حوزه‌یران 01, 2020 12:20 Asia/Tehran

تاران، ئێرانێکی چکۆلەکراوە. ھەر لە چیاو دارستانەکانیەوە بگرە ھەتا تاڤگەو گۆماوەکانی دیمەنێکی ناوازە پێک دێنن. بۆ بینین و بەسەر کردنەوەی ئەو تارانەی کە کوچەوکۆڵانە کۆن و مێژووییەکانی چیرۆک و بەسەرھاتی کلتووری و ھونەری و سیاسیس ئێران دەگێڕنەوە دەبێ کاتێکی تایبەتی دابنرێت.

ئا لەم بەڵگەفیلمەدا ھەوڵی ئەوە دراوە ھەتا ئێوە لەگەڵ سوچ و قوژبنی کەمتر بینراوی تاران و سەرنجگە گەشتکاری، ڕۆشنبیری، وەرزشی و کلتووری و ھونەرییەکانی ئەم شارە زیاتر ئاشنا بکرێن.

ئەم بەڵگەفیلمە لە ساڵی ١٣٩٤ دا بەرھەم ھاتووە و د ەرھێنەرەکەی «سادق شەمسایی» و ئامادەکارەکەشی «سەججاد مەشحون»ە.

سەرپەیڤ