ئه‌یلوول 10, 2022 06:27 UTC

دەرھێنەری دراماکە «عەلی غەفاری» و ئامادە کارەکەشی «سەعید سەعیدی»یە.

بە سەرھاتی ئەم درامایە لە مێژووی ھاوچەرخ و لە سێ قۆناغی منداڵی، تازەلاوی و تافی لاویی کوڕێکدا ڕوو دەدات کە بە ساوایی بەرەڵڵا کراوە، چونکو باوکی حەزی نەکردووە لە دایک ببێت و بڕیار دەدات بۆ خەرجی قومارەکەی بیفرۆشێت.

شەوێکیان دوای چەند مانگ کە دەگەڕێتەوە بۆ ماڵ و، منداڵەکە دەدۆزێتەوە، لەگەڵ ھاوسەرەکەی دەبێ بە دەمەقڕەی و ئینجا دایک و منداڵەکە لە ماڵ دێنە دەرەوە. دایکی بە ناچاری منداڵەکەی بە ھەتیوخانە دەسپێرێت و لەوێ ناوی «جەواد جەوادی» لە سەر منداڵە دادەنێن و ئیدی چیرۆکی ژیانی «جەواد» لەوێڕا دەست پێ دەکات.

ئەکتەرەکان بریتین لە :

پەرویز پورحسەینی کە ڕۆڵی «باوکە ئیسماعیل» یاساوڵی ھەتیوخانەکە دەگێڕێا.

بیھناز جەعفەری لە ڕۆڵی بەڕێوەبەری ھەتیوخانەکە

ساناز سەعیدی زڕدایکی جەواد

یونا تەدەیون لە ڕۆڵی جەواد جەوادی دا.

 

سەرپەیڤ