ئاب 25, 2026 07:49 UTC

 ئەو پرۆگرامە ١٢ بەشییە کە هەر بەشی پەنجا خولەکە، بەئامانجی ناساندن و پیشاندانی دەسکەوتە مەزنەکانی شۆڕشی ئیسلامی لەبواری ئاوەندانکردنەوە، خۆشگوزەرانی وئاسوودەیی و کەلتوری بەرهەم هێنراوە، هەموو ڕۆژێک کاتژمێر ٦ و سی خولەکی سەرلەئێوارە بەکاتی تاران بڵاو دەبێتەوە.

پرۆگرامی دیکۆمێنتاریی پێشبڕکێی گەشت و گەشە لەچوارچێوەی کێبەرکێیەکی پڕهەیەجان، ڕێگای چابەهار هەتا ئابادان دەبڕێ و لەمەودای ئەو گەشتەدا، بیست و هشت پرۆژەی نیشتمانی و شوێندانەر، دەناسێنێ. لەو پرۆگرامەدا هەروەها شوێنە سەرنجڕاکێشە گەشتیاریەکان، پیشە دەستیەکان، مۆسیقای هۆز وئەتنەکان، خۆراکە خۆجێیەکان و داب و نەریتی ئەتنە خۆجێیەکانیش دەخرێتەبەر چاوی بەردەنگ و هۆگرانی کەناڵەکەو دیمەنێکی چەند ڕەهەندیی لە جوانییەکانی باشووری ئێران لە قابی میدیای نیشتمانی پیشان دەدا.

لەو پرۆگرامە دیکۆمێنتارییەدا کە تێکەڵەیەکە لە کێبەرکێ، سەفەر، کەلتور و ڕکابەریی، فەرهاد جەم، سیروس مەیمەنەت، شەهرام قائیدی، عەلی مەشهەدی، شەهرزاد کەمال زادەو ئارام جەعفەری وەک بەشداربوو ئامادە دەبن.