بەڵگە فیلمی سەعدی شیرازی
کانونی یهکهم 19, 2017 20:08 Asia/Tehran
سەعدی شاعیری ناسراوی فارس، ناوی کامڵی شێخ موسلیحەددین سەعدیی شیرازییە. سەعدی لەو کەسانەیە کە لە ھۆنراوە و پەخشانی فارسیدا دەستی بەرزی ھەبووە.
سەعدی لە ساڵی ٦٠٦ی کۆچی مانگی لە بنەماڵەیەکی زانایانی ئایینی لە شیرازدا لە دایک بووە و دوای خوێندنی زانستە باوەکانی ئەو سەردەمە سەفەری زۆری بە وڵاتانی جۆراوجۆردا کردووە (ئەم خاڵە لە شێعرەکانییەوە دەردەکەوێت). سەعدی لە ساڵی ٦٩١ی کۆچی لە شیرازدا کۆچی دوایی کردووە و ھەر لەوێ نێژراوە.
چاوخشاندنێک لە شێعرو هۆنراوەکانی سەعدی، ئەوڕاستیە دەردەخا کە ناوەڕۆکی ئیسلام، لە چ ئاستێکی بەرزو مرۆڤانە دایە. هیوادارین ئەم بەرهەمە بە دڵتان بێت. بۆ دیتنی تەواوی بەڵگە فیلمەکە دەتوانن کرتەیێک بکەنە سەر لینکی خوارەوە :