کلیپێک له گڵکۆی پیرۆزی ئیمام ڕه‌زا (دخ)
بژاردهيهک له قسهکاني ئيمام ڕه‌زا(ع): "تاکانه په‌رستی و بهندايهتيی خودا ، زۆر نوێژ کردن و ڕۆژوو گرتنی فره نييه ، به‌ڵکوو خواپه‌رستی ، ئه‌ندێشه‌و بيرکردنهوهو وردبوونه‌وه له کاره‌کانی خودايه".
يه‌ک له خزمه‌تکاراني ئيمام ڕه‌زا(ع) ده‌بێژێ:
ڕۆژێ ئيمام ڕه‌زا(ع) م بيني . وام هه‌ست کرد به‌ڕێزيان له شتێک ناڕه‌حه‌ته . عه‌رزم کرد مه‌ولاي من چي بووه؟ ئيمام ڕه‌زا(ع) نيوه‌ي خوراوهي ميوهيهکي که خرابۆ سه‌ر زه‌وي ، پيشان دام و فه‌رمووي: ئه‌م ميوه‌يه کێ خواردوويهتي؟ له‌و کاته‌دا يه‌کێ له خزمه‌تکاره‌کان هاته‌پێشه‌وه‌و به‌شه‌رمه‌وه وتي: "من خواردوومه". ئيمام (ع) تێي ڕواني و فه‌رمووي: "سوبحانه‌ڵڵا لهبهرچي ئيسراف ده‌که‌ي؟ بۆ له‌حاند نێعمه‌ته‌کاني خوداوه که‌مته‌رخه‌مي؟ مه‌گه‌ر نازاني خودا ئيسرافکاراني خۆش ناوێ؟
ئه‌و حه‌زره‌ته بهفيڕۆداني نێعمه‌ته‌کاني خوداي به بێ ڕێزي کردن به نێعمهتي خودا‌و چه‌شنێک ناسپاسيي ناوبرد. بۆيه فه‌رمووي: "کاتێک پێويستيتان به‌شتێک نييه ، به‌خۆڕا دهکاري مه‌هێنن . هيچ شتێک به‌فيڕۆ مه‌ده‌ن . ئه‌گه‌ر پێويستيتان به‌شتێک نييه ، بيدهن به هه‌ژاران و ده‌سکورتان".