وتاردانی رابەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی 24-08-2025
ڕێبەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی پێیداگرت: هەموو وشیار بن! پلانی دوژمن پاش شکستیان لە شەڕی ١٢ ڕۆژە وەڕێخستنی چەن دەنگی جیاواز و نەهێشتنی یەکدەنگیمانە.
حەزرەتی ئایەتووڵڵا خامەنەیی ڕێبەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامیی ئێران لە ساڵڕۆژی شەهید بوونی ئیمامی ڕەئوف حضرت علیبن موسیالرضا (ع) و لە دیداری هەزاران کەس لە چین و توێژی جۆراوجۆری خەڵک، "برەوپێدرانی بێوێنەی ڕێبازی بنەماڵەی پاکی پێغەمبەر" و "خێراتربوونی ڕەوتی برەوپێدرانی چەمکی عاشوورا و فەلسەفەی خەباتی ئیمام حسێن لە جیهانی ئیسلام"ی بە گرینگترین بەرەکەتی سەفەری ئیمامی هەشتەم بۆ خۆراسان هێنایەئەژمار و پێیداگرت: دوژمنانی ئێران لە "خۆڕاگری و یەکدەنگیی هێزمەندانەی گەل، بەرپرسان و هێزە چەکدارەکان" و " داسەپێندرانی شکستی قورس بە هۆی هێرشە سەربازییەکانی ئێران" ئەوەیان بۆ دەرکەوتووە کە ناتوانن گەلی ئێران و نزامی ئیسلامی لە ڕێگای شەڕەوە بەچۆکدا بێنن و بیکەنە کۆیلە و گوێ بە فەرمانی خۆ؛ هەر بۆیە ئێستا ئەم ئامانجەیان بە "دووبەرەکی نانەوە لە وڵاتەکەماندا" پێ و شوێن دەگرن کە لە بەرامبەردا، هەموو خەڵک و بەرپرسان و خاوەن بیر و ڕایان و قەڵەمبەدەستان دەبێ بە هەموو تواناوە قەڵغانی پۆڵایینی یەکدەنگیی پیرۆز و مەزنی گەل" بپارێزن و بەهێزتریشی بکەن.