بەشێک لە زنجیرە درامای دیواری شوشەیی
https://kurdish.sahartv.ir/tv/کورتە_بەرنامە-i389922-بەشێک_لە_زنجیرە_درامای_دیواری_شوشەیی
زنجیرە درامای دیواری شوشەیی لە ئامادە کردنی «ئەکبەر تەحویلیان» ـەکە تیای دا کەسایەتییە میوانەکان، بەسەرھاتی ژیانی خۆیان لە ستۆدیۆی بەرنامەیەک بە ناوی «دیواری شوشەیی» وەک بیرەوەرییەک بۆ بەردەنگانی تاەلەفزبۆن دەگێڕنەوە. ئەم زنجیرە تەلەفزیۆنییە چیرۆکەکانی پێکەوە لکاون و وێڕای گێڕانەوەی چیرۆکێکی سەرەکی، لە ھەر بەشێکیش دا باسی چیرۆکێکی سەربەخۆو تازە دەکات.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
کانونی یه‌که‌م 02, 2020 19:54 Asia/Tehran

زنجیرە درامای دیواری شوشەیی لە ئامادە کردنی «ئەکبەر تەحویلیان» ـەکە تیای دا کەسایەتییە میوانەکان، بەسەرھاتی ژیانی خۆیان لە ستۆدیۆی بەرنامەیەک بە ناوی «دیواری شوشەیی» وەک بیرەوەرییەک بۆ بەردەنگانی تاەلەفزبۆن دەگێڕنەوە. ئەم زنجیرە تەلەفزیۆنییە چیرۆکەکانی پێکەوە لکاون و وێڕای گێڕانەوەی چیرۆکێکی سەرەکی، لە ھەر بەشێکیش دا باسی چیرۆکێکی سەربەخۆو تازە دەکات.

چیرۆکی نەگۆڕی زنجیرەی «دیواری شوشەیی» باسی ڕووداوەکانی ژیانی ئامادەکاری ئەم بەرنامە تەلەفزیۆنییە واتە «سارا»و «فەرھاد ڕەئوف»ی ھاوسەری دەکات کە پێشکەشکاری بەرنامەکەشە.

دەستەی دەرھێنان داگری :

ڕاما قەویدڵ، نەوید مەیھەن دوست و ئەحمەد موعەززەمییە

ئەکتەرەکان :

کۆرۆش تەھامی، قوربان نەجەفی، تورەج فەرامەرزیان، مەسعود زەمانی، مەجید واشقانی و حەدیسە تێھرانی

بەڕێوەبەری دوبلاژ :

موحەممەد فەرەیدونی

کاتی بڵوبوونەوە :

06:00 ، 23:15، 10:45 ، 13:10

بینه‌رانی خۆشه‌ویست بۆ دیتنی ئەرشیڤی ئەم درامایە  ده‌توانن سه‌ردانی لینکی خواره‌وه بکه‌ن :

https://bit.ly/3qlnYHp