-
ناڕەزایەتی دەربڕینی بەغدا لای ئەنجومەنی ئاسایش بە دوای بنپێکردنی سنووری ئاسمانیی عێراق
تشرینی یهکهم 28, 2024 16:23وتەبێژی حکومەتی عێراق لە یادداشتێکی ناڕەزایەتیانە دا بۆ سکرتێری گشتیی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان و ئەنجومەنی ئاسایش کەڵک وەرگرتن لە سنووری ئاسمانیی ئەو وڵاتەی لە لایەن ڕژێمی زایۆنیستەوە بە مەبەستی دەسدرێژکاری بۆ سەر کۆماری ئیسلامی ئێرانی ئیدانە کرد.
-
ژوماری شەهیدانی غەزە لە 43 هەزار کەس تێپەڕی
تشرینی یهکهم 28, 2024 16:22وەزارەتی تەندروستی فەلەستین لە کەرتی غەزە ڕایگەیاند کە ژوماری شەهیدانی کەرتی غەزە گەیشتە 43هەزارو بیست کەس.
-
پەلاماری ڕژێمی زایۆنیستی بۆ سەر دەڤەری باشووری بەیروت
تشرینی یهکهم 28, 2024 16:22لە سی و چوارەمین ڕۆژ لە دەسپێکی جەنایەتەکانی ڕژێمی زایۆنیستی بۆ سەر لوبنان، ئەرتەشی تڕۆڕ سەرلە بەیانی ئەمڕۆ جارێکی دیکە دەڤەری باشووری بەیروتی کردە ئامانج.
-
زاحیەی بەیروت دوای پەلامارەکانی ڕژیمی زایۆنی
تشرینی یهکهم 28, 2024 13:38زاحیەی باشوور ناوچەیەکی باشووری شاری بەیروت و سەر بە شارستانی بەعبەدای لوبنانە کە زۆربەی دانیشتووەکانی شیعەن. ئەم ناوچەیە لە باکوری فڕگەی نێودەولەتیی "رەفیق حەریری"ی بەیروت هەڵکەوتووە. لە شەڕی ٢٠٢٤ی نێوان ڕژیمی زایۆنی و لوبنان، زاحیەی بەیروت بە چڕی لەلایەن ڕژیمی زایۆنییەوە بۆردومان کرا و لە ئەنجامی ئەو هێڕشانەدا زیاتر لە ٣٦٠٠ بینا زیانیان بەرکەوتووە یان ڕووخاون.
-
عێراقچی :توڵەی خوێنی شەهیدەکانمان دەکەینەوە
تشرینی یهکهم 28, 2024 09:56سەیید عەباسی عێراقچی وەزیری دەرەوەی ئێران وتی : ئێمە تۆڵەی خوێنی شەهیدەکانمان لە کاتێکی شیاودا دەکەینەوە وئەو وڵامدانەوە مافی ڕەوای ئێمەیە .
-
کاردانەوە لەحاند ئوپڕاسیونی دژە زایۆنیستی لە تەلابیب
تشرینی یهکهم 28, 2024 09:26بزووتنەوەکانی حەماس جیهادی ئیسلامی و حزبۆڵڵا لە بەیاننامەیکی هاوبەشدا بە ڕێز گرتن لە ئوپڕاسیونی دژە زایۆنیستی لە تەلابیب ئەو ئوپڕاسیونەیان بە وەڵامێکی ئاسایی لە هەمبەر جەنایەتەکانی دوژمنی زایونی دژی نەتەوەی فەلەستین لە غەزە کەرتی ڕۆژئاوایی و قودسی داگیرکراو زانی کە بەدوای پاکتاو کردنی ڕەگەزیی و کۆچاندنی خەڵکی مەدەنی لەو ناوچەن.
-
خۆپیشاندانی لاگرانی فەلەستین لە هوڵەند
تشرینی یهکهم 28, 2024 09:13خەڵکی هوڵەند خوازیاری ڕاگیرانی فڕوشتنی چەکەمەنی سەربازی بوون بە ڕژێمی زایونیستی . هەزاران کەس لە خەڵکی هۆڵەند بە ئامادە بوون لە شەقامەکانی شاری لاهە وێڕای ڕاگەیندرانی هاودەنگیان لە گەڵ خەڵکی غەزە داوایان لە حکومەتی ئەو وڵاتە کرد کە فرۆشی چەکەمەنی سەربازی بەو ڕژێمە ڕابگرن
-
پەلاماری بەخۆفڕی عێراق بۆسەر بنکەی زایۆنیەکان
تشرینی یهکهم 28, 2024 08:56خۆڕاگری ئیسلامی عێراق ڕایگەیاند کە سەرلەبەیانی ئەمڕۆ بە خۆفڕ بنکەیەکی چەکدارانی زایۆنی لە باکوری سەرزەویە داگیرکراوەکانی کردوەتە ئامانج هەروەها ڕۆژی یەکشەمەش ناوچەگەلێکی گرینگیان لە بەرزاییەکانی جەولانی سوریایان کردوەتە ئامانج.
-
بەردەوامبوونی دەسدرێژییەکانی داگیرکەران بۆ سەر ناوچە جۆراوجۆرەکانی لوبنان
تشرینی یهکهم 28, 2024 06:31لە سی و سێهەمین ڕۆژی دەسپێبوونی دەسدرێژییەکانی ڕژێمی زایۆنی بۆ سەر لوبنان، سوپای داگیرکەر سەرلەبەیانیی ئەمڕۆ دیسان دەڤەری باشووری بەیرووتی دایە بەر پەلامار.
-
ڕێبەری مەزنی شۆڕش: ڕژێمی زایۆنی لە حیساباتی خۆیدا بە هەڵە چووە
تشرینی یهکهم 27, 2024 16:25ڕێبەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی: سەرانی ڕژێمی زایۆنی لە حیسابات و مەزندەکانیان سەبارەت بە ڕادەی تواناکانی کۆماری ئیسلامی ئێران تووشی هەڵە بوونە، لەبەر ئەوەی کە لاوان و گەلی ئێران باش ناناسن و هێشتا نەیانتوانیوە لە توانایی، لێهاتوویی، دەسپێشخەری و ویست و ورەی ئەم گەلە بە وردی تێبگەن.