تشرینی دووه‌م 08, 2025 21:47 Asia/Tehran
  • تورکیا یاسایەکی تایبەت بە گەڕانەوەی هێزەکانی پەکەکە ئامادە دەکا

سەرچاوە هەواڵییەکان ڕایانگەیاند حکومەتی تورکیا بەم زووانە گەڵاڵەیەک بۆ گەڕانەوەی ئەندامانی پەکەکە لە عێراقەوە بۆ پارلەمان پێشکەش دەکات .

 بە گوێرەی ڕاپۆڕتی هاواڵدەریی ڕویترز گەڵاڵەی نوێی حکومەتی تورکیا کە  بە ئەگەری زۆر  تا کۆتایی نوامبر  پێشکەشی پەرلەمان دەکرێت بریتیە لە گەڕانەوەی بەرە بەرەی چەکدارانی پەکەکە لە عێراقەوە بەڵام فەرماندەرانی باڵای ئەو گرووپە لەوانەیە  بگوازرێنەوە  بۆ وڵاتێکی دیکە . سەرچاوە هەواڵییەکان لە تورکیا دەڵێن ئەو گەڵاڵەیە  لاگری دەکا  لە گەڕانەوەی ژومارێک لە ئەندامانی پەکەکە بۆ ناوخۆی تورکیا بەڵام بەواتای لێبوردنی گشتیی بۆ هەموو ئەندامانی پەکەکە نابێت و فەرماندەرانی  باڵای پەکەکە  لەوانەیە بگوازرێنەوە بۆ   وڵاتانی دیکە لە ئوروپا . دەوترێت لە بەشی یەکەمی ئەو گەڵاڵەیە سەرەتا  نزیکەی هەزار کەسی سیڤیل و کەسانی چەکداری پەکەکە لە چیاکانی قەندیل لە باکووری عێراقەوە   دەگەڕێندرێنەوە و پاشان نزیکەی هەشت هەزار هێزی سەربازی دوای لێکدانەوە ئاسایشییەکان دەگەڕێندرێنەوە بۆ تورکیا .

سەرپەیڤ