کێبەرکێی هەمووانی تیلاوەتی قورئانی پیرۆز لە کەناڵی ئاسمانی سەحەری کوردی
May 13, 2019 18:43 Asia/Tehran
هاوڕێیانی بەڕێزی کەناڵی ئاسمانی سەحەری کوردی! قاریانی قورئان و هۆگرانی قورئان!
بە ناردنی گرتەیێکی ڤیدیۆیی لە قورئانی خوێندنی خۆتان، بەشداری بکەن لە کێبەرکێی قورئانیی بەرنامەی ساباتی نووردا.
ماوەی هەر ڤیدیۆ: بەلای زۆرەوە 3 خولەک
تایبەتمەندی قورئان خوێن: هەر قارییەک لە هەر تەمەنێکدا بۆی هەیە بەشداری ئەم کێبەرکێیە بکات.
تێبینی بۆ تۆمار کردنی ڤیدیۆ: بۆ تۆمار کردنی فیلم بە مۆبایل، تکایە مۆبایلەکە بە شێوەی ئاسۆیی ڕاگرن.
چۆنیەتی ناردنی ڤیدیۆ:
- لە ڕێگەی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانی کەناڵی سەحەرەوە (ڤایبەر، تلێگرام و واتساپ) بەو ڕەقەمە:
3004 107 935 (98+)
- لە ڕێگەی لاپەڕەی فەیسبووکی سەحەر بەم ناوونیشانە:
https://www.facebook.com/SaharKurdishChannel/
- ئینستاگرامی سەحەر بەم ئایدییە:
SaharKurdishChannel
لە کۆتایی مانگی پیرۆزی ڕەمەزاندا، ئەو گرتە ڤیدیۆیانە کە هەڵدەبژێردرێن لەلایان کەناڵی سەحەرەوە خەڵاتێکی پڕ بایەخیان پێ دەبەخشرێت.