-
شەرمەزارکردنی ڕێگریی ڕژێمی زایۆنی لە ناردنی یارمەتییە مرۆییەکان بۆ غەززە
May 01, 2025 18:38لەگەڵ بەردەوامی پەلامارەکانی ڕژێمی زایونی بۆ سەر کەرتی غەززە و خراپتربوونی دۆخی ناوچەکە، ئیسپانیا، بەلجیکا و ئێرلەندا، سێ وڵاتی ئەندامی یەکێتیی ئەورووپا، بە توندی ڕەخنەیان لە پێشێلکردنی ئاگربەست و دەستپێکردنەوەی پەلامارەکانی ڕژێمی زایونی بۆ سەر کەرتی غەززە گرت و بەکارهێنانی یارمەتییە مرۆییەکانیان وەک چەکێک لە دژی غەززە شەرمەزار کرد.
-
زۆر بوونی هەژماری شەهیدانی غەزە
May 01, 2025 18:07نووسینگەی زانیاریگەیاندنی حکومەتی فەلەستین لە کەرتی غەزە بە بڵاو کردنەوەی ئاماری جینوسایدی ڕژێمی زایونی دژی خەڵکی سیڤیل لە کەرتی غەزە جەختی کرد بە هۆی پەلامارەکانی ڕژێمی داگیرکەر ڕوژانە 90 فەلەستینی شەهید و 207 کەسی دیکەش بریندار ده بن .
-
3 شەهید لە پەلاماری ڕژێمی زایۆنی بۆ سەر تڕوموبیلێک لە باشووری لوبنان
May 01, 2025 17:38سەرچاوە لوبنانییەکان پەلامارێکی نوێی فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی ڕژێمی زایۆنی بۆ سەر باشووری لوبنانیان ڕاگەیاند کە لە ئەنجامی ئەو پەلامارەدا سێ کەس شەهید بوون.
-
پێداگری لەسەر بەرپرسیارەتی دامەزراوە نێودەوڵەتییەکان بۆ لێپرسینەوە لە ڕژێمی زایۆنیستی
May 01, 2025 16:38جێگری وەزیری مافەوانی و نێونەتەوەیی وەزارەتی دەرەوەی ئێران جه ختی له سەر بەرپرسایەتی دادگای تاوانه نێودەوڵەتیەکان و دادگای دادی نێوده وڵه تی کرد بۆ لێپرسینه وه له ڕژێمی زایۆنیستی
-
درێژەی تاوانکاریی زایۆنییەکان و چوونەسەری ژماری شەهیدان لە غەززە
نیسان 30, 2025 17:50هاوکات لەگەڵ درێژەی دەسدرێژکارییەکانی رژیمی زایۆنی بۆسەر غەززە، ژماری گشتیی شەهیدانی ئەو ناوچە لە حەوتی ئۆکتۆبەری٢٠٢٣ـوە تا ئێستا، گەیشتە پەنجا و دوو هەزار و ٤٠٠ کەس.
-
بەردەوامبوونی بۆمبارانکردنی خێوەتی ئاوارەکان لە غەزە
نیسان 29, 2025 15:10سەرباری تێپەڕینی چەندین مانگ لە دەستپێکرانی شەڕ بە دژی کەرتی غەزە، ڕژێمی زایۆنیی هێشتاش درێژە دەدات بە هێرشە بە ئەنقەستەکانی بۆ سەر کەسانی سڤیل بە تایبەت ژنان و منداڵان.
-
پێداگریی ئێران لە سەر پووچەڵ کردنەوەی هەر هەوڵێک بۆ کێشە نانەوە لە سیاسەتە دەرەکییەکەی
نیسان 28, 2025 19:59وەزیری دەرەوەی ئێران وتی: ئێران بە ڕادەی پێویست بەهێزە و متمانەی بە تواناییەکانی خۆی هەیە کە هەر جۆرە هەوڵی دەورگیڕانی بیانی بۆ ئاژاوە گێڕی و کێشە نانەوە لە سیاسەتەدەرەکیەکەی پوچەڵ بکاتەوە.
-
هەژماری شەهیدانی غەززە گەیشتە ٥٢ هەزارو ٣١٤ کەس
نیسان 28, 2025 17:29وەازڕەتی تەندروستی فەلەستین لە کەرتی غەززە ڕایگەیاند ژماری شەهیدانی پەلامارەکانی سوپای ڕ تیرۆڕ بۆ سەر کەرتی غەززە لە ٥٢ هەزار و٣١٤ کەس واوەتر چوو.
-
کاربەدەستێکی حیزبوڵڵا : " ئەولەویەت" چوونە دەری دوژمنی زایۆنی لە لوبنانە
نیسان 28, 2025 17:09ئەندامی فراکسیۆنی وەفاداری بە خۆڕاگری لوبنان لە پەرلەمان جەختی کرد ئێستاکە، ئەولەویەتی ئێمە چوونە دەری ڕژێمی زایۆنیستی لە لوبنانە .
-
حەماس : کۆتایی شەڕ مەرجی ئازادکرانی هەموو گیراوانی زایۆنییە
نیسان 28, 2025 16:29یەکێ لە ڕێبەرانی حەماس بە ڕەت کردنی ئیدعا وبانگەشەکانی نتانیاهۆ لەمەڕ ئەمەکە خۆڕاگری فەلەستین ڕێککەوتنی گشتداگری بۆ گۆڕینەوەی گیراوەکان ڕەت دەکاتەوە، جەختی کرد لە باتی کۆتایی تۆکمە وتەواوی شەڕ وپاشەکشەی داگیرکەران لە غەززە، گرێبەستی گۆڕینەوەی گیراوان تۆکمە دەکرێت.