ئه‌یلوول 24, 2024 03:46 UTC

سەرۆکی کۆماری ئیسلامیی ئێران وتی: ئێمە خوازیاری جیهانێکی بەدوور لە چەکی ئەتۆمی و ناوچەیەکی پاک لە چەکی کۆکوژ لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستین، بە بێ هیچ پێشمەرجێک.

پزشکیان لە کۆبوونەوەی "بەهێزتر کرانی ئامانجەکانی نەتەوە یەکگرتووەکان"دا وتی: وەکوو قوربانیی تیرۆریزم، بەردەوام پێشەنگی بەرەنگاربوونەوەی ئەم دیاردە تووش و دزێوەین  و ئامادەی هاوکاری کردن لەگەڵ ئەو وڵاتانەین کە هەوڵ بۆ بەرەنگاربوونەوەی ڕاستینەی تیرۆریزم دەدەن.

پزشکیان وتی: ئێران خوازیاری ناوچەیەکی بەهێز، یەکگرتوو، ئەمن و پاوەجێیە کە تێیدا سەرچاوەکانی وڵاتانی ناوچەکە پێکەوە بۆ پێشکەوتنی ئابووری و کۆمەڵایەتی و چارەسەرکردنی کێشە هاوبەشەکان خەرج بکرێ. پزشکیان جەختیشی کرد: لەم جیهانەیدا کە خەڵکی مەدەنی لە غەززە بە بێڕەحمییەکی تەواوەوە دەکوژرێن، تیرۆریزمی کوێرکوێرانەی حکومەتی ژنان و منداڵان لە خاک و خوێندا دەگەوزێنێ و پاڵپشتیی ژینۆساید و تیرۆر دەکرێ، هیچ بەڵگەیەک دەستەبەری ئاشتی و گەشانەوە ناکات. سەرۆک کۆماری ئێران وتیشی: کۆتایی هاتنی داگیرکاری، ڕاگیردرانی ئاپارتاید لە فەلەستین و دامەزرانی ئاگربڕی خێرا لە غەززە، پێویستییەکی تەواوە بۆ هاتنەدیی گەشانەوە و ئاشتی لە جیهاندا. 

سەرپەیڤ