نەورۆز لە شارە کوردەکانی ئێران
ئادار 23, 2019 10:33 Asia/Tehran
کوردەکان هەر لە کۆنەوە هاوڕێ لەگەڵ ڕێو ڕەسمێکی یەکجار زۆر نەورۆزیان کردووە بە جەژن. یەکێ لە وان ڕەێوڕەسمی کۆسەگەردی یە کە لە گوندەکانی کوردستان دا باوە، لە ڕاستی دا کەسێک لە دوایین ڕۆژانی پێش لە جەژنی نەورۆز بە جلو بەرگی وەک کۆسە کە دەبێتە هۆی شادی و پێکەنینی خەڵکی لە کووچە و کۆڵانەکان دا دەگەرێ و بە قسەی سەرنجڕاکێش خەڵکی لە بوونی خۆی ئاگادار دەکاتەوە.
جەژنی نەورۆز یەکێ لە گەورەترین و کۆنترین داب و نەریتەکانە وا لە سەردەمانی کۆنیی مێژووی کۆمەڵایەتی ئێران بەیادگار ماوەتەوە و لە ڕێکخراوەی فێرکاری زانستی و فەرهەنگی ڕێکخراوەی نەتەوەکان"یونێسکۆ" وەکوو کەلەپووری فەرهەنگی و مەعنەوی مرۆڤ تۆمار کراوە.
بۆ دیتنی بەرنامەکانی نەورۆزی دەتوانن سەردانی ئەم لینکە بکەن :