ئانۆنسی زنجیره درامای به کالۆریۆسەکان 2
https://kurdish.sahartv.ir/tv/کورتە_بەرنامە-i392295-ئانۆنسی_زنجیره_درامای_به_کالۆریۆسەکان_2
زنجیرە تاروسی «بەکالۆریۆسەکان» بە تەوەری کۆمەڵایەتی و باسکردنی گرفتی لاوان لە دەرھێنانی «سروش سیحەت» و بە ھاریکاریی دۆبلۆرە کوردەکانی سەحەر وەرگێڕدراوەتە سەر زمانی کوردی و لە کەناڵی کوردی دا خەریکی بڵاو بوونەوەیە.
(last modified 2026-02-14T07:05:55+00:00 )
کانونی دوھەم 30, 2021 20:15 Asia/Tehran

زنجیرە تاروسی «بەکالۆریۆسەکان» بە تەوەری کۆمەڵایەتی و باسکردنی گرفتی لاوان لە دەرھێنانی «سروش سیحەت» و بە ھاریکاریی دۆبلۆرە کوردەکانی سەحەر وەرگێڕدراوەتە سەر زمانی کوردی و لە کەناڵی کوردی دا خەریکی بڵاو بوونەوەیە.

هەموو شەوێک22.30 بە کاتی هەولێر و 23.00 بە کاتی تاران

کاتەکانی دووپات بوونەوە:

10.10 و 14.30 بە کاتی هەولێر10.40 و 15.00 بە کاتی تاران

ئەم زنجیرەیە باسی بەسەرھاتی سێ لاوی خاوەنی بڕوانامەی بەکالۆریۆس دەکات کە ھەرکامەو گرفتێکیان ھەیە. یەکێکیان بیر کۆچکردن بۆ ھەندەران دەکاتەوەو ئەوی دیکەیان خولیای ژن ھێنانەو لاوەکەی دیکەش سەرقاڵی پەیداکردنی ماڵێکە بۆ ئەوەی دەزگیرانەکەی بگوازێتەوە.

ئەم سێ برادەرەی خاوەنی بڕاوانامەی بەکالۆریۆس لە تەنیشتی یەکدا ھێندێک بەسەرھاتی پێکەنین دار تاقی دەکەنەوە کە ئەمەش کات و ساتێکی خۆش و گەشەدار بۆ بینەران پێک دێنێ.