فەرمایشەکانی مەقامی مەزنی ڕێبەری بە بۆنەی هەڵبژاردن 05-07-2024
تهمووز 05, 2024 07:42 UTC
حەزرەتی ئایەتوڵڵا هولعوزما خامنەیی بەسەردانی لە حسینیەی ئیمام خومەینی تاران دەنگی خۆی لە چواردەهەمین خولی سەرۆکایەتی خستە سندوقی دەنگدانەوە.
ڕێبەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی لەدوای دەنگدانەکەی لە گوتارێکی نوێ دا فەرمووی ئەمڕۆ ڕۆژێکی باشەو ڕۆژی بەشدارو ئامادەبوونی خەڵکە لە هەڵبژاردن داو چالاکبونی بەشداریان لە پرسێکی سیاسی گرینگی وڵات دایە.
حەزرەتی ئایەتوڵڵا خامنەیی فەرمووی بیستوومە ئەمجارەیان هۆگری خەڵک بۆ بەشداری لە هەڵبژاردن زۆرتر بوەو ئەو بابەتەش جێگەی دڵخۆشیە کە خەڵکی ئازیز دەنگ بدەن و باشترین هەڵبژێرن.
لەم قۆناغەدا خەڵک دەبێ بە هیمەتی زۆرتر بەتەمای خوا سەرۆک کۆماری نوێ هەڵبژێرن و ئینشائەڵڵا کە خوا گەل بپارێزێ و وڵاتیش ئاوەدان بکا.