ئاب 24, 2015 10:16 UTC

ناوه‌رۆک: ئه‌م به‌رنامه‌ یه‌ک کاتژمێرییه‌ به‌ ئامانجی راگه‌یاندنی کێشه‌کانی په‌یوه‌ندیدار به‌ بنه‌ماڵه‌ و زانیاری دانیان سه‌باره‌ت به‌ کێشه‌ جۆراوجۆره‌ پزیشکیی، ده‌روون‌ناسیی و کۆمه‌ڵناسیی بنه‌ماڵه‌کان بڵاو ده‌بێته‌وه‌.

میوانه‌کانی ئه‌م به‌رنامه‌یه‌ زیاتر پزیشک، مامۆستای زانکۆ، کۆمه‌ڵناس و ده‌روون‌ناسن و له‌و بابه‌تانه­ی که‌ له‌م به‌رنامه‌یه‌دا لێکۆڵینه‌وه­ی له سه­ر‌ ده‌کرێت له‌لایه‌ن کارناسانه‌وه‌ ده‌توانین ئاماژه‌ بکه‌ین به‌: تووش‌بوون به‌ مادده‌ سڕکه‌ره‌کان ، زه‌ماوه‌ند و ته‌مه‌نی گونجاو بۆ زه‌ماوه‌ند، کێشه‌کانی بنه‌ماڵه‌کان به‌ هۆی شاردنه‌وه‌ی شته‌کان، رکه‌به‌ری، رواڵه‌ت‌بینی و خۆنواندن ، سترێسی بنه‌ماڵه‌کان و کاریگه‌رییه‌که‌ی له‌مه‌ڕ منداڵه‌کان، هێمنایه‌تیی ده‌روونی له‌ بنه‌ماڵه‌کاندا به‌ رێک و گونجاو بوون، راستگو بوونی دایک و باوک و کاریگه‌رییه‌که‌ی له‌سه‌ر منداڵان، کێشه‌کانی هاوسه‌رگیری وه‌ک ئاستی ماره‌یی، ئه‌مه‌گداریی و...

کاتی بڵاو بوونه‌وه‌: هه‌موو رۆژ له‌ کاتژمێر 18:00هه‌تا 19:00 به‌ کاتی تاران و 16:30 هه‌تا 17:30 به‌ کاتی کوردستانی عێراق.








سەرپەیڤ