-
مەرجەکانی حەماس بۆ ئاگربڕ ھەمان مەرجەکانی ھەنیەو سینوارن
تشرینی یهکهم 24, 2024 07:45سامی ئەبو زەهری، لە سەرکردەکانی بزوتنەوەی حەماس جەختی لەوە کردەوە کە هەر جۆرە دیل گۆڕینەوەیەک کە ببێتە هۆی ئازادکردنی دەستبەسەرکراوانی ئیسرائیلی، تەنیا بەو مەرجانەی کە شەهید ئیسماعیل هەنیە و شەهید یەحیا سینوار دایانناوە، مسۆگەر دەبێت.
-
ئەنجومەنی ئاسایش ڕژیمی زایونیستی ناچار بە ڕاگرتنی جەنایەتەکانی لە غەزە و لوبنان بکات
تشرینی یهکهم 24, 2024 07:15ئەمیر سەعید ئیرەوانی باڵوێزی ئێران لە ڕێکخراوی نەتەوەیەکگرتووەکان وتی : ئەنجومەنی ئاسایش دەبێ هەرچی خێراتر ڕژیمی زایونیستی ناچار بە ڕاگرتنی دڕندەکاریەکانی لە غەزە لوبنان و سوریا بکات
-
کوشتنی فەرمانبەرێکی ڕێکخراوی نەتەوەیەکگرتووەکان لە غەزە
تشرینی یهکهم 24, 2024 07:06ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان ئەمڕو پێنجشەمە ڕایگەیاند کە فەرمانبەرێکی ئانڕوا بە هۆی هاویشتنی موشەکی ڕژیمی زایونیستی بەرەو لوریەکی ئەو ئاژانسە لە دەیربەلح گیانی لەدەس دا
-
یەمەن ئەنجومەنی ئاسایشی تاوانبار کرد بە هەڵوێستی لاگرانە
تشرینی یهکهم 24, 2024 06:06مەهدی مەشات سەروکی ئەنجومەنی باڵای سیاسی یەمەن سەرلەبەیانی ئەمڕۆ لە نامەیکدا بۆ ئانتونیو گوترش ڕایگەیاند : ئەنجومەنی ئاسایش بە لەبەرگرتنی هەڵوێستی لاگرانە قەیران زۆرتر دەکات
-
جەختی کاربەدەستانی یەمەنی لە سەر پشتیوانی کردن لە جەماوەری فەلەستین و لوبنان
تشرینی یهکهم 24, 2024 05:51دەسەڵاتدارانی یەمەن جارێکی تر جەختیان لەوە کردەوە کە هەڵوێستیان نەگۆڕەو بەردەوامن لە وەستانیان لە تەنیشت گەلی فەلەستین و لوبنان.
-
شەهادەتی سەیید هاشم سەفیەدین
تشرینی یهکهم 24, 2024 03:50حزبوڵڵا لە بەیاننامەیەکی فەرمیدا شەهادەتی سەید هاشم سەفیەدین سەرۆکی ئەنجومەنی کارگێڕیی حزبۆڵڵای لە پەلاماری دڕندانەی ڕژیمی زایونیستیە ڕۆژی پێنجشەمە 12 ڕەزبەری ڕاگەیاند.
-
ڕابەری مەزنی شۆڕش: ڕژێمی زایونی لە ھەوڵی لەنێوبردنی خۆڕاگری دا شکستی ھێنا
تشرینی یهکهم 24, 2024 03:48ڕابەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی وێڕای پێداگرتن لە سەر شکست ھێنانی ڕژێمی زایونی لە ھەوڵەکانی بۆ لەنێوبردنی خۆڕاگری سەرباری قەڵاچۆی پتر لە ٥٠ ھەزار مرۆڤی بێ دەرەتان، شکست ھێنانی گەورەتری گەڕاندنەوە بۆ ڕیسوا بوونی سیاسەتوانانی ڕۆژئاوا لە ڕووی کەلتوورو شارستانیەتەوە.
-
خۆپیشاندانی داکۆکی کردن لە گەلی غەززە لە ئۆسترالیا
تشرینی یهکهم 23, 2024 07:46خۆپیشاندان بۆ داکۆکی کردن لە فەلەستین زۆرتر لە ساڵێکە کە لە ئۆسترالیا بەردەوامە.
-
سییەمین ڕۆژی پەلاماری داگیرکەران بۆسەر لوبنان
تشرینی یهکهم 23, 2024 05:46لەحاڵێکدا کە پەلامارەکانی دڕندانە و هەمە لایەنەی زایۆنیستەکان بۆسەر لوبنان گەیشتووەتە سییەمین ڕۆژی خۆی ، وادیارە سوپای ترۆر بەنیازە وەکوو غەززە پەلامارەکانی بۆسەر بەشی تەندوروستی و نەخۆشخانەکان پەرەپێ بدات تالەم ڕێگایەدا گوشارێکی زۆرتر بخاتە سەر خەڵکی سیڤیل.
-
تاوانکارییه نوێکانی ئیسرائیل لە غەززە
تشرینی یهکهم 23, 2024 03:51سوپای ڕژێمی زایۆنیستی لە درێژەی تاوانکارییەکانی دا لە ماوەی شەو و ڕۆژی ڕابردوو چەندین جار ناوچە جۆربەجۆرەکانی کەرتی غەززەی بوردومان کرد کە بە وتەی سەرچاوە نەخۆشخانەییەکان لە کەرتی غەززە، دوای ئەم پەلامارە درندانەیە شەست و چوار فەلەسینی شەهید بوونە.