-
ئەدمیراڵ ئێرانی : بە دەسپێبوونی هەڵمەتی"وادەی سادق" فڕۆکەکانی دوژمن بڵاوەیان کرد
تهمووز 05, 2024 03:33فەرماندەری باڵای هێزی دەریایی ئەرتەشی ئێران وتی: لە هەڵمەتی "وادەی سادق" کاتێک کە درۆن و مووشەکەکانی ئێران گەیشتنە سنوری ئاسمانیی عێڕاق، لەسەر ڕادار، شایەتی بڵاوەکردنی بەرفراوانی فڕۆکەو کۆپتەرەکانی دوژمن بووین.
-
ئازادکرانی بەشیر بێ ئازار لە گرتوخانەی فەرانسا
تهمووز 04, 2024 10:20کارگێری پەیوەندیە گشتیەکانی نوسینگەی سەرۆک کۆماری ئێران ڕایگەیاند کە بەشێر بێ ئازار لە گرتوخانەکانی فەڕانسا ئازاد بوەو خەریکە دەگەڕێتەوە بۆ ئێران.
-
ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتوەکان: لە هەر ١٠کەسی نیشتەجێی غەزە ٩کەسیان لانیکەم جارێک ئاوارە بوون
تهمووز 04, 2024 10:20ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتوەکان سەرلەبەیانی ئەمڕۆ لە ڕاپۆرتێکی دڵتەزێن دا ڕایگەیاند کە لە هەر ١٠کەسی نیشتەجێی غەزە ٩کەسیان لانیکەم جارێک لەئاکامی شەڕەکەی ئەو کەرتەدا ئاوارە بوون.
-
میدیا ئەمریکیەکان: حیزبوڵڵا بەهێزترین ئەرتەشی ناحکومی لە "ڕۆژهەڵاتی ناڤین"ە
تهمووز 04, 2024 09:00کەناڵیکی تەلەفزیۆنی ئەمریکی ڕایگەیاند کە بێتوو شەڕ لەنێوان ڕژیمی زایۆنیست و حیزبوڵڵای لوبنان سەر هەڵبدا، تلاویڤ لەگەڵ دوژمنێک ڕوبەرو دەبێتەوە کە نەک هەر بەهێزترین ئەرتەشی ناحکومی لە "ڕۆژهەڵاتی ناڤین"ە، بەڵکوو تەنانەت لە زۆر لە ئەرتەشە ڕێکخراوەکانی ناوچەکەش ڕۆڵ و کارامەیی زۆرتری هەیە.
-
برینداربوونی ٢٤ چەکداری زایۆنیست لەماوەی ٢٤ کاتژومێری ڕابردوو
تهمووز 04, 2024 07:45ئەرتەشی ڕژیمی زایۆنیست دانی نا بە برینداربوونی ٢٤ چەکداری ڕژیمەکەی لەماوەی ٢٤ کاتژومێری ڕابردوو.
-
گوتاری دوو بەربژێرەکەی سەرۆک کۆماری ئێران لە کۆڕی خەڵکی شاری کرماشان دا
تهمووز 04, 2024 06:36مەسعود پزشکیان و سەعید جەلیلی دوو بەربژێری گەیشتوو بە خولی دووهەمی هەلبژاردنی سەرۆک کۆماری ئێران، ڕۆژی ڕابردوو دواین پلەن و کۆبوونەووەی پڕوپاگەندەیی خۆیان بەڕێوە بردو ئیتر لەمڕۆ پێنج شەمەوە، بەپێی یاسا هەرچەشنە پڕۆپاگەندەیەکیان قەدەغەیە .
-
بایکۆتی ١١ کەسی ئەمریکایی لەلایەن ئێرانەوە
تهمووز 04, 2024 04:36وەزارەتی دەرەوەی ئیران، ١١کەسی ئەمریکی لەبەر پێشێلی مافی مرۆڤ لەڕێگەی سەرکوتی ناڕەزایەتی ئاشتیانەی لایەنگری لە فەلەستینی خوێندکارو مامۆستای زانکۆکانی ئەو وڵاتەی بایکۆت کردن.
-
درێژەی تاوان و پەلاماری زایۆنییەکان بۆسەر کەرتی غەززە
تهمووز 03, 2024 17:23٢٧١ـەمین رۆژی پەلاماری رژێمی زایۆنیستی بۆسەر کەرتی غەززەو لێواری رۆژاوا لەکاتێکدا ئەمڕۆ چوارشەممە دەسپێبووە کە هێزەکانی ئەو رژێمە لە هێرشێکی درۆنیی بۆسەر ئوردوگای "نورشەمس" لە لێواری رۆژاوا، چوار خەباتکاری فەلەستینیان شەهید کرد، لەهەمان کاتدا شەوی ڕابردوو خۆپێشاندان لە سەرزەوینە داگیرکراوەکان بەڕێوە چوو و تێیدا ناڕازییان خوازیاری ڕووخانی کابینەی نەتانیاهو بوون.
-
ڕێبەری باڵای شۆڕشی ئیسلامی: قۆناخی دووەمی هەڵبژاردنەکانی سەرۆک کۆماریی ئێران، زۆر گرینگە
تهمووز 03, 2024 17:19ڕێبەری باڵای شۆڕشی ئیسلامی فەرمووی: قۆناخی دووەمی هەڵبژاردنەکانی سەرۆک کۆماریی ئێران، زۆر گرینگە.
-
بایکۆت و زۆرداری و دڕندەکاری تەوەری مافی مرۆڤی ئەمریکی لەهەمبەر گەلی ئێران
تهمووز 03, 2024 11:05سەرپەرەشتیاری وەزارەتی دەرەوەی ئێران پێشێلی مافی گەلی ئێران بۆوێنە لەڕێگەی بایۆتکۆتی زۆردارانەوەی بە تەوەری مافی مرۆڤی ئەمریکی لێکدایەوە.