-
هه‌ده‌په: ئەگەر پشت لە پارتەکەی ئێمە بکرێت، ھەمیسان ئەردوغان سەردەکەوێتەوە
کانونی یه‌که‌م 16, 2022 14:01هاوسه‌رۆکی پارتی دیموکراتی گه‌لان (هه‌ده‌په) رایگه‌یاند، هه‌ر کاندیدێکی هه‌ڵبژاردنی داهاتووی سه‌رۆکایه‌تیی تورکیا ئه‌گه‌ر له‌لایه‌ن پارتەکەی ئێمەوە پشتیوانیی لێ بکرێت سه‌رده‌که‌وێت، به‌ڵام ئه‌گه‌ر ئه‌وان پشت بکه‌نه هه‌ده‌په دیارە ھەمیسان ھەر ئه‌ردۆغان سه‌رده‌که‌وێته‌وه.
-
خۆپیشاندانی دژە حکومەت لە ئەستەمۆڵ
کانونی یه‌که‌م 16, 2022 10:16هەزاران لایەنگری «ئەکرەم ئیمام ئۆغڵو» سەرۆکی شارەوانیی ئەستەمۆڵ بۆ دووەم ڕۆژی لەسەریەک بەمەبەستی ناڕەزامەندی دەربڕین بەرامبەر بە قەدەغەکرانی چالاکییەکانی هاتنە سەر شەقامەکان و داوای دەستلەکارکێشانەوەی «ڕەجەب تەیب ئەردۆغان»، سەرۆک کۆماری وڵاتەکەیان کرد.
-
پێشنیاری ئەردۆغان بۆ کۆبوونەوەی سێ قۆڵی لەگەڵ پوتین و «بەشار ئەسەد»
کانونی یه‌که‌م 15, 2022 17:31سەرۆک کۆماری تورکیا بە ئاماژەدان بە ئامادەیی خۆی بۆ ئەنجامدانی دیدارێکی سێ قۆڵی لەگەڵ هاوتا ڕووسی و سوورییەکانی، وتی کە خوازیاری میکانیزمێکی هاوبەش لەگەڵ دیمەشق و مۆسکۆیە بۆ بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر لە ناوچەکەدا.
-
کاردانەوەی پارتی ئۆپۆزسیۆنی حکومەتی تورکیا بەرامبەر بە سزای زیندانیکردنی سەرۆکی شارەوانیی ئەستەمۆڵ
کانونی یه‌که‌م 15, 2022 07:59سەرۆکی پارتی ئۆپۆزسیۆنی حکومەتی تورکیا ناڕەزایەتیی دەربڕی بەرامبەر بە بڕیاری دادگای ئەستەمۆڵ بۆ زیندانیکردنی سەرۆکی شارەوانیی ئەم شارە.
-
تورکیا جارێکی تر حەسەکەی سووریای دایە بەر تۆپ
کانونی یه‌که‌م 12, 2022 04:18سەرچاوە سوورییەکان ڕایانگەیاندووە، هێزەکانی تورکیا و میلیشیاکانی سەر بەم وڵاتە جارێکی دیکە بە هێرشی تۆپخانە باکووری ڕۆژئاوای سووریایان کردووەتە ئامانج.
-
ئەردۆغان بۆ دواجار دەبێتە کاندیدی هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی کۆماری وڵاتەکەی
کانونی یه‌که‌م 11, 2022 08:33«ڕەجەب تەیب ئەردۆغان» سەرۆک کۆماری تورکیا ڕایگەیاند، بۆ دواجار لە هەڵبژاردنی سەرۆکایەتیی ژوئەنی ٢٠٢٣دا خۆی کاندید دەکات.
-
دەستلەکارکێشانەوەی بەڕێوەبەرانی بەشێک لە زنجیرە فرۆشگاکان لە تورکیا دوابەدوای هەڵاوسانی بێ وێنە لەم وڵاتەدا
کانونی یه‌که‌م 08, 2022 12:02دوابەدوای بەرزبوونەوەی نرخی کەلوپەلی سەرەکیی وەک ڕۆن یان نان لە تورکیا، بەڕێوەبەرانی باڵای بەشێک لە زنجیرە فرۆشگا گەورەکان ، دوای ئەوەی ڕایانگەیاند کە هۆکاری بەرزبوونەوەی نرخەکان بەرزبوونەوەی هەڵاوسان بووە لە وڵات دا،ناچاربوون دەست لەکار بکێشنەوە.
-
ئەنقەرە: ئەردۆغان و ئەسەد لە داهاتوویەکی نزیکدا یەکتر نابینن
کانونی یه‌که‌م 06, 2022 10:58دوابەدوای ھەگەری دیداری سەرکردەکانی تورکیا و سوریا، ئەمڕۆ وتەبێژی سەرۆکایەتی کۆماری تورکیا ڕایگەیاند، لە داھاتوویەکی نزیکدا کۆبوونەوەیەکی لەو شێوەیە ئەنجام نادرێت.
-
ڕەخنەی ئەردوغان لە ئەمریکا
کانونی یه‌که‌م 04, 2022 08:47سەرۆک کۆماری تورکیا ڕەخنەی لە سیاسەتی ئەمریکا گرت لە مەڕ پاڵپشتیکردنی گرووپی چەکداری ناسراوبە «هێزەکانی سوریای دیموکرات» کە بنکەکەی لە باکوری سوریایە.
-
ئەردۆغان: ئاساییکردنەوەی پەیوەندیی لەگەڵ سوریا بە هیچ شێوەیەک دوور نییە
تشرینی دووه‌م 28, 2022 15:35سەرۆکی تورکیا بە ئاماژەدان بە هەنگاوە سەرەتاییەکان بۆ باشترکردنی پەیوەندییەکانی نێوان ئەنقەرە و قاهیرە، هەروەها باسی لە ئەگەری ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکانی نێوان تورکیا و سوریا کرد.