وەزیری دەرەوەی ئۆردۆن: ڕوداوەکانی غەزە پەڵەی شوڕەیین بۆ کۆمەڵگەی نێونەتەوەیی
https://kurdish.sahartv.ir/news/ڕۆژهەڵاتی_ناڤین-i429442-وەزیری_دەرەوەی_ئۆردۆن_ڕوداوەکانی_غەزە_پەڵەی_شوڕەیین_بۆ_کۆمەڵگەی_نێونەتەوەیی
وەزیری دەرەوەی ئۆردۆن وتی ڕوداوەکانی غەزە پەڵەی شوڕەیین بۆ کۆمەڵگەی نێونەتەوەیی.
(last modified 2026-02-14T07:05:55+00:00 )
ته‌مووز 16, 2024 07:40 Asia/Tehran

وەزیری دەرەوەی ئۆردۆن وتی ڕوداوەکانی غەزە پەڵەی شوڕەیین بۆ کۆمەڵگەی نێونەتەوەیی.

ئیمەن سەفدی لەمیانەی پرێس کۆنفڕانسێک لەگەڵ جۆزێف بۆرێلی بەرپرسی سیاسسەتی دەرەکی یەکیەتی ئوروپا و ئۆلیۆر فارهیلی کومیساریای ئوروپا وتی ئێمە هەروا بەردەوام دەبین لەسەر هەوڵەکانمان بۆ کەمکردنەوەی ژان و ئازاری هاووڵاتیانی سڤیل لە کەرتی غەزەو جێگیرکردنی ئاگربڕو درێژەی شەڕ لە غەزەو ئاشتی و ئاسایش هەڕەشە دەکا لە ناوچەی ڕۆژهەڵاتی ناڤین و هەوڵەکان بۆ دابینی ئاشتی و ئاسایش لەرزۆک دەکا

جۆزێف بۆرێل"ی بەرپرسی سیاسەتی دەرەکی یەکیەتی ئوروپاش لەو پرێس کۆنفڕانسەدا وتی کارەساتی مرۆیی لە غەزە لەسایەی زیانی مرۆیی و شپرزەبوونی دۆخی ئاوارەکان سەرجەم سنورەکانی بەزاندوە.

بۆرێل وتی ناکرێ ڕۆڵی ئانڕوا لە ناوچەکە لەبەرچاو نەگرین و ئێمە خرانە لیستی تیرۆریستی ئانڕوا شەرمەزار دەکەین.

ناوبراو وتی کە پێداگریش دەکەین لەسەر پێویستی یەگجار زۆری ئاگربڕ لە غەزە، بەئامانجی بەڕێکردنی یارمەتی مرۆیی بۆ ئەو کەرتە.