-
٥ کەس و ٣ بنیاتی زایۆنیستی لەلایەن یەکیەتی ئوروپاوە بایکۆت کران
تهمووز 16, 2024 08:00یەکیەتی ئوروپا بە دەرکردنی ڕاگەیاندراوێک ڕایگەیاند کە ٥ شارۆچکەنشینی توندئاژۆو و ٣ بنیاتی زایۆنیستی دیکەی نێو خاکی داگیرکراو کە دەستیان هەبوە لە توندوتیژی بەدژی خەڵکی فەلەستین لە لێواری ڕۆژئاوا و بەریان گرتوە بە گەیشتنی یارمەتی مرۆیی بۆ غەزەی بایکۆت کردوە.
-
وەزیری دەرەوەی ئۆردۆن: ڕوداوەکانی غەزە پەڵەی شوڕەیین بۆ کۆمەڵگەی نێونەتەوەیی
تهمووز 16, 2024 07:40وەزیری دەرەوەی ئۆردۆن وتی ڕوداوەکانی غەزە پەڵەی شوڕەیین بۆ کۆمەڵگەی نێونەتەوەیی.
-
وەزیری پێشووی شەڕی رژێمی زایۆنیستی: ئابوریی ئیسرائیل خەریکە لەناو دەچێ
تهمووز 16, 2024 07:36وەزیری پێشووی شەڕی رژێمی زایۆنیستی جارێکی دیکە رەخنەی گرت لە کردەوەی کابینەی ئەو رژێمەو جەختی کرد لەسەر پێویستیی ڕووخانی و وتی: کاتی ئەوە هاتووە کە کابینەیەکی دیکە، ئیدارەی کاروباری ئیسرائیل بگرێتەدەست.
-
تەرمی ١٥٠٠ شەهیدی غەزە لە بن دەستی ڕژیمی داگیرکەردا
تهمووز 16, 2024 03:47هەڵکۆڵینی گۆڕی نێو گۆڕستانەکان و دزینی تەرمەکان بەشێکە لەدڕندەکاری ترسناکی ئەرتەشی داگیرکەری زایۆنیست لە غەزە کە بەشێوەیەکی بەربڵاو لە مانگەکانی دەسپێکی شەردا کراوە و بوە هۆی سەرسووڕمانی کۆمەڵگەی جیهانی.
-
هێرشی ئەنساروڵڵای یەمەن، مایەپووچبوونی گرینگترین بەندەری رژێمی زایۆنی لێکەوتەوە
تهمووز 14, 2024 08:56بەندەری "ئوم رەشاش" یان هەمان ئیلات وەک گرینگترین بەندەری رژێمی زایۆنیستی دوای هێرشی هێزە چەکدارەکانی یەمەن بۆ وەستاندنی تیجارەتی دەریایی لەگەڵ ئەو رژیمە، مایەپووچبوونی ڕاگەیاند.
-
حەماس: دڕندەکاری زایۆنیستەکان لە دەڤەری تەل هەوای غەزە دڕندەکاری نێو شەڕو کۆمەڵکوژیە
تهمووز 14, 2024 08:53بزوتنەوەی حەماس دڕندەکاری زایۆنیستەکانی لە دەڤەری تەلهەوای غەزەی کە لەدوای کشانەوەی ئەرتەشی ئەو ڕژیمە ئاشکرا بوە بە دڕندەکاری نێو شیرو کۆمەڵکوژی و پاکتاوی ڕەگەزی لێکدایەوە.
-
سەرۆکی کۆگەی گشتی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتوەکان: پێویستە یارمەتی دارایی تەواو بە ئانڕوا بگات
تهمووز 14, 2024 08:43دنیس فڕانسیس"ی سەرۆکی کۆگەی گشتی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتوەکان لەمیانەی گوتارێک وێڕای ڕاگەیاندنی ئەوەی کە فەرمانبەرانی ئاژانسی فریاگوزاری و کاری پەرتەوازە فەلەستینیەکان لەلایەنی دارایی دا لە سەروبەندی لەکارکەوتن دایەو پێداگری کرد کە ئەو کۆگەیە دەبێ دڵنیا ببێ کە ئانڕوا لەلایەنی دارایەوە یارمەتی پێویستی بێ دەگا.
-
سێندێرز: ئێمەش هاوبەشی دڕندەکاری زایۆنیستەکانین لە غەزە
تهمووز 14, 2024 08:36بێڕنی سێندێرزی سیناتۆری سەربەخۆی ئیالەتی وێرمۆنتی ئەمریکا لە ڕاگەیاندراوێک دا وێرای وەبیرهێنانەوەی ئەوەی کە نابێ فەلەستینیەکانی نیشتەجێی غەزە لەبیر بکەین پێداگریشی کرد کە ئێمە هاوبەشێ دڕندەکاری زایۆنیستەکانین لە غەزە
-
فەرماندەرێکی سەربازیی رژێمی زایۆنی: خۆفڕەکانی ئێران و حیزبوڵڵا لە شکستهێنان بە هاوکێشەکە، سەرکەوتوو بوون
تهمووز 14, 2024 08:36فەرماندەرێکی سەربازیی رژیمی زایۆنی پێی داگرت: خۆفڕەکانی ئێران و حیزبوڵڵا لە شکست هێنان بە هاوکێشەکە، سەرکەوتوو بوون.
-
داخرانی ٤٦ هەزار کۆمپانی زایۆنیستی لەدەسپێکی شەرەکەی غەزەوە تاکوو ئێستا
تهمووز 14, 2024 08:15هەواڵدەریەکی عیبری وێڕای ئاماژە بە لێکەوتە قورسە ئابوریەکانی شەڕەکەی غەزە بۆ ڕژیمی زایۆنیستی ڕاشیگەیاند کە لەدەسپێکی ئەو شەڕەوە تاکوو ئێستا ٤٦ هەزار کۆمپانی زایۆنیستی داخراون و واش چاوەڕوان دەکرێ کە تا کۆتایی ئەمساڵ ئەو ژومارە بگاتە ٦٠ هەزار کۆمپانی.