SAHAR

Sorani
  • بینین - زیندوو
  • ده‌سپێک
  • هەواڵ
  • تەلەفیزیۆن
  • ڕادیۆ
  • Afghanistan سحر افغانستان
  • Albanian shqip
  • Azeri Azəri
  • Balkan Balkan
  • Kurdish سورانی
  • Kurmanci Kurmancî
  • Urdu اردو
  • Live | پەخشی راستەوخۆ
  • به‌رهه‌مه‌نمونه‌كان
    • ڕۆژەڤ
    • القدس لنا
    • وێستگە
    • هەسارە
    • مینا
    • هەواڵ
    • ساباتی سۆز
    • زایەڵه
    • ساباتی نوور
  • فیلمی سینەمایی
  • زنجیرە دراما
  • بەڵگه فیلم (دیکۆمێنتاری)
  • فرێکانس
  • خشته‌ی به‌رنامه‌کان

زنجیرە دراما

  • زنجیرە درامای کیمیا
    ئەم زنجیرە درامایە سەبارەت بە ژیانی ئافرەتێکە بە ناوی کیمیا پارسا کە وێڕای گێڕانەوەی سەربۆردەی ئەو ئاماژەش دەکاتە ڕووداوە مێژووییەکانی ئێران لە سەردەمی جیا جیا وەکوو پێش سەرکەوتنی ئینقلابی ئیسلامیو دواتر سەردەمی شەڕی داسەپاوی ڕژێمی بەعس لە دژی ئێران هەتا سەردەمی ئێستا... کاتی بڵاوبوونەوە:  08:30 بە کاتی ئێران و 08:00 کاتی عێراق
  • زنجیرە درامای «گێچەڵە گەورەکان» 2
    لەتیف کە بەنیازی پێک هێنانی ژیانی هاوبەشە لەگەڵ دەزگیرانەکەی، هاوکات لەگەڵ بەڕێوە چوونی ڕێوڕەسمی خوازبێنیەکەیان، منداڵێک لە نێو یۆتۆمبیلەکەیاندا دەبیننەوە کە هەر ئەو بابەتە تووشی کێشەیان دەکات، فەرحان کە خۆی بە قەرزداری لەتیف و بەهاری دەزگیرانی دەزانێت، هەوڵ دەدات یارمەتیان بدات و گرفتەکەیان چارەسەر بکات بەڵام ... کاتی بڵاوبوونەوە : 20:00بەکاتی ئێران و 19:30بەکاتی عێراق
  • زنجیره درامای گاندۆ _ وەرزی 2
    زنجیرە درامای "گاندۆ٢" چیرۆکێکە بە ناوەڕۆکی مەسەلەکانی ئاسایشی و سیاسی و باسی خۆوەردان وشۆڤارییەکانی دەوڵەتی ئینگلیس و گەندەڵی ژمارێک لە بەرپرسان دەکات لە ناوەوەی وڵات دا.ئامانج لەم کردەوەگەلە دزە و کنە لە داڕشتی ئاسایشی و کردەوەگەلێکە وەک گۆڕینی نرخی ئەرز و پارەی بیانی. کاتی بڵاوبوونەوە: 22.30 بە کاتی ئێران و 22.00 بە کاتی عێراق
  • زنجیرە درامای جەلالەدین
    جەلالەدین زنجیرە درامای تەلەڤزیۆنی بە ژانێری مێژوویی و ژیاننامەیی بە دەرهێنەری شەهرام ئەسەدی و ئارەشی مۆعەیرییان خەریکە بڵاو دەبێتەوە. ئەم زنجیرە درامایە تیشک دەخاتە سەر سەردەمی منداڵی شاعێری بەناوبانگی ئێرانی "مەولەوی". ئەکتەرەکان: عەلی دێهکۆردی - شەبنەم مۆقەدەمی - محەممەد فەیلی - لەیلا مووسەوی - مەهتاج نجوومی و... کاتی بڵاوبوونەوە : 20:00بەکاتی ئێران و 19:30بەکاتی عێراق
  • زنجیرە درامای ستایش - وەرزی 3
    حیشمەت فیردەوس کە بەدوای متمانەی لە قیسپ چوویەتی، بە هۆی محەمەدی کوڕەزای، لە ستایش نزیک دەبێتەوە و لە ماڵەکەیدا نیشتەجێ دەبێت، سابیر بە پیلانی پەری سیما دەکوژرێت و ... ئەکتەرەکان : نێرگز موحەممەدی، داریوش ئەرجومەند، سیما تیرئەنداز و.... بەڕێوەبەری دووبلاژ : موحەممەد فەرەیدوونی کاتی بڵاوبوونەوە : 08:30 بەکاتی ئێران و 08:00 بەکاتی عێراق
  • زنجیرە درامای له بۆ کوێ وا به گورجی
    ئەم زنجیرەیە بە سەرهاتی گەنجێكە كە گەلێك خەون و خەیاڵی لە سەردایە، ئاوات و ئارەزوەگەلێكی هەیە كە بە نیازە دەسبەجێ و خێرا بیانهێنێتە دی... کاتی بڵاوبوونەوە : 18:30بە کاتی ئێران و 18:00بە کاتی عێراق
  • زنینەوەی تفەنگەکان
    "زنینەوەی تفەنگەکان" ڕاپەڕینی ژمارێک گەنجی ئاواییەک بەناوی "ئەلمالکیە" لە "جەبەل عامل" دەگێڕێتەوە کە لەلایەن هێزە ملهوڕەکانەوە داگیرکراوەو ڕاپەڕینەکەیان، هەموو سەرزەوینی شام یان سوریا لەخۆدەگرێ. کاتی بڵاوبوونەوە: 17:30بە کاتی ئێران و 17:00 بە کاتی عێراق
  • زنجیرە درامای کۆڵەوار
    ئەم درامایە باسی بەسەرھاتی دوو بنەماڵە دەکات کە عەتا و ھوشەنگ سەرپەرشتییان دەکەن. عەتا منداڵێکی ھەیە کە گەلێک خۆشی دەوێ، ئەم منداڵەش زۆر وریایەو لە ڕاستی دا داڕشتی چیرۆکەکەش ھەر لە سەر تێگیرانی عەتاو منداڵەکەیەتی. لەم درامایەدا ئەکتەرگەلێکی وەک ئاتنە فەقی نەسیری، موحەممەدڕەزا داوودنەژاد، موحسین قازی مورادی، حەسەن مەعجونی، ڕۆیا میرعیلمی، نیگار عابیدی،ئەمیرکازمی، موحەممەد نادری، ویدا جەوان و ڕەزا کەریمی تیای دا ڕۆڵ دەگێڕن. کاتی بڵاوبوونەوە : 20:00 بە کاتی ئێران و 19:30 بە کاتی عێراق
  • زنجیرە درامای پەرەستارەکان
    ئەم درامایە باسی ژیانی چەند پەرستارێک دەکات کە لە بنکەیەکی ئمیر جەینسی  چالاکی دەنوێنن و بەس تەنیا  بە ژیانی پرۆفشناڵیان بەرتەسک نابێتەوە، بەڵکو ھێندێک بەسەرھاتی  ژیانی تاکەکەسیی و ھەڵس و کەوتیان لەگەڵ کادێرانی دیکەش دەگێڕێتەوە. نووسەر : عەلیڕەزا ئەفخەمی، مەحمود ڕەزا تەخشید ئەکتەرەکان : فاتیمە گودەرزی، لیندا کیانی، ئیلناز حەبیبی، عاتیفە ڕەزەوی، سیاوەش خیرابی، میرتاھیر مەزڵومی، ئەمین زندەگانی، ڕەزا تەوەکولی و.... کاتی بڵاوبوونەوە : 18:30بە کاتی ئێران ، 18:00بە کاتی عێراق
  • زنجیره درامای گاندۆ _ وەرزی 1
    بەسەرهاتی ئەو درامایە بەگوێرەی دۆسییەیەکی راستەقینه دروست کراوە و لەبارەی هێزێکی ئاسایشی ئێرانەوەیە کە بەدواداچوون بۆ دۆسییە سیخوڕییەکان دەکات و دژی نەیاران دەوەستێ و شێوازی گرتنی سیخوڕە نێوخۆیی و دەرەکییەکان پیشان دەدات. کاتی بڵاوبوونەوە: 22:30 بە کاتی ئێران و 22:00 بە کاتی عێراق
  • زنجیرە درامای ستایش - وەرزی 2
    ستایش لەگەڵ دوو منداڵەکەی دا «نازگوڵ» و «محەممەد»و بە ناوی نھێنیی «ڕوودباری»یەوە دوای تێپەڕینی ٢٢ ساڵ لەو ڕووداوانە لە ناوچەیەکی باکووری وڵات دەژی و ...... ئەکتەرەکان : نێرگز موحەممەدی، داریوش ئەرجومەند، سیما تیرئەنداز، کەریم قوربانی و.... کاتی بڵاوبوونەوە : 08:30 بەکاتی ئێران و 08:00 بەکاتی عێراق    
  • زنجیرە درامای مریەمی موقەددەس
    زنجیرە درامای مریەمی موقەدەس ناوی زنجیرەیەکی ئێرانیە لە نووسین و دەرھینانی شەھریار بەحرانی . ئەم زنجیرەیە بەرھەمی ساڵی 2000 ی زایینیە. لەم زنجیرە درامایەدا زیاتر لە 90 ئەکتەر نواندنیان ھەبووە و شەبنەم قولی خانی رۆڵی حەزرەتی مریەمی بینیوە(دخ) . 16 ساڵ بەر لە لەدایکبوونی مەسیح کاتێک کە خەڵک چاوەڕوان بوون مەسیحای وادەکراو دەرکەوێ ، عیمران دەبێتە خاوەنی  کچێک و دایکی ناوی دەنێ مریەم و لەبەر ئەوەی کە پێش بە دونیا ھاتن بەڵێنی داوە تا کاتی پێگەیشتن بیخاتە خزمەتی پەرستگەی پیرۆز ، دەچێتە پەرستگە ، بەڵام تا ئەو کاتە ھیچ کچێک رووی نەکردووەتە پەرستگە .  حەزرەتی زەکەریا ھەوڵ ئەدات سەرباری نەیارەتی ھەموو زانایانی ئایینیی جوولەکە ، مریەم لە پەرستگە بمێنێ و وردە وردە بەو ئیلھاماتەی بە مریەم دەکرا ، خەڵک رووی تێدەکەن .  بەڵام دوای رووداوێک مریەم لە پەرستگە دەردەکرێت و لە ھەمان کات دا بە ویستی خوا مریەم دووگیان دەبێ و ئەم بابەتە گومانی خراپ لای خەڵک دروست دەکات .  ھێروود کە لە بە دونیاھاتنی زارۆکەکە دەترسێ ، فەرمانی کوشتنی دەردەکات بەڵام منداڵەکە دێتە سەر دونیا و بە قسە کردن لە نێو بێشکەدا ھەموان سەرسام دەکات . کاتی بڵاوبوونەوە : 20:00بەکاتی ئێران و 19:30بەکاتی عێراق
  • زنجیرە درامای «وریایی»
    چیرۆکی ئەم درامایه: سیخۆڕەکان له بەشێک له پلانەکانی ڕێکخراوەی وزەی ناڤۆکی ئێران کێشه ساز دەکەن هەتا بەو چەشنه ئێران له پێش چاوی میوانان و پەیامنێرانی بیانی سووک بکەن، بەڵام وەزارەتی ئیتلاعات لەو نیازه ئاگادار دەبێتەوه و هەوڵی پووچەڵ کردنەوەی دەدات. کاتی بڵاوبوونەوە: هەموو شەوێک 17:30 بە کاتی ئێران 17:00 بە کاتی عێراق    
  • ماڵێک لەسەر تەپکه
    ئەم زنجیرە درامایه به دەرهێنانی داریوشی یاری  له 15 بەشی 40 خولەک سازکراوه.ئەم زنجیرەدرامایه ، چیرۆکی بنەماڵەیەک له باکووری ئێرانه. کاتی بڵاوبوونەوە: هەموو رۆژێ کاتژمێر 22:30 بە کاتی ئێران و 22:00 بە کاتی عێراق
  • زنجیرە درامای ڕەنگه له ژیانی ئێوەش دا ڕوو بدات
    ئەم درامایە بە شێوەی « ئێپیزۆدیک»ەو درێژترین درامای مێژووی ڕادیۆوتەلەفزیۆنی ئێرانەو بۆ بۆنەی جۆربەجۆری وەک جێژنە ئایینی و نیشتیمانییەکان، مانگی ڕەمەزان، مانگەکانی موحەڕڕەم و سەفەر بەرھەم ھاتووە. ھەر بەشێکی ئەم درامایە تەوەرێکی جیاوازی ھەیە. ئەم فیلمە درامایەکی تەلەفزیۆنییە لە ئامادە کردنی ئەکبەر تەحویلیان و دەرھێنانی دەرھێنەرانی جۆربەجۆر.
  • یارانی ئەشکەوت
    یارانی ئەشکەوت تاقمێکی خواپەرەست بوون کە ماوەیێکی کەم لە پاش لەدایکبوونی مەسێح و لە سەردەمی دەسەڵاتداریەتی یەکێک لەپاشاکانی ڕۆمی کەونارا بە ناوی دەقیانووس لە فیلادلفیاپا دەژیان و هەموویان بێجگە یەکێکیان کە شوان بوو ئەوانی تر هەموویان لە گەورەپیاوانی ئەو هەرێمە ئەژمێردران بەڵام ئیمان و بڕوایان بە خوای تاکانە دەشاردەوە. کاتی بڵاوبوونەوە : 22:30 بەکاتی ئێران و 22:00 بەکاتی عێراق    
  • زنجیره درامای به کالۆریۆسەکان 2
    ئەم زنجیرەیە باسی بەسەرھاتی سێ لاوی خاوەنی بڕوانامەی بەکالۆریۆس دەکات کە ھەرکامەو گرفتێکیان ھەیە. یەکێکیان بیر کۆچکردن بۆ ھەندەران دەکاتەوەو ئەوی دیکەیان خولیای ژن ھێنانەو لاوەکەی دیکەش سەرقاڵی پەیداکردنی ماڵێکە بۆ ئەوەی دەزگیرانەکەی بگوازێتەوە. ئەم سێ برادەرەی خاوەنی بڕاوانامەی بەکالۆریۆس لە تەنیشتی یەکدا ھێندێک بەسەرھاتی پێکەنین دار تاقی دەکەنەوە کە ئەمەش کات و ساتێکی خۆش و گەشەدار بۆ بینەران پێک دێنێ. هەموو ڕۆژێک: 17:00 بە کاتی ئێران  و 17:30بە کاتی عێراق
  • زنجیرە درامای باوک
    کوڕێک بە ناوی حامید لە نێو بنەماڵەی ئایینیی «حاج عەلی تارانی» دا دەژیت کە کەسێکی دەوڵەمەندە. حامید ھاوپۆلێکی لە زانکۆدا ھەیە بە ناوی لەیلا کە کچێکی دەوڵەمەندەو بیروباوەڕی ئایینیی نییە. لەیلا ھەوڵی ئەوە دەدات کە بە یارمەتیی ھاوڕێکانی و کوڕەمامێکی خۆی کە دەزگیرانیەتی کێشە بۆ حامید ساز کات . کەچی سەرەنجام ھەردوکیان توشی ھەستێکی سۆزدارانە دەبن و پێکەوە ھاوسەرگیری دەکەن. ئەم ھاوسەرگیرییەش دەبێتە ھۆی گۆڕانکارییەکی قوڵ لە کەسایەتی و شێوەژیانی لەیلادا. کاتی بڵاوبوونەوە: هەموو رۆژێ کاتژمێر 19:00 بە کاتی ئێران و 18:30بە کاتی عێراق
  • نوون.خ - 1
    چیرۆکی ئەم درامایە لەبارەی " نورئەدین مۆعتەمێد" بە دەورگێری سەئید ئاقاخانی و "ئەمین" بە دەورگێری حەمید ڕەزا ئازەرەنگ، وەرزێرانی شارێکە کە بە هۆی ڕوودانی گرفتەکانی ئابووری شەریکی بازەرگانیان کۆچی دوایی کرد و بەرەو ڕووی گیرو گرفتی زۆر دەبن. نورئەدین خانزادە(سەعید ئاقاخانی) خاوەنی کارگەیەکی بەرهەمهێنانی تۆکلە بەڕۆژەیە.وەرزێرانی هاوگەرەکیی نورئەدین،بەرهەمی خۆیان بە نورئەدین فڕۆشتووە.نورئەدین ئەم بەرهەمە بە کەسێک دانیشتووی تاران بە ناوی میرزایی فڕۆشتووە تا ئەو ،ئەم بەرهەمە لە وڵاتی تورکیا بفڕۆشێت. لەناکاو هەواڵی کۆچیدوایی میرزایی  دەگات و وەرزێرەکان کەئاگاداری ئەم هەواڵە دەبن هەرکامەیان بەلەونێک هەوڵ ئەدەن تا پارەی بەرهەمەکان وا فڕۆشتوویانە بە نورئەدین خانزادە، وەربگرنەوە. نورئەدینیش لە وتووێژی جیاواز لەگەڵ نزیکانی میرزایی تێدەگات ئەو لەکۆتایی تەمەنی دا هیچ پارەو سامانێکی نەبووە و...   کاتی بڵاوبوونەوە : 20:00 بە کاتی ئێران و 19:30 بە کاتی عێراق
  • نوون.خ - 2
    چیرۆکەکە بە مردنی مەە لەقا خانم دەستپێدەبێت و ئەو بە هۆی قەرزداربوونی وەسیەت دەکات دای مردنی ماڵەکەی بفرۆشن و پارەکەی بدەن بە خاوەن قەرزەکان . لە هەمان کات دا مەهیارکە لە سایتێکی نایاسایی دا کار دەکات ، هەندێ کیشە بۆ بنەماڵەکەی بەدی دێنێ . دوای ئەوە دانیشتوانی گوندەکە بە هۆی بوومەلەرزە روو دەکەنە دەشت و دەر و لە وێ تا ئاسایی بوونەوەی رەوشەکە دەمێننەوە . ئەکتەرەکان : سەعید ئاقاخانی، حەمیدڕەزا ئازرەنگ ، فەریدە سپاە مەنسوور ، عەلی سادقی ، نەعیمە نیزام دوست ، سیروس مەیمەنەت و ... دەرهێنەر : سەعید ئاقاخانی نووسەران : ئەمیڕ وەفایی و محەمەد تەنابەندە بەڕێوەبەری دۆبلاژ : محەمەد فەرەیدوونی کاتی بڵاوبوونەوە : 20:00 بە کاتی ئێران و 19:30 بە کاتی عێراق
  • زنجیره درامای خاتونی عیمارەت
    خاتونی کۆشک، باسی درامایەکی ئەویندارانەی بڕگەیەکی مێژوویی سەردەمی قەجەر لە ئێران دەکات و ئینجا ھەلەکە دەقۆزێتەوە بۆ ئاوڕدانەوە لە گرینگترین ڕووداوی سیاسیی ئەو سەردەمەش واتە تیرۆر کرانی «ناسرەددین شای قەجەر» لە لایەن «میرزا ڕەزای کرمانی»یەوە لە سەردەمی دەستەڵاتی ناسرەددین شا، ئەرسەلان میرزا ئەوینداری کچێک دەبێت، ئەوەش لە کاتێکدایە کە ھۆزەکەی ئەرسەلان میرزاو «فەخرۆززەمان» دوژمنایەتییەکی لەمێژینەیان پێکەوە ھەیە. دەرھێنەر: عەزیزوڵڵا حەمیدنەژاد نووسەر: ئیحسان جەوانمەزدی ئامادەکار: مەجید مەولایی ئەکتەرەکان: مریەم موئمین، پانتەئا پەناھی ھا، حسام مەنسوور، نیکی نەسیریان، غەزەل شاکری، مینا وەحید، ڕامتین خوداپەناھی،عەلیڕەزا شوجاع نووری، ئەندیشە فولادوەند، شەبنەم فەرشادجو، سیروس مەیمەنەت، ساڵح میرزا ئاغایی، پاوان ئەفسەر. کاتی بڵاوبوونەوە: هەموو رۆژێ کاتژمێر 19:00 بە کاتی ئێران و 18:30بە کاتی عێراق
  • بەسەرهاتەکانی میرزا ماشەڵڵا
    ماشەڵڵا کەسێکی دەستکورتە کە گرفتی دراڤی تەنگی پێ ھەڵچنیوە. ھەر بۆیە بە مەبەستی چارەسەریی کێشەکانی لەگەڵ «بەیات» ناوێک کە بە ھەڵکەوت لەگەڵی دا ئاشنا بووە ھاوکاری دەکات و پارەیەکی بۆ گەشت کردن بەرەو مالێزی دەداتێ، کەچی کابرا بە ساختەچی دەر ئەچی. دەرھێنانی: ڕەزا عەتاران ئەکتەرەکان : حەمید لەولایی، مریەم ئەمیرجەلالی، عەلی سادقی، ڕەزا عەتاران و ....
  • نوون.خ - 3
    بەسەرھاتی ئەم درامایە بە زەوجینی شیرین کچی نورەددین دەست پێ دەکات کە لە میانەی دا زاواکە بێ سەروشوێن دەبێ. لەم ناوەدا مێردی خوشکی نورەددین خانزادە، بەھادۆرخان کانزایەکی زێڕی دەست دەکەوێت و ھەوڵ دەدات لای کەس ئاشکرا نەبێت کەچی لە ئەنجام دا.... لەدەرھێنانی : سەعید ئاقاخانی ئامادەکار : مەھدی فەرەجی ئەکتەرەکان : سەعید ئاقاخانی، عەلی سادقی، سیروس مەیمەنەت، شەقایق دیھقان، سەید عەلی ساڵحی، شەیدا یوسفی، سەھبا شەرافەتی و ....   کاتی بڵاوبوونەوە : 20:00 بە کاتی ئێران و 19:30 بە کاتی عێراق
  • زیرەکی ڕەش - 2
      زنجیرە درامای " زیرەکی ڕەش ٢ " بەسەرهاتی سەرپێچکارێکی بلیمەتە بە ناوی " جەمشید کازمی" کە لەدوای قۆڵبەستکرانی لەلایەن پۆلیسی بەرگری شارستانی و بەرەنگاربوونەوەی تاوانە ئینتێرنێتییەکان ، بەنیازی هەڵاتن لە بەندیخانەیە  
  • زیرەکیی ڕەش - 1
    سەرگورد "ئەحمەدی" جێگری فەرماندەی پۆلیسی بەرگری شارستانی و بەرپرسی بەرەنگاربوونەوەی تاوانە ئینتێرنێتییەکان ، لەگەڵ تاقمێک لە هاوکارانی خۆی ، تووشی دۆسیەیەکی ئاڵۆزی تاوانکارێک بەناوی " جەمشید کازمی" بلیمەتی کۆمپیۆتێروئینتێرنێت بووە کە ئەو تاوانکارە ناوی "کامڕانی بوریایی" بۆخۆی هەڵبژاردووە...
  • دەمەوبەیان
    چیرۆکی ئەو درامایە بریتییە لە هەوراز و نشێوی بنەماڵەیەکی رەسەنی ئێرانی لە ماوەی سی ساڵ و لە جەنگەی شەڕی هەشت ساڵەی سەپێندراوی رژێمی بەعسی عێراق و رووداوە ئابووری و .کۆمەڵایەتییەکانی دەیەی هەشتای زایینی لە ئێراندا کە یاسەمەن تاقە کچی ئەو بنەماڵەیە دەورگێڕی سەرەکی چیرۆک و بەسەرهاتەکەیە. کاتی بڵاوبوونەوە :  هەموو ڕۆژێک جگە لە ڕۆژی هەینی کاتژمێر 22:30 بە کاتی ئێران و 22:00 بە کاتی عێراق   
  • زارا
    درامای "زارا" یەکەم درامای ئەڤینداری کوردییە کە لە رۆمانەکەی محەمەد قازی نووسەری ناودار وەرگیراوە . ستافی بەرهەمهێنەری ئەو درامایە 70 کەسن و زۆربەی ئەکتەرەکانیشی خەڵکی ناوچەی سنەن ، ئەوین ڕەحمانی پێشکەشکاری بەنێوبانگی هەرێمی کوردستانیش لە دەورگێڕە سەرەکییەکانە ،بەسەرهاتی دراماکە وەکوو چیرۆکی لەیلی و مەجنون و شیرین و فەرهاد ، عاشقانەیە . زارا کچە دەوڵەمەندێکە کە باوکی بازرگانە و دەچێتە گوندێک و لەوێ کوڕە شوانێک عاشقی دەبێ و لەپاشان بەسەرهاتێکی تاڵی دڵداری ڕوو دەدات... کاتی بڵاوبوونەوە : ٢٢:٣٠ بە کاتی تاران و ٢٢ بەکاتی هەولێر
  • ئاواتی کۆرپە
    موڕتەزا و لەیلا هاوژین و ئەوینداری یەکترن ، بەڵام بۆشاییەک لە ژیانی هاوبەشیاندا بەدی دەکرێ ، ئەویش نەبوونی منداڵە ، ئەوان بڕیاردەدەن تا سەرپەرستی منداڵێک وەخۆ بگرن لێ لەبەرئەوەی موڕتەزا لەڕابردوودا دۆسیەیەکی لەدادگا هەبووه ، هەوڵەکانیان بێ ئەنجام دەبێ و ...
  • مۆلکاوان
    "مۆلکاوان" چارەنووسی ژنێک دەگێڕێتەوە کە مێردەکەی لە هەندەران ، خۆی کوشتووە و دامەزراوە ئاسایشییە ناوخۆ و دەرەکییەکان ، بەنیازی دۆزینەوەی هۆکاری خۆکوشتنەکەن... ئەو درامایە پێکهاتووە لە 28 ئاڵقە و هەموو رۆژێک 22:15 بەکاتی تاران و 21:45 بەکاتی هەولێر لەکەناڵی سەحەر پێشکەشتان دەکرێت.
  • نەواری زەرد
    بەسەرهاتی پۆلیسێکە بەناوی کاوەکەیهان ، کە ئیشی تاووتوێکردنی دۆسییەکانی تایبەت بەتاوانە کە لەپڕڕا توشی دۆسییەیەک دەبێت کە ژیانی تاکەکەسی بۆخۆشیی تێوەی دەگلێ ، ئەوەش ڕابردوویەکی هەیە کە مێژووەکەی دەگەڕێتەوە بۆ ئەو سەردەمەی لەشاری بەم خزمەتی کردووە و بوومەلەرزەکەی بەم..... کاتی بڵاوبوونەوە :22:15 بە کاتی تاران - 21:45 بە کاتی هەولێر
  • کوڕە ئەندازیار وەرزی 3
    وەرزی سێهەمی دراماکە پەیوەندی بە تافی گەنجیەتی و تەمەنی 24 ساڵانی جەوادەوە هەیە. جەواد خوێندکاری وەرزی سێێ ماستەرە و بۆ پڕۆژەکەی تووشێ کێشە دەبێت و لە چەند بەشێکیشدا باسی چۆنیەتی هاتنی بۆ زانکۆش دەکرێت... دەرھێنەر : عەلی غەفاری ئامادە کار : سەعید سەعیدی کاتی بڵاوبوونەوە : 22:15 بە کاتی تاران 21:45 بە کاتی هەولێر
  • کوڕە ئەندازیار وەرزی 2
    وەرزی دوھەمی ئەم زنجیرە درامایە باسی تافی تازەلاویی جەواد ( کەسایەتی سەرەکیی ) و کێشە و گرفتەکانی تازەلاویی ئەو و خوێندنی ئەو دەکات .. دەرھێنەر : عەلی غەفاری ئامادە کار : سەعید سەعیدی
  • کوڕە ئەندازیار وەرزی 1
    بە سەرھاتی ئەم درامایە لە مێژووی ھاوچەرخ و لە سێ قۆناغی منداڵی، تازەلاوی و تافی لاویی کوڕێکدا ڕوو دەدات کە بە ساوایی بەرەڵڵا کراوە، چونکو باوکی حەزی نەکردووە لە دایک ببێت و بڕیار دەدات بۆ خەرجی قومارەکەی بیفرۆشێت. شەوێکیان دوای چەند مانگ کە دەگەڕێتەوە بۆ ماڵ و، منداڵەکە دەدۆزێتەوە، لەگەڵ ھاوسەرەکەی دەبێ بە دەمەقڕەی و ئینجا دایک و منداڵەکە لە ماڵ دێنە دەرەوە. دایکی بە ناچاری منداڵەکەی بە ھەتیوخانە دەسپێرێت و لەوێ ناوی «جەواد جەوادی» لە سەر منداڵە دادەنێن و ئیدی چیرۆکی ژیانی «جەواد» لەوێڕا دەست پێ دەکات. دەرھێنەری دراماکە «عەلی غەفاری» و ئامادە کارەکەشی «سەعید سەعیدی»یە. ئەکتەرەکان بریتین لە : پەرویز پورحسەینی کە ڕۆڵی «باوکە ئیسماعیل» یاساوڵی ھەتیوخانەکە دەگێڕێا. بیھناز جەعفەری لە ڕۆڵی بەڕێوەبەری ھەتیوخانەکە ساناز سەعیدی زڕدایکی جەواد یونا تەدەیون لە ڕۆڵی جەواد جەوادی دا. کاتی بڵاو بوونەوەی ھەموو شەوێک کاتژمێر 23:15 بە کاتی تاران 21:45 بە کاتی هەولێر لە کەناڵی ئاسمانیی سەحەری کوردییەوە.
  • عەقیق
    عەقیق، ناوی زنجیرە درامایەکی تەلەفزیۆنیی ئێرانییە لە دەرھێنانی بھڕەنگ تۆفیقی کە لە ١١ بەش دا بڵاو دەبێتەوە. درامای عەقیق چیرۆکێکی ئەویندارانەی ھەیە لە ناخی مێژوودا کە سەعید نیعمەتوڵڵا لە ١١ بەش دا نووسیویەتی. ئەم درامایە تایبەتی مانگی موحەڕڕەمە. لە کورتەیەکی بەسەرھاتەکەی دا ھاتووە کە: بە پاڕانەوە خوۆک دەکەیت و بە نیازی ڕادەست کردنی؟ ئەمە چ ڕەزامەندیەکە کە دەبێ نیوەڕۆی عاشورا لە عەقیق و خوێنی کوڕەکەم چاوپۆشی بکەم؟ ئەمە ڕەزامەندیی کامە مەڵبەندە؟ ئەمە ئەو ڕەزامەندییەیە کە تۆ دەتەوێ. ئەکتەرەکانی ئەم درامایە بریتین لە : شەبنەم موقەددەمی،عەلیڕەزا ئارا، نەسیم ئەدەبی، بیهزاد فەراهانی، داریوش سەلیمی، نیدا عەقیقی، کەریم ئەمینی، جەمال فۆئادیان، فەردین شا حسەینی، مەجید ڕەحمەتی و بە بەشداریی ھیدایەت هاشمی و بە ھونەرمەندیی نادر فەلاح. کاتی بڵاوبوونەوە : 23:15 بە کاتی تاران 21:45 بە کاتی هەولێر
  • ساتێک دێرتر
    ئەکتەرەکان : پەرویز پورحسێنی، سرووش سێحەت، بابەک حەمیدیان، کورش سلێمانی، مەهسا کرامەتی، لەیلی ڕەشیدی، کەمەند ئەمیرسلێمانی و ... دەرهێنەر : راما قەویدڵ ئامادەکار : ئەمیرعەباس کەنی کاتی بڵاوبوونەوە : هەموو شەوێک : 19.00 بە کاتی هەولێر و 20.30 بە کاتی تاران کاتەکانی دووپات بوونەوە : 09.50 و 14.50  و 03.28 بە کاتی تاران
  • بوون و نەبوون
    درامای «بوون و نەبوون» ناوی  زنجیرەیەکی تەلەفزیۆنیی ئێرانییە لە ئامادە کردنی «موحسین شایانفەڕ» و دەرھێنانی «حسەین سوھەیلی زادە». چیرۆکی درامای «بوون و نەبوون» بەسەرھاتی دوو برادەرە بە ناوەکانی «ناسر»و ئەحمەد» کە لەگەڵ دوو خوشک دا ھاوسەرگیری دەکەن و ھێدی ھێدی ھەرکامەو ڕێگایەک دەگرنە بەر و لێک دادەبڕێن و لە درێژەدا ھێندێک ڕووداوی دیکە دەبنە ھۆی ئەوەی کە ئەم دوو برادەرە ڕووبەڕووی کۆمەڵێک گرفت و ئاڵنگاریی تازە ببنەوە. کاتی بڵاوبوونەوە : 23:15 بە کاتی تاران و 22:45 بە کاتی هەولێر دووپات بوونەوە : 06:00 ، 11:50 
  • به کالۆریۆسەکان
    زنجیرە تاروسی «بەکالۆریۆسەکان» بە تەوەری کۆمەڵایەتی و باسکردنی گرفتی لاوان لە دەرھێنانی «سروش سیحەت» و بە ھاریکاریی دۆبلۆرە کوردەکانی سەحەر وەرگێڕدراوەتە سەر زمانی کوردی و لە کەناڵی کوردی دا خەریکی بڵاو بوونەوەیە. هەموو شەوێک : 19.00 بە کاتی هەولێر و 20.30 بە کاتی تاران ئەم زنجیرەیە باسی بەسەرھاتی سێ لاوی خاوەنی بڕوانامەی بەکالۆریۆس دەکات کە ھەرکامەو گرفتێکیان ھەیە. یەکێکیان بیر کۆچکردن بۆ ھەندەران دەکاتەوەو ئەوی دیکەیان خولیای ژن ھێنانەو لاوەکەی دیکەش سەرقاڵی پەیداکردنی ماڵێکە بۆ ئەوەی دەزگیرانەکەی بگوازێتەوە. ئەم سێ برادەرەی خاوەنی بڕاوانامەی بەکالۆریۆس لە تەنیشتی یەکدا ھێندێک بەسەرھاتی پێکەنین دار تاقی دەکەنەوە کە ئەمەش کات و ساتێکی خۆش و گەشەدار بۆ بینەران پێک دێنێ.
  • چەرخ و فەلەک
    بابەتی سەرەکیی زنجیرە دراماکە چەمکێکی ئەخلاقیە کە لە ھەر کام لە چیرۆکەکان دا ئەم بابەتە دووپات دەبێتەوە و زۆربەی ئەکتەرەکان لە سەرەتای ھەر چیرۆکێک کەسێکی لاوەکی ھەیە کە لە چیرۆکی دواتردا دەبن بە ئەکتەری سەرەکیی ... دەرھێنەر : عەزیزوڵڵا حەمیدنژاد ، بەھرام عەزیم پوور و ئیحسان عەبدی پوور ئەکتەران : ئاشنا مێحرابی ، ئەمیر ئاقایی ، ئەندیشە فولادوەند ، بێھناز جەعفەری ، شەبنەم موقەدەمی ، عەباس غەزالی ، لەیلا ئەوتادی ، لیندا کیانی کاتی بڵاوبوونەوە : 23:00 بە کاتی تاران و 21:30 بە کاتی هەولێر
  • ڕۆژگاری بێقەراری
     بە کورتی، ڕەھا «ئیلھام حەمیدی» و فەرھاد«پژمان بازغی» پێکەوە ھاوسەرگیرییان کردووە. دوای ماوەیەک ڕەھا دووگیان دەبێ. لە بەر گرفتێک کە بۆ دایکی ڕەھا کە لە شارێکی دیکە دەژی دێتە پێشەوە، ھەردووکیان ناچار دەبن بەرەو ئەو شارە  وەڕێ بکەون کە لە ڕێگادا توشی کارەسات دەبن. لەو ڕووداوەدا فەرھاد بە سەلامەتی دەر دەچێ بەڵام ڕەھا لە ھۆشی خۆی دەچێ و ھەر بەو حاڵەش منداڵەکەی دێتە دنیا. ماوەیەک تێ دەپەڕێ و لە کاتێکدا کە ڕەھا ھەروا گیرۆدەی لە ھۆش چوونە، فەرھاد لەگەڵ سارا کە لە ھاوڕێ نزیکەکانی ڕەھایە دەزەوجێ و ھێندەی پێ ناچێ کە ڕەھاش دەبووژێتەوەو....... ئەکتەرە سەرەکییەکانی دراماکە: پژمان بازغی لە ڕۆڵی فەرھاد، ئیلھام حەمیدی لە ڕۆڵی ڕەھا، سارا سوفیانی لە ڕۆڵی سارا، ئەبولفەزل پوورعەرەب لە ڕۆڵی کاویان، کامەران تەقی لە ڕۆڵی مەنسوور برای سارا، مریەم خودا ڕەحمی، حەمید ڕەزا ھیدایەتی. کاتی بڵاوبوونەوە : 23:15 بە کاتی تاران و 22:45 بە کاتی هەولێر
  • قاڵی شۆریی موشتاق
    زنجیرە درامای قاڵی شۆریی موشتاق زنجیرەیەکی تەلەفزیۆنیی تەنزی ئێرانیە لە دەرھێنانی محەمەد حسێن لەتیفی و ئامادەکردنی زێنەب تەقوایی و نوسینی بورزوو نیک نژاد و حەسەن وارستە . قاڵی شۆریی موشتاق ، ژیانی کەسانێک لە چوارچێوەی تەنزدا نیشان ئەدا کە رووبەڕووی کێشەی دارایی و گرفتەکانی دیکەی ژیانن . ھەندێ لەوان وەکوو فیرووز ، پشت بە خوا دەبەستن و دەست لەسەر ئەژنۆ دادەنێن و ھەڵدەستن و ھەندێکی دیکە وەکوو نوسرەت ، برای ھاوسەرەکەی ، چاودەبڕنە دەستی کەسانی دیکە .فیرووز پیاوێکی خێزان دۆست و تێکۆشەرە کە لە گەڵ بنەماڵە و ئاشناکانی ، ناوەندێکی قاڵیشوشتن بەڕێوەدەبات ، بەڵام بە داخرانی درگای شوێنی کار و ژیانی ئەو بە دەستی فەرمانبەرانی شارەوانیی ، کێشە و چەرمەسەریەکانی دوو ئەوەندە دەبێت .لۆکەیشنی سەرەکیی چیرۆکەکە ، قاڵی شۆییە کە رووداوی خۆشی تێدا رووئەدەن . ھومەن بەرق نەوەرد و بێھنام تەشەکور و ئەمیر حوسێن رۆستەمی رۆڵی سەرەکیی چیرۆکەکە دەبینن کە دوای کاری سەرکەوتووی بینای پزیشکان و دز و پۆلیس ، بۆ جارێکی دیکە بە ھاریکاریی یەکتر زنجیرەیەکی تەنز و جوان دەگێڕنەوە .دەورگێڕانی سەرەکیی : ھومەن بەرق نەوەرد ، ئەمیر حوسێن رۆستەمی ، سیما تیرەنداز ، نیگار عابدی ، محەمەد رەزا شیرخانلوو ، یاس نەورووزی ، بھێنام تەشەکور . کاتی بڵاوبوونەوە: 19:15 بە کاتی تاران 18:45 بە کاتی هەولێر
  • ڕۆژگارێک
     رۆژ و رۆژگارێک زنجیرە درامایەکی تەلەفزیۆنیی لە دەرھێنان و نووسینی ئەمڕوڵڵا ئەحمەدجوویە . چێرۆکی جەردەیەکی بەنێوبانگ بە ناوی مورادبەیگ کە لە شەڕێک دا لە گەڵ تاقمێکی جەردەی دیکە بریندار دەبێ و لە لایەن بنەماڵەیەکی گوندنشین لە مردن رزگاری دەبێ و لە ماوەی ژیان لە گەڵ ئەم لادێ نشینانە گۆڕانکاریەکی قوڵ لە ژیانی دا روو ئەدات . بەرەبەرە بە درێژایی چیرۆکەکە دەگۆڕێ و دەبێ بە کەسێکی باش و ساڵح .رۆژ و رۆژگارێک لە راستی دا چیرۆکی پێشگەیشتنی مرۆییە . ئەمڕوڵڵا ئەحمەدجوو کە خۆی ئەم شێوازە ژیانەی تاقی کردووەتەوە، دیمەن و ئەکشنەکانی زور ئاسایی و سروشتی دیزاین کردوون . ئەکتەرە سەرەکیەکانی ئەم فیلمە بریتین لە :خوسرەو شەکیبایی ( مورادبەیگ)ژالە عۆلۆڤ ( پوورە لەیلا)جەمشید لایەق ( قولی خان)محەمەد فەیلی ( نەسیم بەیگ ، بەسیم بەیگ )حسێم پەناھی (گوڵا ئاقا لە لاوی دا )شۆھرە سوڵتانی ( مەعسوومە )مەحموود جەعفەری ( شەعبان باوکی گوڵ ئاقا)گەوھەر خێرئەندیش( نێرگس)کۆچکردوو پەرویز پوور حوسەینی ( قودرەت)جەمشید ئیسماعیل خانی ( نایب) کاتی بڵاوبوونەوە : 23:15 بە کاتی تاران و 22:45 بە کاتی هەولێر  
  • خەڵاتی تاریکی
    خەڵاتی تاریکیی بەسەرهاتی گەنجێک بە ناوی مەجیدە کە دوای سەرکەوتنی ئینقلابی ئیسلامیی بە لارێدا چووەو دەبێتە ئەندامی رێکخراوی موجاهیدنی خەڵق. ناوبراو لە لایەن رێکخراوەکەی رادەسپێردرێ هەتا لە پێناو دەستراگەیشتن بە ئامانجەکانی لەگەڵ کچێک  لە بنەماڵەیەکی ئایینیی و فەرماندەرانی شەڕ زەماوەند بکا . مەجید هێدیی هێدیی ئەوینداری کچەکە دەبێ و... شیاوی باسە ئەم زنجیرەیە لە کاناڵی کوردیی سەحەر بە بەڕێوەبەرایەتیی موحەممەد فەرەیدونی و دوبلەی ئەسعەد خۆشگۆوار، هاشم شاوەیسی، خوالێخۆشبوو عەلائەدین باباشه‌هابی، شیلان رەحمانی، هیوا ئەمانوڵڵاهی، گەلاوێژ هیمەت بوڵەند، و نەشمیل کاکازادە و... بەزمانیکوردیی وەرگێڕاوە و پێشکەش بە بینەرانی بەڕێزی کاناڵەکەمان دەکرێ. کاتی بڵاوبوونەوە: 19:15 بە کاتی تاران 18:45 بە کاتی هەولێر
  • هەناسەی پڕسۆز
    داستانی ئەم درامایە لە بارەی مامۆستایەکە بە ناوی «مەلیحە» کە بەردەوام گوێڕایەڵی ڕێنوێنییە قورئانییەکانەو لە ھەمبەر خواستی ئیلاھی ملکەچە. لەگەڵ حاج مورتەزای ھاوسەری دا ژیانێکی ئاسودەو ئارامی ھەیە، بەڵام ئەو کارەساتی ترۆمبیلەی کە توشی حاج مورتەزا دەبێت شوێن لە سەر ژیانیان دادەنێت و لە ڕەوتە ئاسودەو ئارامەکەی دەیترازێنێ، ھەتا سەرەنجام حاج مورتەزا لە ھۆشی خۆی دەچێ و ... دەرھێنانی : موحەممەد مەھدی عەسگەرپوور ئامادەکار : سەیید مەحمود ڕەزەوی نووسەران : موحەممەد مەھدی عەسگەرپوور، تەڵا موعتەزیدی ئەکتەرەکان : مەرجانە گوڵچین، حامید کومەیلی، مەحمود پاک نییەت، سیما تیرئەنداز، لیندا کیانی و... کاتی بڵاوبوونەوە : 19:15 بە کاتی تاران و 18:45 بە کاتی هەولێر
  • پژمان
    لەم زنجیرە درامایەدا ، پێژمان جەمشیدی ، لە یاریزانانی پێشووی ھەڵبژاردەی تۆپی پێی ئێران ، رۆڵی خۆی یانی ئەستێرەی پێشووی پێرسپۆلیس دەبینێ . ئەو رۆڵی یاریزانێک دەبینێ کە بۆ چوارەمین وەرزی بەدوای یەک دا و سەرباری ھەوڵی زۆر ، نەیتوانیوە یانەیەک بۆ خۆی بدۆزێتەوە . پێژمان سەرباری ئەوە، ھەر لە حاڵ و ھەوای نێوبانگ دایە . ئەو لە گەڵ بەڕێوەبەری بەرنامەکانی بەدوای یانەیەک دا دەگەڕێ و لەم رێگایەدا رووداوی خۆش و سەرنجڕاکێشی بو دێنە پێش...  دەورگێڕان : پێژمان جەمشیدی - سام درەخشانی - بەھارە رەھنەما - بیژەن بەنەفشەخا- شەقایەق دێھقان و ڤیدا جەوان . ... دەرھێنان : سرووش سێححەت ئامادەکردنی : موحسین چگینی کاتی بڵاوبوونەوە : 23:15 بە کاتی تاران و 21:45 بە کاتی هەولێر
  • سەربانی تاران
    غیاس سەفا گەنجێکە کە لەژیانی خۆی دا چاوی لە ئاسۆیەکی خەیاڵییە. دایە تاھیرەی نەنکی غیاس کە ھەموو دنیاو ھەست و نەستیەتی داوای لێکردووە ماڵی حەرام تێکەڵی ژیانیان نەکات کەچی غیاس شەوێک لە شەوان ناچار دەکرێت لە دزییەک د یارمەتیی ھاوڕێیەکی بدات و ئەم دزییەش دەبێتە دەستپێکێک بۆ تێکەڵ بوونی ماڵی حەرام لە ژیانیاندا ئەکتەرەکان : کامبیز دیرباز، سام درەخشانی، ئازادە سەمەدی،سورەییا قاسمی، لەعیا زەنگەنە، لیندا کیانی و... نوسینی : سەعید نیعمەتوڵڵا دەرھێنان : بیھڕەنگ تەوفیقی
  • ئەڤینداران
    ئەم دراما تەلەفزیۆنییە بەسەرھاتی دوو بنەماڵە لە سەردەمی بەرلە سەرکەوتنی شۆڕشی ئیسلامی ھەتا چاخی ئێستا باس دەکات. چیرۆکی ڕووبەڕوو بوونەوەی دوو بنەماڵە دەگێڕێتەوە کە قوربانییەکانی منداڵانی ئەو بنەماڵەگەلەن. پاڵەوانەکانی ئەم چیرۆکە دراوسێی یەکترن و ژیانێکی ئاسایییان ھەیەو خەباتی دژی بەکارھێنانی ماددەی ھۆشبەرو گەندەڵیی ئابوورییش لەو فەکتەرانەی دیکەی ئەم بەسەرھاتەن. دەرھێنانی : مەنوچیھر ھادی ئامادەکار : ئیرەج موحەممەدی ئەکتەرەکان : حەمیدگودەرزی ، ملیکا شەریفی نیا ، میھرانەی مەھین تورابی ، مەسعود ڕایگان ، شاھڕوخ ئیستەخری و .... کاتی بڵاوبوونەوە : 23:00 بە کاتی تاران ، 22:30 بە کاتی هەولێر
  • مەدینە
    مەدینە پاش کۆچی دوایی جەهان ی هاوسەری، بڕیار دەدات کارگە بە جێ ماوەکەی هەڵسووڕێنێ. ئەو بۆ ئەم مەبەستە لە کوڕی مێردەکەی واتە بەهمەن کەڵک وەردەگرێ. جەهان لە کارگەکەی دا لەگەڵ کەسێک بە ناوی عەبدی شەریک بووە و دواتر بەهمەن بۆ کڕینی بەشەکەی ئەو ناچار دەبێ پارەیێکی زۆر بە بەهرە وەرگرێت، بەڵام بابەتەکە بەو شێوەیە وا مەدینە و بەهمەن چاوەڕوانییان هەبوو، ناڕواتە پێش و عەبدی دەکوژرێت و ... کاتی بڵاوبوونەوە : 20:15 بە کاتی تاران و 18:45 بە کاتی هەولێر دووپات بوونەوە : 11:55 و 15:55 و 07:20
  • دەمێک بۆ ئاوەدانی دڵ
    ئەم فیلمە سەبارەت بەژیانی حاجی مورتەزا بازاڕییەکی بەناوبانگ و خواناسە کە بە هۆی ڕووداوێکی چاوەڕوان نەکراو ژیانەکەی تێک دەشێوێت و بڕیار دەدات بگەڕێتەوە بۆ هەلومەرجێک کە ساڵانێکی زۆرە لێی خافڵاوە.. کاتی بڵاوبوونەوە : 20:15 بە کاتی تاران و 18:45 بە کاتی هەولێر دووپات بوونەوە : 11:55 و 15:55 و 07:20  
  • ماتادۆر
    کاربەدەستێکی ئەوروپایی بۆ بەشداریکردن لە کۆنفڕانسێک سەبارەت بە وزەی ئەتۆمیی سەردانی ئێران دەکات . تاقمێکی تیرۆریستیی بریتی لە ژنێک و دوو پیاو کە لە بواری ئاڵۆزی نانەوە و ترس و تۆقان لە وڵاتانی لە حاڵی گەشەدا کار دەکەن ، بۆ تێکدانی بەرنامەکانی ئەم کۆنفڕانسە لە ئێران دەست ئەدەنە ھەندێ چالاکیی تیرۆریستیی  پڕ مەترسی . ھێزەکانی پۆلیسیش بۆ رێگرتن لە چالاکیی ئەم تیرۆریستانە دێنە مەیدان و .... دەورگێڕان : پوریا پورسورخ ، سام درەخشانی، مەجید واشەقانی، عەلیرام نوورایی، شەقایەق فەراھانی ، لیندا کیانی و پولاد کیمیایی دەرھێنەر : فەرھاد نەجەفی کاتی بڵاوبوونەوە : 20:15 بە کاتی تاران و 18:45 بە کاتی هەولێر دووپات بوونەوە : 11:55 و 15:55 و 07:20
  • ماستەرەکان
    حەبیب و مەسعوود و مازیار بڕیار ئەدەن درێژە بە خوێندن بدەن و ئێستا ئەوان لە قۆناغی ماستەردان و جیا  لەوە حەبیب ھاروا بە دوای ھاوسەرگیری دایە و دایکیشی کۆچی دوایی کردووە . مازیاریش خوێندکاری پلە یەکەمی زانکۆیە لە بواری مێژوو ، بە دوای ھاوسەرگیری لە گەڵ شادی و دوورخستنەوەی باوکی لە گیرۆدەبوون بە مادەی ھۆشبەرە . ھەڵبەت مەسعوود ژنی ھێناوە و تەرانەی ھاوسەری دووگیان دەبێ و نیگەرانی....   کاتی بڵاوبوونەوە : 00:00 بە کاتی تاران به ماوەی 45 خولەک
  • قەفەسێک بۆ فڕین
    لاوێک بە ناوی ئیحسان لە شاری شاریار-ی نزیک تاران دەژی و خوشکەکەی لە خوڕەمشار. ئیحسان لەو ھاتوچویانەی بۆ خوڕەمشار دەیکا ، دڵی دەچێتە سەر عارفە ی کچی جیرانی خوشکەکەی . لە گەڵ دەسپێبوونی شەڕ و گەمارۆی خوڕەمشار ، ئیحسان بۆ دۆزینەوەی عارفە روودەکاتە ئەم شارە ، بەڵام لەوێ دەکەوێتە دەستی ھێزە عێراقیەکان و یەخسیر دەکرێ . دواتر.....
  • هەشت خولەک و نیو
    باوک و کوڕێک لە رێگای گەیشتن بە نەخۆشخانە ، بە ھۆی رووداوکێک دەمرن . دادپزیشکیی رادەگەیەنێ کوڕەکە 8.5 خولەک زووتر لە باوکی گیانی لەدەستداوە . بە پێی یاسا تێکڕای میرات بۆ کوڕە بچووکە واتە ئیحسان دەبێت  ، ئەوە لە کاتێکدایە کە یەکتا ، ھاوسەری براکەی تووشی کێشەی دارایی دێت... کاتی بڵاوبوونەوە : 19:00 بە کاتی تاران - 19:30 بە کاتی هەولێر
  • برا گیان
    زنجیرەی براگیان درامایەکی بنەماڵەییە بە ناوەڕۆکی کۆمەڵایەتی و ئایینییەوە. تەوەرەی سەرەکیی ئەم درامایە«حەقولناس» ڕاگەیەندراوە. برایەتی و یەکسانی و خۆبەخنکاریی سێ برا کە وێردی زمانی ھەمووانە و خوداو خەڵک لێیان ڕازین، لە ناکاو توشی کێشەیەک دەبن کە ناوی «حەقولناس»ـە کوڕێک دوای لە دەست دانی باوکی بەنیازی بژاردنی قەرزەکانیەتی. بەرھەمھێنەرانی درامای «براگیان» : دەرھێنانی: موحەممەد ڕەزا ئاھەنج نووسەر : سەعید نیعمەتوڵڵا ئامادەکار: موحەممەد ڕەزا شەفیعی ئەکتەرەکانی درامای «براگیان» : عەلی نەسیریان، جەسەن پوورشیرازی، حیسام مەنزوور، ئافەرین عەبیسی، سەعید چەنگیزیان، کامەران تەفتی، سەججاد ئەفشاریان، نەسیم ئەدەبی، ماراڵ فەرجاد، شیوا ئیبراھیمی، مەحبوبە سادقی، لەعیا زەنگەنە، جەلیل فەرجاد، ندا جبرائیلی و ...
  • زنجیرەی بووکەڵەیی کڵاو سووره
    کڵاوقرمزی ، ناوی کەسایەتیەکی بوکەڵەی ئێرانیە کە لە لایەن ئیرەج تەهماسب و حەمید جبەلی ئافرێنراوە و بە دەستی مەرزیە مەحبوب دیزاین و ساز کراوە . فیلمە سازکراوەکانی بە پێی ئەم کەسایەتیە لە پڕ فرۆشترین فیلمەکانی مێژووی سینەمای ئێرانە . کڵاوسوور بە زیاتر لە دوو دەیە چالاکی لە سینەما و تەلەفزیۆن ، لە بوکەڵەیەکەوە بوو بە دیاردەیەکی فەرهەنگیی کە توانی بینەرێکی زۆر لە نێو چەندین نەوەدا پەلکێشی خۆی بکات . کڵاو قرمزی لە ساڵی 1388 ی هەتاویدا لە گەڵ چەند بوکەڵەی دیکە لە چوارچێوەی بەرنامەیەکی تایبەتی نەورۆزدا دیسان گەڕایەویە تەلەفزیۆن و لەو ساڵەدا زیاترین بینەری وەرگرت . تایبەتە بەرنامەکانی کڵاوقرمزی تا ئێستاش درێژەیان هەیە .  بەڕێوەبەری دۆبلاژ : محەمەد فەرەیدوونی کاتی بڵاوبوونەوە : 17:00 بە کاتی تاران دووپاتبوونەوە : 03:27
  • به دونیا بڵێن وچانێک بدات
    درامای به دونیا بڵێن وچانێک بدات بەسەرھاتی دوو گەنجە بە ناوەکانی ئەعلا «حامید کومەیلی» و شەھریار« ئەمیر موحەممەد زەند» کە بەڵێنێکیان بە یەکتر داوەو دەبێ جێبەجێی بکەن و توشی ھێندێک بەسەرھات دەبن. گەنێجکە کە تۆمەتبارە بەوەی کە ھاوسەربازەکەی خۆی واتە شەھریازی لە سەربازگەدا کوشتووە. دادگەی سەرەتایی بڕیاری ئیعدامی بۆ دەر دەکات و لە دادگەی پیاداچوونەوەش بڕیارەکە پەسەند دەکرێت، بەڵام دیوانی باڵای وڵات داوای پیاداچوونەوەی دووبارە دەکات و ... کاتی بڵاوبوونەوە : 08:40 ، 12:50 ، 19:00 ، 03:00
  • زنجیرە درامای دیواری شوشەیی
    زنجیرە درامای دیواری شوشەیی لە ئامادە کردنی «ئەکبەر تەحویلیان» ـەکە تیای دا کەسایەتییە میوانەکان، بەسەرھاتی ژیانی خۆیان لە ستۆدیۆی بەرنامەیەک بە ناوی «دیواری شوشەیی» وەک بیرەوەرییەک بۆ بەردەنگانی تاەلەفزبۆن دەگێڕنەوە. ئەم زنجیرە تەلەفزیۆنییە چیرۆکەکانی پێکەوە لکاون و وێڕای گێڕانەوەی چیرۆکێکی سەرەکی، لە ھەر بەشێکیش دا باسی چیرۆکێکی سەربەخۆو تازە دەکات. چیرۆکی نەگۆڕی زنجیرەی «دیواری شوشەیی» باسی ڕووداوەکانی ژیانی ئامادەکاری ئەم بەرنامە تەلەفزیۆنییە واتە «سارا»و «فەرھاد ڕەئوف»ی ھاوسەری دەکات کە پێشکەشکاری بەرنامەکەشە. دەستەی دەرھێنان داگری : ڕاما قەویدڵ، نەوید مەیھەن دوست و ئەحمەد موعەززەمییە ئەکتەرەکان : کۆرۆش تەھامی، قوربان نەجەفی، تورەج فەرامەرزیان، مەسعود زەمانی، مەجید واشقانی و حەدیسە تێھرانی بەڕێوەبەری دوبلاژ : موحەممەد فەرەیدونی کاتی بڵوبوونەوە : 06:00 ، 23:00، 10:45 ، 13:10
  • نەخۆشخانەی حاشیە
    پزیشکێکی پسپۆڕ بە ناوی «ھومەن سەحرایی» لە لقێکی تایبەتیی پەیوەست بە خوێن ناسراو بە «پلاستۆریزی خانەکانی بەیناوبەین» کارامەو شارەزایەو ئەمەش لە کاتێکدایە کە لە وڵات دا بە دەگمەن ئاوڕ لەم لقە دەدرێتەوەو لە نەخۆشخانەکەی شوێنی ئیش کردنیشی دا کەس سەردانی ناکات. بەڵام لە بەر بەڵێنمەند بوونی حەزی لە بێ کار دانیشتن نییەو لە کاتی بەسەر کردنەوەی بەشی فریاگوزاریی خێرای نەخۆشخانەکە لەگەڵ پزیشکێکی کەمتەرخەم دا تێک ھەڵدەچێ و ھەر لە بەر ئەمەش لە کارەکەی لا دەبردرێت و... دەرھێنەر : میھران مودیری ئەکتەرەکان : سیامەک ئەنساری - میھران مودیری - عەلی ئەوجی - سەیید جەواد ڕەزەویان - میھران غەفوریان - ڕەسوڵ نەجەفیان - شەبنەم فەرشادجو - عاریف لوڕستانی سەرپەرشتی دۆبلاژ : موحەممەد فەرەیدوونی     کاتی بڵوبوونەوە : 06:00 ، 23:00، 10:45 ، 13:10    
  • دزی ڕۆح
    دزی ڕۆح درامایەکە مەتەڵ شێوە کە تەوەرەکەی توێژکارانەیەو باسی «ئاسایشتی نەرم»و لێکەوتە کۆ مەڵایەتییەکلان دەکات. ھەوێنی سەرەکیی دراماکە ھەوڵی پێکھاتەی ئاسایشتی بۆ لێکدانەوەی زانستیانەو بەرنگار بوونەوەی دیاردەی تاقمە ڕووکەشە عیرفانییەکان و ئاڵقەکەلی تازەپێکھاتووی بەناو دینییە. ئاوڕدانەوەی تایبەتیی «نادر عابیدی» مامۆستای زانکۆو خانەنشین کراوی وەزارەتی ئیتیلاعاتی ئێران لە دیاردە کۆمەڵایەتییەکان، ھانی دەدات بۆ ئەوەی بگەڕێتەوە بۆ شوێنی کارەکەی و خۆی بە ئەرکێکی ئاڵۆزەوە تێوەگلێنێ. دەستەیەکی داگری خوێندکارانی خۆشی یارمەتیی دەدەن و لەم ئاراستەیەدا ڕووداگەلی تفت و تاڵی زۆر بە خۆیانەوە دەبینن.   دەرھێنەر : ئەحمەد موعەززەمی ئەکتەرەکان : دانیال حەکیمی، مەحمود پاک نییەت، نگین موعتەزیدی، عەلیڕام نورایی و کەمەند ئەمیر سولەیمانی و.... سەرپەرشتی دوبلاژ : موحەممەد فەرەیدوونی   کاتی بڵوبوونەوە : 06:00 ، 23:00، 10:45 ، 13:10  
  • درامای بازنەی ژیان
    چیرۆکی ئەم زنجیرە درامایە لە بارەی لاوێکی کەمئەندامە کە تووشی مەرگی مێشکی بووە و پزیشکان بە نیازی گواستنەوەی دڵی ئەو بۆ نەخۆشێکی جەڵتەی دڵن . گیانی حەسەن لەگەڵ ئەم کارەدا نییە چونکە دەزانێ ئەو کات بۆ جیھانێکی دیکە دەچێ . خوێندکارێکی پزیشکی بە ناوی گوڵبەھار دەتوانێ رۆحی حەسەن ببینێ وپێوەندی لە گەڵ بگرێ . ئەو لە بەرامبەر داوای حەسەن بۆ ھەڵبژاردنی وەرگری دڵی حەسەن یارمەتی ئەو ئەدات و ...
  • ئەولای نهینی
    لەم زنجیرریەدا لە ئۆپەراسیۆنێكی نەهێنیدا لە نێوان سەرهەنگ ئەحمەد نادری و سەرهەنگ عەلی نەسروڵڵاهی لەگەڵ  تۆڕێكی قاچاخی ماددە سڕكەرەكان  تێكهەڵچوونێك ڕوو دەدات.
  • دوای باران
    ئەم زنجیرە درامایە کە ساڵی 1379 ی ھەتاوی لە تەلەفزیۆن بڵاوبووەتەوە ، گێڕانەوەیەکی مرۆڤانەیە لە پێوەندی ئاغا و سەپان. ئەم زنجیرە درامایە ژیانی ئاغا و کیژێک وەک ھاوسەری دوھەمی ئاغا و دژایەتیەکانی بنەماڵەی ھاوسەری یەکەمی ئاغا دەگێڕێتەوە . لەم زنجیرە درامایەدا ئەڤین لە گەڵ ئاغا بوون ، ژنانی دوھەمی ئاغا و دەرەبەگەکان و دەسەڵاتی دەرەبەگ و خانەکان لە رابردوودا نیشان ئەدرێ .  ئەم زنجیرە درامایە گێڕانەوەیەکە لە سەردەمانی ژیان لە چاخی رەزا شا پەھلەوی و کێشە و گرفتەکانی خەڵک. کاتی بڵاوبوونەوە : 11:45 ، 06:21 ، 00:02
  • زنجیره درامای کۆڵانی ئەقاقی
    زنجیرەی کۆمیدی کۆڵانی ئەقاقی بەسەرهاتی ژیانی پیرەپیاوێکە کە لەگەڵ سێ کوڕ و کیژەکەی دەژی، شێوازی ژیان و روحیەتی ئەندامانی ئەم بنەماڵەیە رووداوگەلێکی سەرنجراکێشی لێ دەکەوێتەوە... نووسەر و دەرهێنەر : ڕەزا عەتاران ئامادەکار : هومایۆن ئیزەدپەنا ئەکتەرەکان : مەنووچێهر نەوزەری، عەلی سادقی، ڕەزا عەتاران، شەقایەق دێهقان، ئەکبەر دوودکار، مەجید ساڵحی، محەمەدڕەزا حەقگوو، ئەمیر ئێبراهیمی، یۆسف تەیمووری، باقر سەحراڕوودی، ڕەزا شەفیعی جەم، ڕەوشەنەک عەجەمیان، شەهاب عەسگەری، ساقی زینەتی، سەید جەلال تەباتەبایی و ... کاتی بڵاوبوونەوە: هەموو رۆژێ کاتژمێر 00:18 بە کاتی تاران دووپات بوونەوە : 07:24 ، 11:46 ، 16:34
  • زنجیره درامای یەکەم شەوی ئارامش
    ئەم درامایە بەسەرهاتی کیژێک بە ناوی ئازەرە کە بە نیازە ژیانی هاوبەش لەگەڵ کوڕێک بە ناوی عەلیڕەزا پێک بێنێ. لەم نێوەدا.... هەموو شەوێک کاتژمێر: 20.12 بە کاتی تاران دووپات بوونەوە : 03:17 ، 09:52 ، 13:44  
  • زنجیرە درامای باخی سەرهەنگ
    باخی سەرهەنگ زنجیرە درامای تەلەڤزیۆنی بوو کەلە ڕیبەندانیی ١٣٩٢ لەکەناڵی تاران بڵاوکرایەوە.هادی(نیما فەلاح) گەنجێکە ،کە خەریکی هەوڵدانە بۆ بڵاوکردنیی یەکەم ئەلبۆمی مووسیقای خۆی.هادی چاوەڕێ وەرگرتنی ئینزنامەی هۆنراوەکانی ئەلبۆمی تازەیەتی تا لە باوکی(موحەممەد مۆتیع)یارمەتی دراوی وەربگرێت. هادی هۆگری کچێکە بەناوی سەمیرا(ئاناهیتا هێمەتی)بەڵام سەرەڕای نەیاریەتی بنەماڵەی لەگەڵ ئەو دا زەواج دەکات بەڵام ئەم بابەتە لە بنەماڵەی خۆی دەشارێتەوە لەبەر ئەمەی نەکا باوکی ئیتر یارمەتی دراوی پێنەدات بۆ ئەڵبۆمی مووسیقاکەی . هادی دەساڵ پێشتر دەزگیران کچی مامی خۆی شادی(نەستەرەن سالار) بووە بەڵام شادی بۆ وانە خوێندنەوە دەچێتە دەرەوەی وڵات و دەزگیرانەتی خۆی تێکدا؛بەڵام دایکی شادی(مەریەم سەعادەت) و باوکی هادی لەبەر وەسییەتی باوکی خۆالێخۆشبووی شادی پێداگرن لە سەر هاوسەرگیری شادی وهادی. چەند رۆژ دوای هاوسەرگیری نەهێنی هادی و سەمیرا، شادی دەگەڕێتەوە ئێران و هەمدیسان باسی هاوسەرگیری ئەو و هادی لەلایەن بنەماڵەکانیان دێتە ئاراوە.شادی بە نەهێنی بە هادی دەڵێت ئیتر حەزناکات هاوسەری ئەو بێت و ئەوان بڕیار دەدەن ئەم بابەتە بەئاگاداری بنەمالەکانیان بگەێنن؛بەڵام هادی کە نیگەرانە، نەکا باوکی یارمەتی دراوی پێنەدات،دوای ئەمەی شادی بەهەمووان دەڵێت حەزناکات هاوسەری هادی بێت،واخۆی نیشان ئەدات کە یەکجار دڵشکاو و خەمۆکە. شادی بەمەبەستی تەمێ کردنی هادی و ناچار کردنی بە گوتنی ڕاستییەکان، لەگەڵ دایکی هاودەست دەبێت و وای بۆ دەچێت بیرو ڕای گۆڕدراوە و گەرەکیەتی لەتەک هادی هاوسەرگیری بکات.  لەم نێوانە دا هادی و سەمیرا بە شێوەی نەهێنی ژیانی هاوبەشی خۆیان لە موڵکی یەکێ لە خزمەکانی دووری باوکی بەناوی باخی سەرهەنگ دەستپێدەکەن.هادی لە باخەکە دا لەگەڵ ڕووحی پیاوێک بەناوی ئەرسەلان(مەجید ساڵحی) بەرەو ڕوو دەبێت کەدەزگیرانی ڕەحمەتولموولووک خاتوون(شەمسی فەزلۆڵڵاهی) خاوەنی باخەکەیە کە لە ڕۆژی زەماوەندی دا تووشی ڕووداوی لێخورین دەبێت و دەمرێت. کاتی بڵاوبوونەوە : هەموو شەوێک 17:15 بە کاتی تاران و 18:45 بە کاتی  هەولێر دووپات بوونەوە :12.15 - 08.15 - 02:00 بە کاتی هەولێر                        
  • زنجیره درامای له پێناو هاوریشم
    چیرۆکی ئەم زنجیره درامایه سەبارەت به خاتوونێک به ناوی تارا 22 ساله له تاران باس دەکات که له ژیانی خۆیدا لەگەڵ باوکی تووشی کێشه و گرفتێکی زۆر دەبێت و له تاران بەرەو و باکووری ئێران بۆ لای خاڵوکەی دەڕوات.
  • زنجیره درامای باڵە خووساوەکان
    پزیشکێکی لەکارزان بەناوی "مەجید پەڕتەو" بەنیازە بە پێکهێنانی تیمێکی گەنج لەبواری بەرهەمهێنانی دەرمانی شێرپەنجە ، توێژینەوەیەکی بەرفراوان ئەنجام بدات. لەو جەنگەیەدا ، هاوڕێیەکی دێرینی وی "مەهدی قاسمی" دێتە مەیدانەوە و ڕۆڵی هاندەر و هاوڕێی هەمیشەیی بۆ دکتۆر پەڕتەو دەگێڕێ بەڵام... کاتی بڵاوبوونەوە ١٩ بەکاتی ئێران و ١٨:٣٠ بەکاتی هەرێمی کوردستانی عێڕاق
  • زنجیرە درامای نەفەس
    ناهید کچێکی خوێندکارە کەلەگەڵ ڕووزبە ئاشنا دەبێت ولە جەنگەی ڕووداوەکانی شۆرشی ئیسلامی ڕازێک لە ژیانیی دا ئاشکرا دەبێت. کاتی بڵاوبوونەوە : 00:15 بە کاتی تاران و 23.45 بە کاتی هەولێر دووپات بوونەوە : 16:30 - 11:45 بە کاتی تاران سەرپەرشتیاری دووبلاژ: موژدە تاهیری  ئەندازیاری دەنگ و میکس: فەرزاد مەشعووف دوبلۆرەکان: مەهتاب زیرەک - فەرزاد مەشعووف - موژدە تاهیری - ئەسعەد خۆشگۆوار - نەسرین حاتەمی - سیروان تەخت فیرووزە - فواد شافعی - شاهۆ ڕوستەمی - شەبنەم وەکیلیان - گۆڵار ڕەحمەتی
  • زنجیرە درامای دایکانه
  • زنجیرە درامای ئاسمانی من
    زنجیرە درامای ئاسمانی من پەیوەندی به کەسانێکەوه هەیه که ئاسایشی گەشته ئاسمانییەکان دابین دەکەن.
  • زنجیرە درامای بیرەوەری
    چیرۆکی ئەم زنجیرە درامایە سەبارەت بە کەسانێکە کە ئەزموونی ژیانی دوای مەرگیان هەیە.
  • داواکار
    چیرۆکی ئەم زنجیرەدرامایە سەبارەت بە کوڕێکە بەناوی مەسعوود کە وەکوو داواکار دەچێتە ماڵی کابرایێکی پزیشک.ئەم داواکارە ساویلکەیە هەندێ ڕووداوی سەیروسەمەرەی بۆ دەقەومێت...
  • ناز و نیاز
    لاوێک بە ناوی سیامەک ئەوینداری کچێک بە ناوی شەهرزاد دەبێت. بەڵام لەسەر ڕێگای سیامەک کێشەی زۆر دێتە پێشو دەکەوێتە زیندان ... کاتی بڵاوبوونەوە : 23:30 دووپات بوونەوە : 00:30 - 07:30 - 14:30  
  • زنجیرە درامای کەوشکەن
    چیرۆکی ئەم زنجیرەدرامایه  سەبارەت بە دوو بنەماڵەیە کە ژیانێکی ئاسایی و سادەیان هەیە که تووشی کێشەی جۆربه جۆر و پێکەنین دەبن و ....
  • زنجیرە درامای بەرزه فڕان
    چیرۆکی ئەم درامایه سەبارەت به ژیانی شەهیدی قاڕەمانی ئێرانی به ناوی شەهید عەبباسی باباییه . ئەم شەهیده بەڕێزه یەکێک له فەرماندەرانی گەوره و به ناوبانگی هێزی ئاسمانی ئەرتەشی کۆماری ئیسلامیی ئێران بووه.
  • زنجیرە درامای خەونی چۆلەکەکان
    بەسەرهاتی ئەم زنجیره درامایه سەبارەت به ڕووداوەکانی تایبەت به خانووی چەند منداڵی بێ سەرپەرەشته که لەو ماڵەدا پێکەوه ژیان دەبەنه سەر....
  • زنجیرە درامای پێتەخت
    چیرۆکی ئەم زنجیرە درامایه سەبارەت به بنەماڵەی نەقی مەعموولیه که تووشی کێشەی جۆربەجۆر دەبن و .. درێژەی چیرۆکەکه خۆتان ببینن. کاتی بڵاوبوونەوە : 23:30 دووپات بوونەوە :  - 00:30 - 07:30 - 14:30  
  • زنجیرە درامای ئاشکرا و نهێنی
    لە هەر بەشێکی ئەم زنجیرە درامایەدە باسی یەکێک لە دۆسیەکانی هاوپەیوەند بە ئاسایشی نیشتمانیی دەکرێت و ژیانی هێزە ئاسایشیەکان بۆ بینەران دەگێرێتەوە. کاتی بڵاوبوونەوە : 18:30 دووپات بوونەوە : 23:18 - 04:00 - 08:00 - 13:58
  • دونیا
    ئەم زنجیرەیە، درامایێكی مێژووییە كە سەربوردەی ئافرەتێك بەناوی دونیا دەگێڕێتەوە هەر لە كاتی  لە دایكبوونیەوە تا مردنی. لەم زنجیرە درامایە باسی ڕووداوە سیاسییەكانی ئێرانیش كراوە. کاتی بڵاوبوونەوە :  هەموو رۆژێ کاتژمێر 19:00 بە کاتی ئێران و 18:30 بە کاتی عێراق
  • زنجیرە درامای شەهریار
    چیرۆکی ئەم درامایه سەبارەت به ژیانی شاعێری ناوداری ئێرانی به ناوی شەهریاره . لە درێژەی دراماکەدا، باسی ڕووداوەکانی ژیانی ئەم شاعێره به ناوبانگه له منداڵیەوه تا پیری دەکا. کاتی بڵاوبوونەوە : 05:40 دووپات بوونەوە : 10:50 و 15:34
  • زنجیرە درامای لەچاوی با دا
    له چاوی با دا ، سەربوردەی ژیانی بنەماڵەیێکه که باسی ڕووداوه خۆش و ناخۆشەکانی ژیانیان دەکرێت هەر لە سەردەمی ڕاپەڕینەکەی ( میرزا کوچەک خانی جەنگەلی ) یەوه بگره تا کوو  ڕزگارکرانی خوڕەمشار .( سەردەمی قاجارەکان، پەهلەوی، کۆماری ئیسلامی ) 
  • زنجیره درامای زام
    لەتیفه دایکێکی 75 ساڵانه که لەگەڵ دوو کوڕەکەی واته (بزورگ) و ئیسماعیل دا دەژیت. بزورگ کوڕە گەورەکەی لەتیفه چوارساڵ لەمەو پێش به نەهێنی به بێ هیچ بەڵگەیەک، ئەکرەمی کچی له کوڕی ئیسماعیلی برای ماره کردووه.
  • پەردەنشین
    پەردەنشین
    زەنجیرەدرامای پەرەدە نشین چیرۆکێکە سەبارەت بە پلە وپایەی بەرزی مرۆڤەکانی ئیماندارو بەتایبەتی مامۆستایانی ئایینی کە پێشکەشی دەکەین بە هەموو ڕێڕەوانی حەق و حەقیەت ،هیوادارین کات وساتێکی خۆش بۆ ئێوەی ئازیز دابین بکەین و ئا بەم شێوە میوانی ماڵەکانتان دەبین لە ڕۆژانی پڕ بەرەکەتی مانگی  پیرۆزی ڕەمەزان دا.
  • زنجیرە درامای باوک سالار
     بەسەرھاتی ئەم درامایە باسی باوکێکی تەمەندار دەکات بە ناوی «ئەسەدوڵڵا خان» باوکێکی دلۆڤان، بنەماڵە خۆشەویست، دڵسۆزو ھاوکات سەختگرو بەسام کە لەو باوەڕەدایە  کە تەواوی کوڕەکانی دوای ژن ھێنان دەبێ ھەر لە ماڵە گەورەکەی ئەودا بژین. ھەڵبەت وەھا سیاسەتێکی لە باترەی ھەردووک کچەکەیەوە واتە «میھری» و «زەڕی» نەگرتووەتە بەرو ھەر لە بەر ئەمە ئەوان خاوەنی ژیانێکی سەربەخۆن. ڕووداوی سەرەکیی فیلمەکە لە ھاوسەرگیریی دوایین کوڕەکەی واتە ناسرەوە دەست پێ دەکات کە..... ئامادەکارو دەرھێنەر ئەکبەر خاجەوی... ئەکتەرەکان موحەممەد عەلی کشاوەرز،،، حەمیدە خەیرئابادی، سیامەک ئەتڵەسی، جەمیلە شێخی، مەحمود پاک نییەت، ئازیتا لاچینی، کەتایون ڕیاحی کاتی بڵاوبوونەوە : 23:15 بە کاتی تاران و 22:45 بە کاتی هەولێر  
  • زنجیرە درامای ئاوێنە نەشکێنەکان
      چیرۆکی دراماکه به بێکاری گەنجێکەوه دەس پێ دەبێ. سیمینی خوشکی که له ڕێکخراوی وزەی ئەتۆمی ئیش ئەکات ، به دواداچوون ئەکات بۆ دیتنەوەی ئیشێک بۆ براکەی که به بێ ئەوەی خۆی بزانێ وەک سیخۆڕ دەچێته نێو ئەو ڕێکخراوەیه . ئێستاش درێژەی ئەو درامایه ببینن...  
  • کۆچەرەکان
    بوونەوەرە گەردوونییەکان بەنیازی داگیرکردنی زەوین بەڵام پێش ئەوە دەبێ لەگەڵ دابو نەریتی زەوینییەکان ئاشنا بن! ئەوان چەند ڕۆبۆتی ئینسان ئاسا دەنێرن بۆ زەوی و لە هەر بەشێکی ئەم زنجیرە درامایە، باسی یەکێک لە خووخدە ناحەزەکانی مرۆج دەکەن و لە کۆتاییدا ...  
  • خۆش نشینەکان
    زنجیره درامای خۆش نشینەکان ، زنجیره درامایێکی کۆمێدی کۆمەڵایەتییه له دەرهێنانی سەعید ئاقاخانی. لەم زنجیرەیەدا ئافاق که دایکی بنەماڵەکەیه لەگەڵ کچ و کوڕەکەی له سەفەر دەگەرێنەوه و دەبینن ئەردەشیری باوکیان بێ سەر و شوێنه.درێژەی چیرۆکەکه خۆتان ببینن.
  • زام
    سەروان ئیلهام پوویا دەرچووی کۆلێژی ئەفسەری وەکوو ڕاوێژکار و فریاگوزاری کۆمەڵایەتی لە کەڵانتەری 132 دادەمەزرێ، ئەو لەبەر هەڵبژاردنی ئاوەها پیشەیێک لەگەڵ باوکی نێوانی تێک چووە هەتا ئەوەی کە ...  
  • زنجیره درامای باش خراپ ناحەز
    چیرۆکی ئەم زنجیرەدرامایه کۆمێدیه سەبارەت بە گەنجێک به ناوی بەهادۆره که مانگێک دەرفەتی هەیه تا پێش نەورۆز بنەماڵەکەی بۆ چوونه خوازبێنی ڕازی بکات بەڵام لەو پێناوەدا دەبێ چەند هەنگاوی خێر هەڵگرێت....
  • ژانی ژیان
    كارگەی بەرهەمهێنانی پێڵاوی موحسن قەدیمی بە هۆی هاتنە بازاڕی كەلوپەلی بیانی دادەخرێت. مەهدی كوڕی گەورەی بنەماڵەكە بە هۆی ئەو كێشانە وەدیهاتوون لە زۆرێك لە نەهێنییەكانی بنەماڵەكەیان ئاگادار دەبێتەوە ...
  • دز و پۆلیس
    ئەم زنجیرەدرامایه له 26 بەشی 40 خولەکی به دەرهێنەری سەعیدئاقاخانی دوبله کراوه.
  • دایکانە
    ئەردەلان تەمجید بیست ساڵ لەمەوپیش دوای جیابوونەوە لە دەستگیرانەکەی لەگەڵ ژنێک بە ناوی رەعنا زەواج دەکات . دوای ماوەیەک لە یەک جیا دەبنەوە و دوای ئەوە ئەردەلان لە منداڵەکان سەرپەرەشتی دەکات بەڵام تێ دەگات کە مەودایەکی زۆری لە باری کۆمەڵایەتی لەگەڵ کچەکەی رەها پەیدا کردووە ....  
  • دونیا
    ئەم زنجیرەیە، درامایێكی مێژووییە كە سەربوردەی ئافرەتێك بەناوی دونیا دەگێڕێتەوە هەر لە كاتی لە كاتی لە دایكبوونیەوە تا مردنی.لەم  زنجیرە درامایە باسی ڕووداوە سیاسییەكانی ئێرانیش كراوە.
  • بەرەو زایەندەروود
    مێهران سارەنگ، گەنجێکی یاریزانی تۆپی پێیە کە داهاتوویێکی گەشی لە پێشدایە. بۆ واژۆکردنی گرێبەستێک دەچێتە ئیسفەهان. ئەو لەبەر هەندێ هٶوهەگەر ناچار دەبێت بگەڕێتەوە تاران، بەڵام لە کاتی گەڕانەوەدا تووشی پێکداداسنی ئۆتۆمبیل دەبێت و بە هۆی ئەوەی کە ناتوانێ پێش بە تووڕەیی خۆی بگرێت، دەبێتە هۆی کوشتنی گەنجێک بە ناوی مەسعوود و ...
  • زنجیرە درامای میهرئاباد
    ئەم زنجیرە درامایە باسی کابرایێک بە ناوی کیا موقەددەم دەکات کە لە پاش 12 ساڵ دووری لە نیشتمان و شکەست هێنان لە ژیانی هاوبەشدا بۆ بەدواداچوونی کارەکانی خۆی دەگەڕێتەوە بۆ ئێران کە هەر لەم پەیوەندییەدا تووشی کێشەگەلێک دەبێت. کاتی بڵاو بوونەوه : 23:40  دووپات بوونەوه: 04:00 - 18:30- 13:30 - 08:00
  • ڕاستی
    ئەم درامایە چیرۆکی دوو زڕبرا دەگێڕێتەوە کە دۆخی دراڤیی باشیان نیە. ئەوان هەر کارێک دەکەن تاکوو بارودۆخی ژیانیان چاک بکەن. هەتا ئەوەی کە ....
  • بینای ژمارەی 85
    بە کەوتنی ئۆتۆمۆبیلی یەکێک لە دانیشتووانی بینای ژمارەی 85 بە دیواری پارکینگ پاشماوەی تەرمێک لە دیواردا دەۆزرێتەوە. لەبەر ئەوەی کە زۆربەی دانیشتووانی ئەم بینایە خەریکی کاری نایاسایین بە هاتنی پۆلیس بۆ ئەم بینایە ئەوانیش تووشی رووداوگەکێک دەبن...
  • نیوه به نیوه
    نوسرەت عەشقی گەلێ ساڵە كە لە یەكێك لە گەڕەكە كۆنەكانی تاران نانەوایی هەیە و لەگەڵ سێ كوڕەكەی ئەوێ بەڕێوە دەبات. پەرویز پاش چەند ساڵان دەگەڕێتەوە بۆ ئێران یا نیوەی بەشەكەی خۆی لەو نانەواییە بفرۆشێت هەتا ئەوەی كە...
  • ئەولای نهینی
    لەم زنجیرریەدا لە ئۆپەراسیۆنێكی نەهێنیدا لە نێوان سەرهەنگ ئەحمەد نادری و سەرهەنگ عەلی نەسروڵڵاهی لەگەڵ  تۆڕێكی قاچاخی ماددە سڕكەرەكان  تێكهەڵچوونێك ڕوو دەدات.
  • پاله‌وانه کان نامرن
    ئەم زنجیرەیە باسی سەردەمی قاجارەکان دەکات لە ئێراندا و لە شاری تاران کە  لەودا پاڵەوانی یەکەمی شار کە جێێ بڕوا و متمانە خەڵکە، دەکوژرێت، دوابەدوای ئەوە هەندێ ڕووداوی سەیروسەمەرە بۆ پاڵەوانەکانی شار ڕوو دەدات.
  • ڕازی شاراوه
    ئەم زنجیرە درامایه به دەرهێنانی فلۆرا سام  له 26 بەشی 35 خولەک سازکراوه.ئەم زنجیرەدرامایه ، زنجیرەیەکی درام و کۆمەڵایەتی یه..
  • مه‌داری سیفر ده‌ره‌جه
    ئەم زنجیرە درامایە باسی سەفەری حەبیب پارسا دەكا بۆ فەڕەنسا بە مەبەستی خوێندن لە لقی فەلسەفەی زانكۆی پاریس. حەبیب پارسا لە زانكۆ لەگەڵ كچێكی جوو بەناوی سارا ئاشنا دەبێ كە هەندێك ڕووداوی سەیریان بۆ دەقەومێ..
  • دەستانی شاراوه
    دەستانی شاراوه
    ئەم زنجیرە درامایە ڕووداوەکانی سەردەمی پاشایەتی محەمەدڕەزا پەهلەوی لە خەرمانانی ساڵی 1320 ی هەتاوییەوە تاکوو ڕێبەندانی 1357 ی هەتاوی دەگێڕێتەوە
  • سەرلێشێواو
    چیرۆکی ئەم زنجیرە درامایە سەبارەت بە ژیانی عوبەیدۆڵڵا کوری حۆری جەعفیە کە وڵامی بانگەوازی سالاری شەهیدان حەزرەتی ئیمامی حسەین(ع) نەدایەوە.
  • ئینقلابی زیبا
    ئینقلابی زیبا
    زیبا و حامید تازە ژیانی هاوبەشیان پێک هێناوە، گەڕانەوەی باوکی زیبا لە هەندەران پاش ساڵانێکی زۆر دەبێتە هۆی وەبیرهێنانەوەی بیرەوەری ناخۆشی ساڵانی ڕابردوو کە ئەم بابەتە بنەماڵەکان تووشی گرفتی زۆر دەکات....
  • یەلدا
    حاجی محەمەدعەلی زاهیدی کە گەلێ ساڵە نەریتی تازیەخوێنی لە شاری بەستام پاراستووە، لە حاجی ڕەزا داوا دەکات کە پاش مردنی بەرپرسایەتی بەڕێوەبردنی تازیەکە وەئەستۆ بگرێ، پاش کۆچی دوایی حاجی محەمەدعەلی لە سەروبەندی مانگی موحەڕڕەم جارێکی دیکە منداڵەکانی بە ویست و بیری جۆراوجۆر لە رێگای دوور و نزیک لە دەوری یەکدی کۆدەبنەوە و ...    
  • سەربەداران
    زنجیرەی سەربەداران زنجیرە درامایێکی مێژووییە کە بە گوێرەی ڕاپەڕینکی هەر بەوناوە واتە سەربەدارانی خوراسان لە دژی موغولەکان و دەسەڵاتیان بەسەر ئەو کاتەی ئێران ساز کراوە....
  •  پەروانه
    پەروانه
  • دەلاقه
    دەلاقه
  • به‌رهه‌می ئێران
  • ئاوێنە نەشکێنەکان
    ئاوێنە نەشکێنەکان
    ئاووێنە نەشکێنەکان ناوی زنجیرە درامایێکی دیکەیە کە لە کەناڵی ئاسمانی سەحەری کوردی بۆ هۆگرانی زنجیرەدراما ئێرانییەکان بڵاو دەبێتەوە، چیرۆکی ئەم زنجیرەدرامایە پەیوەندی هەیە بە ژیانی کچێک بەناوی سیمین فەرهاد کە دەکەوێتە داوی ڕێکخراوە شۆڤارییەکانی سیا و مووساد و ناچار دەبێ سیخوڕی بکات لە رێکخراوی ناڤۆکیی ئێران. پێشنیار دەکەین بینەری ئەم زنجیرە درامایە بن کە لەگەڵ ئەو بابەتە چەند بەسەرهات و چیرۆکی دیکەشی لەگەڵ خۆی گرتووە
  • حەیرانی
       
  • زنجیرە درامای ئەستێرەی ژیان
    ئەستێرەی ژیان
    ئەم زنجیرە درامایە هەوڵی کاربەدەستانی بنکەیێکی سەرەکی فریاگوزاری تاران پیشان دەدات. ئەم بنکەیە لە زەوییەکی بە کرێ گیراودا ساز کراوە و خاوەنی زەوییەکە بەنیازی ئەستاندنەوەیەتی. هەوڵی سەرۆکی بنکەکە لە ئاکام دا دەبێتە هۆی ڕەزامەندی خاوەنی شوێنەکە.  
  • زنجیرە درامای ئەگەر باوکم زیندوو بوایە
    ئەگەر باوکم زیندوو بوایە
    تەیموور کە لەبەر وردە دزییەکانی کەوتووەتە زیندان، پاش ئازادبوون تێدەگات کە دایکی مێردی کردووە بە کابرایێک بەناوی موبارەکی، موبارەکیش کە کەسێکی چاوچنۆکە، هەوڵ دەدات هەتا هەموو شتێ بە بەلاش وەدەس بێنێ، تەنانەت بە سواڵکردن. تەیموور و هاوڕێیەکانی کەبە هۆی بێ پارەیی و دەسکورتی ئازار دەبینن، پلانی دزییەک دائەڕێژن بەڵام...
  • مه‌لیک خاتون
    مه‌لیک خاتون
    پیاوێک له‌گه‌ڵ ئافره‌تێک به‌ناوی بانوو (مه‌لیک خاتون) پاش 20 ساڵ دێنه‌وه‌ بۆ شاره‌که‌یان.  دواتر ده‌رئه‌که‌وێ له‌لایان جه‌ماعه‌تێک له‌ خه‌ڵکی ئه‌و شاره‌ سته‌مێک کراوه‌ ده‌رحه‌ق به‌ مه‌لیک خاتوو، بۆیه‌ ئه‌ویش بۆ سه‌ندنه‌وه‌ی تۆڵه‌ی خۆی هاتووه‌ته‌وه‌ بۆ شاره‌که‌ی. له‌و پێناوه‌دا هه‌ندێ بابه‌ت ڕوو ده‌دات که‌ هێزی پۆلیس و خه‌ڵکیش ده‌وریان تێیدا هه‌یه‌.
  • چێشت لێنەر
    ئەم زنجیرە درامایه به دەرهێنانی محەممەد رەزا هونەرمەند  له 40 بەشی 40 خولەک سازکراوه.ئەم زنجیرەدرامایه ، زنجیرەیەکی تەنزه..
  • وێنەی یادگاری
    وێنەی یادگاری

دوایین ھەواڵەکان

  • نیگەرانیی ئێران لە بارودۆخی لیبیا
    نیگەرانیی ئێران لە بارودۆخی لیبیا
    15 کاژێرێک لەمەوبەر
  • تورکیا: میکانیزمێک بۆ چەکدانانی پەکەکە دادەنرێت
  • کۆبوونەوەی وەزیرانی دەرەوەی وڵاتانی عەرەبی لە عێراق
  • وەرزشوانی هەڵگرتنی قورسایی ئێران بوو بە بەهێزترین پیاوی ئاسیا
  • دەم پارتی: نابێت هەڵەکانی رابردوو بەرامبەر بە کورد دووبارە بکرێنەوە

ھەواڵە زیاتر بینراوەکان

  • چالاکوانێک هێرش دەکاتە سەر پەرلەمانتارانی ئۆپۆزیسیۆن
    چالاکوانێک هێرش دەکاتە سەر پەرلەمانتارانی ئۆپۆزیسیۆن
    1 ڕۆژێک لەمەوبەر
  • نوێترین پەیامی ئۆجەلان لەبارەی کۆنگرەی ١٢ حزبەکەیەوە
  • بۆچی ڕوومەت چرچ و لۆچ دەبێت؟
  • پێشوازیی ئێران لە ڕاگەیەندرانی هەڵوەشانەوەی پەکەکە
  • Video | ڕای حکوومەتی هەرێم لەسەر پرۆسەی ئاشتی و هەڵوەشانەوەی پەکەکە
  • Video | ڕێبەری مەزنی شۆڕش : ڕاوەستاوی لە هەمبەر دڕندەکارییەکان لە غەزە ئەرکی هەمووانە
  • Video | چیرۆکی فێرکردنێکی لەناخی دڵەوە لەناخی گوند
SAHAR TV

© SAHAR Universal Network
All Rights Reserved

هەواڵ
    ئێران
    کوردستانی عێراق
    جیهان
    ڕۆژهەڵاتی ناڤین
    فەرهەنگی-هونەری-وەرزشی-زانستی
    زانست و ژیان
    ڕاڤە و ڕاپۆر
    وچان
تەلەفیزیۆن
    Live | پەخشی راستەوخۆ
    به‌رهه‌مه‌نمونه‌كان
    فیلمی سینەمایی
    زنجیرە دراما
    بەڵگه فیلم (دیکۆمێنتاری)
    فرێکانس
    خشته‌ی به‌رنامه‌کان
ڕادیۆ
    فێربوونی زمانی فارسی
    گزینگی بەیانی
    ئێمەو گوێگرەکان
    ئەرشیڤ
SAHAR
    سەبارەت بە ئێمە
    پەیوەندیمان پێوە بکەن
    RSS