داڵاھۆ شاری نیشتیمانیی تەمورەی ئێران
https://kurdish.sahartv.ir/tv/کورتە_بەرنامە-i397636-داڵاھۆ_شاری_نیشتیمانیی_تەمورەی_ئێران
شاری داڵاھۆ لە پارێزگای کرماشان وەکو شاری نیشتیمانیی تەمورە لە لایەن وەزارەتی میراسی فەرھەنگی، پیشەی دەستی و گەشتکاریی ئێرانەوە تۆماری نیشتیمانی کراوە.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
حوزه‌یران 16, 2021 11:21 Asia/Tehran

شاری داڵاھۆ لە پارێزگای کرماشان وەکو شاری نیشتیمانیی تەمورە لە لایەن وەزارەتی میراسی فەرھەنگی، پیشەی دەستی و گەشتکاریی ئێرانەوە تۆماری نیشتیمانی کراوە.

خەڵکی شارستانی داڵاھۆ بە زۆری خەریکی ھونەری دەستی و چێکردن و ژەندنی تەموورەوە خەریکن و خەڵکی خۆجێیی لەم سازە ئێرانییە لە ڕێ و ڕەسمە ئایینی و مەزھەبییەکانیاندا کەڵک وەردەگرن. تەمورە لە جیھاندا وەکو سازێکی تەواو ئێرانی ناسراوە.

تەموورە لە کۆنترین سازە دەستکردەکانی ئێرانە کە ڕەھەندی عیرفانیی ھەیە. باشترین چێو بۆ چێکردنی تەمورە داری تووڕەشەیە کە زۆریش دەگمەنە و دۆزینەوەی چەشنە باشەکەی گەلێک دژوارە. داری تووەڕەشە لە بەرامبەر خوڕۆکانی چێودا پتەوەو ڕەگەکانی جوانییەکی تایبەتی بە سازی تەموورە دەبەخشێت.