڕژێمی زایۆنی لەنێو فەلەستینی داگیرکراودا.
-
هەموو حکومەتەکانی ئەمریکا پشتیوانی ڕژێمی زایۆنین
تشرینی دووهم 07, 2024 08:16کۆمیتەکانی خۆڕاگریی فەلەستین لە بەیاننامەیەکدا جەختی کرد؛ هیچ جیاوازییەک نییە لە نێوان کۆماریخوازەکان و دیموکراتەکانی ئەمریکا، لەبەر ئەوەی کە هەموو حکومەتەکانی ئەمریکا لایەنگر و پشتیوانی ڕژێمی زایۆنین و هاودەست و هاوبەشن لە کوشتارەکانی ئەم ڕژێمە دژ بە گەلی فەلەستین.
-
میقاتی: کۆتایی هاتنی جەنایەتەکانی ئیسراییل تەنیا ڕێگا چارەیە
تشرینی دووهم 07, 2024 07:56نەجیب میقاتی سەرۆک وەزیرانی کاتی لوبنان جەختی کرد؛ دەروازەی سەرەکی هەر ڕێگاچارەیەک بۆ دامەزرانی ئاگربڕ، ڕاگیردرانی تۆکمە و تەواوی دەسترێژیی ئیسراییل بۆ سەر خاکی لوبنان و جێبەجێکرانی بڕیارنامەی ١٧٠١ـە.
-
خۆپیشاندانی دژی نەتانیاهو لە سەرانسەری فەلەستینی داگیرکراو
تشرینی دووهم 07, 2024 06:56شارۆچکەنشینانی زایۆنی شەوی ڕابردوو و لە دووەم شەوی لەسەر یەک لە سەرانسەری فەلەستینی داگیرکراو دژ بە نەتانیاهۆ و کابینە شەڕخوازەکەی خۆپیشاندانیان بەڕێوە برد
-
توندتربوونی هێرشەکانی حیزبوڵا بۆ سەر سوپای تیرۆر
تشرینی دووهم 07, 2024 06:31خۆڕاگری لوبنان ڕایگەیاند دوێنێ سی و شەش ئۆپەراسیۆن و هەڵمەتی ئەنجام داوە دژ بە بنکەکان، مۆڵگە سەربازییەکان، سەربازخانەکان، شارۆچکەکان و شوێنی سەقامگیربوونی هێزی سەربازی ڕژێمی زایۆنی و زەبرێکی قورسی لە سوپای تیرۆر داوە.
-
نەتەوە یەکگرتووەکان: قەدەغەکرانی چالاکی ئانڕوا ئیدانە دەکەین
تشرینی دووهم 07, 2024 06:20"فیلمۆن یانگ" سەرۆکی کۆڕی گشتی ڕێکخراوی نەتەوەگرتووەکان قەدەغەکرانی چالاکی ئانڕوا لە لایەن ڕژێمی زایۆنی شەرمەزار کرد.