-
دوارەوشی کەرتی غەززە، باشوری لوبنان و سەرزەوینە داگیرکراوەکان
تشرینی دووهم 02, 2024 15:39پەلامارە ئاسمانییەکانی ڕژیمی زایۆنی دوێشەو و سەرلەبەیانی ئەمڕۆ بۆسەر لوبنان و کەرتی غەززە لەکاتێکدا درێژەی بوو کە گرووپە خۆڕاگرەکانی فەلەستین و لوبنان و هەروەها خۆڕاگریی ئیسلامیی عێراقیش، هەڵمەتی بەرفراوانیان بەدژ ڕژیمی زایۆنی و سوپای ترۆر ئەنجام داو، زەبری قورسیان لە زایۆنییەکان دا.
-
چوونەسەری ژماری شەهیدانی غەززە
تشرینی دووهم 02, 2024 15:34وەزارەتی تەندروستیی غەززە ئەمڕۆ شەممە ڕایگەیاند، ژماری شەهیدانی دەسدرێژکارییەکانی ڕژیمی زایۆنی بۆسەر کەرتی غەززە، بۆ ٤٣هەزار و ٢٥٩ کەس و ژماری بریندارانیش بۆ ١٠١هەزار و ٨٢٧ کەس زیادی کرد.
-
چوونەسەری ژماری پەیامنێرانی شەهید لە غەززە
تشرینی دووهم 02, 2024 15:24بە شەهیدبوونی پەیامنێرێکی دیکە، ژماری پەیامنێرانی شەهید لە کەرتی غەززە گەیشتە سەد و ٨٣ کەس.
-
وشداریدان لەبارەی داخرانی نەخۆشخانەی "ئەلعودە"ی غەززە
تشرینی دووهم 02, 2024 15:24سەرۆکی نەخۆشخانەی "ئەلعودە" لەباکوری کەرتی غەززە وێڕای ئاماژە بەوەی کە ئاماری بەرچاوی برینداران، گوشاری سەر ستافی پزیشکی زیاد کردووە، لەمەڕ کەمیی دەواودەرمان و پزشکی پسپۆر لە نەشتەرگەرییدا وشداریی دا و وتی: راژەکارییە سەرەکییەکان لەبەر نەبوونی سوتەمەنی لەو نەخۆشخانە هەتا سبەی یەکشەممە، دەوەستێندرێ.
-
مووشەکبارانی تەلاویڤ لەلایەن حیزبوڵڵاوە
تشرینی دووهم 02, 2024 07:46خۆڕاگریی ئیسلامیی لوبنان سەرلەبەیانی ئەمڕۆ شەممە لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند کە سەرلەبەیانی ئەمڕۆ حیزبوڵڵا باکوری تەلاویڤی مووشەکباران کردو زەبری قورسی لە سوپای ترۆر دا.
-
رژیمی زایۆنی، تەگەرە دەخاتەبەردەم ڕێگاکانی ئاگربڕ
تشرینی دووهم 02, 2024 07:36نەجیب میقاتی سەرۆک وەزیرانی لوبنان لە دیدار لەگەڵ فەرماندەری هێزەکانی یونیفیلدا ڕایگەیاند، رژیمی زایۆنی ئامادە نیە هیچ ڕێکارێک بۆ دامەزرانی ئاگربڕ قەبووڵ بکا.
-
قەدەغەی چالاکیی ئانرۆا لەدژ پرەنسیپ و بنەما مرۆییەکانە
تشرینی دووهم 02, 2024 07:26"جۆزێف بۆرێل"ی بەرپرسی سیاسەتی دەرەوەی یەکێتی ئوروپا هۆشداریی دا، پەسەندکراوەی پەرلەمانی رژیمی زایۆنی لەبارەی قەدەغەی چالاکیی ئانرۆا لە فەلەستین، دژ بە یاساوڕێسا نێودەوڵەتیی و بنەما مرۆییەکانە.
-
ئوسامە حەمدان: دوژمن لە دانوستانەکاندا، جیددیی نیە
تشرینی دووهم 02, 2024 06:56ئوسامە حەمدان ئەندامی باڵای بزووتنەوەی خۆڕاگریی ئیسلامیی فەلەستین (حەماس) بەپێداگریی لەسەر ئەوەی کە دوژمن لە دانوستانەکاندا جیددیی نیە، وتی: ئێمە، هەر گەڵاڵەیەک کە داواکاریی فەلەستینیەکان دەستەبەر بکا، پێوشوێن دەگرین.
-
وەڵامدانەوەی دەسدرێژییەکەی ئیسراییل حەتمییە
تشرینی دووهم 02, 2024 06:46ئەم ڕۆژانە و پاش دەسترێژی ڕژێمی زایۆنی بۆ سەر ئێران سیاسەتوانانی ڕۆژاوایی هەوڵ و ڕاوێژکارێکی جۆراوجۆر و بەربڵاویان دەست پێ کردووە بەڵکوو بتوانن کاربەدەستانی ئێرانی ڕازی بکەن کە هێرش نەکاتە سەر ڕژێمی منداڵکوژی زایۆنی، بەڵام کاربەدەستانی کۆماری ئیسلامی ئێران لەسەر یەک خاڵ هاوبیروڕان، ئەویش ئەوەی کە وەڵامدانەوەی دەستدرێژیی ڕژێمی ئیسراییل بۆ سەر ئێران حەتمییە .
-
خەرازی: ئەگەری ئەوە هەیە کە ئێران، ئاستی مەودابڕینی مووشەکەکانی بەرزبکاتەوە
تشرینی دووهم 02, 2024 06:20کەماڵ خەرازی سەرۆکی ئەنجومەنی ستراتژیکیی پەیوەندییە دەرەوەییەکانی ئێران بەڕاگەیاندنی ئەوەی کە ئێران، وەڵامی شەڕئەنگێزییەکەی ئەم دواییەی رژیمی زایۆنی دەداتەوە، وتی: ئەگەری ئەوە هەیە کە ئێران، ئاستی مەودابڕینی مووشەکەکانی بەرز بکاتەوە.