ئادار 09, 2022 09:20 UTC

فەرهاد و رەها و سارا هاوڕێن کە خەریکی خوێندن لە زانکۆن.رەها و فەرهاد دەبنە هاوسەر.دوای ساڵێک رەها دووگیان دەبێت و ......

 بە کورتی، ڕەھا «ئیلھام حەمیدی» و فەرھاد«پژمان بازغی» پێکەوە ھاوسەرگیرییان کردووە. دوای ماوەیەک ڕەھا دووگیان دەبێ. لە بەر گرفتێک کە بۆ دایکی ڕەھا کە لە شارێکی دیکە دەژی دێتە پێشەوە، ھەردووکیان ناچار دەبن بەرەو ئەو شارە  وەڕێ بکەون کە لە ڕێگادا توشی کارەسات دەبن. لەو ڕووداوەدا فەرھاد بە سەلامەتی دەر دەچێ بەڵام ڕەھا لە ھۆشی خۆی دەچێ و ھەر بەو حاڵەش منداڵەکەی دێتە دنیا. ماوەیەک تێ دەپەڕێ و لە کاتێکدا کە ڕەھا ھەروا گیرۆدەی لە ھۆش چوونە، فەرھاد لەگەڵ سارا کە لە ھاوڕێ نزیکەکانی ڕەھایە دەزەوجێ و ھێندەی پێ ناچێ کە ڕەھاش دەبووژێتەوەو.......

ئەکتەرە سەرەکییەکانی دراماکە: پژمان بازغی لە ڕۆڵی فەرھاد، ئیلھام حەمیدی لە ڕۆڵی ڕەھا، سارا سوفیانی لە ڕۆڵی سارا، ئەبولفەزل پوورعەرەب لە ڕۆڵی کاویان، کامەران تەقی لە ڕۆڵی مەنسوور برای سارا، مریەم خودا ڕەحمی، حەمید ڕەزا ھیدایەتی.

کاتی بڵاوبوونەوە :

23:15 بە کاتی تاران و 22:45 بە کاتی هەولێر

سەرپەیڤ