فیلمی سینەمایی محەممەد ڕەسوڵوڵڵا ( ص ) - بەشی 2
https://kurdish.sahartv.ir/tv/کورتە_بەرنامە-i396513-فیلمی_سینەمایی_محەممەد_ڕەسوڵوڵڵا_(_ص_)_بەشی_2
فیلیمی سینەمایی «موحەممەد ڕەسولەڵڵا(ص)» لە دەرھێنانی «مستەفا عیقاد»ە کە لە ساڵی ١٩٧٦ دا بڵاو کرایەوە.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
May 15, 2021 15:55 Asia/Tehran

فیلیمی سینەمایی «موحەممەد ڕەسولەڵڵا(ص)» لە دەرھێنانی «مستەفا عیقاد»ە کە لە ساڵی ١٩٧٦ دا بڵاو کرایەوە.

فیلیمی سینەمایی «موحەممەد ڕەسولەڵڵا(ص)» لە دەرھێنانی «مستەفا عیقاد»ە کە لە ساڵی ١٩٧٦ دا بڵاو کرایەوە. ھەوێنی چیرۆکەکەی باسی ژیانی پێغەمبەری سەردار حەزرەتی موحەممەدی کوڕی عەبدوڵڵا(ص)ـە لە تەمەنی چل ساڵانەوە ھەتا ئەو کاتەی کە کۆچی دوایی دەفەرموێت و لە ڕاستی دا تەوەرەی باسەکە چاخی سەرەتاکانی ئیسلامە. ئەکەتەرەکانی ئەم فیلمە لەوانە «ئانتۆنی کوێن »و «ئیرنە پاپاس» لەو ئەکتەرە ناودارانەی ھالیڤود بوونە. لە ڕاستی دا کەسایەتیی سەرەکیی ئەم فیلمە حەزرەتی حەمزەی سەییدۆششوھەدا مامی پێغەمبەری خودایە.

لەو ڕووداوە مێژووییە گرینگانەی کە لەم فیلمەکەدا باسی دەکرێت ھەڵبژاردنی حەزرەتی موحەممەد(ص) بۆ پێغەمبەرایەتی، شەھید کرانی حەزرەتی سوممەیە، ئیسلام ھێنان و ئەشکەنجە کرانی حەزرەتی بیلالی حەبەشی، شەڕی بەدر، شەڕی ئۆحۆد، کۆچی موسڵمانان بەرەو مەدینەو ڕزگار کرانی مەککەیە.