قوڵ کرانەوەی پەیوەندییەکانی ئێران لەگەڵ ئەندامانی دیکەی بریکس دا
کۆماری ئیسلامیی ئێران لە سەرەتای ئەمساڵی زایینییەوە پەیوەست بوو بە تاقمی ئابوورییە تازە پێگەییشتووەکانی ناسراو بە «بریکس»ەوەو «مەسعود پزشکیان» سەرۆک کۆماری ئێرانی ئیسلامی بۆ قوڵ کردنەوەی پەیوەندییەکان لەگەڵ ئەندامانی دیکەی بریکس سەردانی ڕووسیای کردووە.
کۆبوونەوەی سەرکردەکانی وڵاتانی ئەندامی «بریکس» لە ڕۆژی سێشەممەوە واتە ٢٢ی ئۆکتۆبەر لە شاری کازانی ڕووسیا دەستی پێکراوەو ھەتا ڕۆژی پێنجشەممە ٢٤ ئەم مانگەش بەردەوام دەبێت. کۆماری ئیسلامیی ئێران لە سەرەتای ئەمساڵی ٢٠٢٤ەوە پەیوەست بووە بە تاقمی ئابوورییە تازەپێگەییشتووەکانەوە کە بە بریکس ناسراوە.
بریکس لە ساڵی ٢٠٠٦ لەلایەن بەرازیل، چین، هیندستان و ڕووسیاوە دامەزرا. (لەسەدا ٣٤)ی خاک و (لەسەدا ٤٥و لەدەدا دوو)ی گۆی زەوی و هەروەها لەسەدا ٣٦ پۆیینت ٧ی بەرهەمی ناوخۆیی گشتی جیهان، ئەندامی تاقمی بریکس پێکی دێنن ، هەربۆیە، توانای پێویستی بۆ شوێن دانان لەسەر پەیوەندییە دارایی و بازرگانییە نێودەوڵەتییەکان ھەیە.