بەخشی" سوھراب موحەممەدی" بەشێک لە مێژوو و کلتووری خۆراسان
ئاب 14, 2020 07:02 Asia/Tehran
لە ئێستادا کە دوای زیاتر لە ٨٢ ساڵ جەستە خاکییەکەی «بەخشی شوھراب» ئامێزی زەویی بەجێ ھێڵاوەو خۆی گەیاندووەتە مەڵبەندی یار، سەرباری ئەوەی کە لە ڕۆییشتنی خەمبارین، دڵخۆشیشین بەوەی کە ئاوازی خۆی و دووتارەکەیمان لە یادگەی کلتووری خۆماندا بۆ یادگار ھێشتووەتەوەو تۆمارمان کردووە.