هەشتەمین ئەستێرە - 07-11-2018
تشرینی دووهم 07, 2018 19:31 UTC
میوانی بەرنامە : مامۆستا سەعید ساڵح موئەززن - کارناسی ئایینی
حەزرەتی ئیمام ڕەزا ع لە ساڵی سەدو چل وهەشتی کۆچی مانگی لە شاری مەدینە لەدایک بوو ولە دوایین ڕۆژی مانگی سەفەری ساڵی دووسەدو سێ کۆچی مانگی شەهید کرا. دەورانی ژیان وئیمامەتی حەزرەتی ئیمام ڕەزا ع ، دەوران وسەردەمی پەرەسەندنی هۆگری خەڵک بە ئالوبەیتی عیسمەت وتەهارەت ع وپەرەی بنکەکانی جەماوەری بنەماڵەی ئالوبەیتی عیسمەت وتەهارەتە.