بەشێک لە زنجیرە درامای بەکالۆریۆسەکانی 2
https://kurdish.sahartv.ir/tv/کورتە_بەرنامە-i393601-بەشێک_لە_زنجیرە_درامای_بەکالۆریۆسەکانی_2
زنجیرە تاروسی «بەکالۆریۆسەکان» بە تەوەری کۆمەڵایەتی و باسکردنی گرفتی لاوان لە دەرھێنانی «سروش سیحەت» و بە ھاریکاریی دۆبلۆرە کوردەکانی سەحەر وەرگێڕدراوەتە سەر زمانی کوردی و لە کەناڵی کوردی دا خەریکی بڵاو بوونەوەیە.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ئادار 03, 2021 16:39 Asia/Tehran

زنجیرە تاروسی «بەکالۆریۆسەکان» بە تەوەری کۆمەڵایەتی و باسکردنی گرفتی لاوان لە دەرھێنانی «سروش سیحەت» و بە ھاریکاریی دۆبلۆرە کوردەکانی سەحەر وەرگێڕدراوەتە سەر زمانی کوردی و لە کەناڵی کوردی دا خەریکی بڵاو بوونەوەیە.

ئەم زجیرەیە باسی بەسەرھاتی سێ لاوی خاوەنی بڕوانامەی بەکالۆریۆس دەکات کە ھەرکامەو گرفتێکیان ھەیە. یەکێکیان بیر کۆچکردن بۆ ھەندەران دەکاتەوەو ئەوی دیکەیان خولیای ژن ھێنانەو لاوەکەی دیکەش سەرقاڵی پەیداکردنی ماڵێکە بۆ ئەوەی دەزگیرانەکەی بگوازێتەوە.

ئەم سێ برادەرەی خاوەنی بڕاوانامەی بەکالۆریۆس لە تەنیشتی یەکدا ھێندێک بەسەرھاتی پێکەنین دار تاقی دەکەنەوە کە ئەمەش کات و ساتێکی خۆش و گەشەدار بۆ بینەران پێک دێنێ.

بەڕێوەبەری دوبلاژ :

موحەممەد فەرەیدونی

کاتی بڵاوبوونەوە :

23:10، 10:45 ، 14:50

https://bit.ly/2ZwtxXo