تشرینی دووه‌م 06, 2021 07:32 UTC

راوچیی شەممە ناوی فیلمێکە لە دەرھێنانی شێخ تادی . ئەم فیلمە بە گشتیی ، پێکھاتنی رژێمی زایۆنی لە سەر خاکی فەلەستین نیشان ئەدات . چیرۆکی فیلمەکە دەگەڕێتەوە بۆ ژیانی منداڵێک کە چووەتە نێو نەتەوە جیاجیاکان و لە ھەر کامیان شتێک فێز بووە .

لە بەندەرێکی ئیسراییل ، ژنێکی جولەکە کە دوای مردنی مێردەکەی ، مێردی بە پیاوێکی مەسیحی کردووەتەوە ، مناڵێکی 7-8 ساڵانەی خۆی بە دوای داوای مافەوانی و پێداگریی زۆری باوکی بۆ ماوەیەکی کورت بەو دەسپێرێ . باپیرەی منداڵەکە کە یەکێک لە سەرانی رەوتی فکریی زایۆنیزمیشە لە وڵامی پێداگریەکانی دایکەکە ، بەڵێنی ئەدات کە ئەو زیاتر لە مانگێک لێرە نامێنێ و دوای ئەوە ، مناڵەکە بۆ ھەر کوێ ویستی دەتوانێ بچێ . 

ئەم فیلمە ، ماجەرای توانەوەی فکریی و زەینیی ئەم منداڵە و ھەنگاونانی لە فیترەتی پاکی مرۆیی تا  گۆڕانی بە بوونەوەرێکی توند و تیژ و مەترسیدارو خوێنمژنمایش دەکات .

سەرپەیڤ