شەو چرا - 13-02-2016
شوبات 14, 2016 17:56 Asia/Tehran
شەوچرا ناوی بەرنامەیێکی کەناڵی ئاسمانی سەحەری کوردیە کە بە شێوەی زیندوو بۆ ماوەی کاتژمێرێک ئاراستەی بینەران دەکرێت.
ئەم بەرنامەیە نێوەڕۆکێکی فەرهەنگی و کۆمەڵایەتی هەیە و هەموو شەوێ جگە لە شەوانی شەممە بڵاو دەبێتەوە و گەلێک بڕگەی جۆراوجۆری هەیە لەوانە وتووێژ لەگەڵ میوان، بەشی خوێندنەوەی شیعر و هەڵبەست لەلایان شاعیری گەنج "مۆحیب مەهابادی"، پشتی کامێرا (کە ڕووداوەکانی بەرنامەی شەوی ڕابردوو) پیشان دەدات، هەروەها ستران و ڕاپۆرتی تەنز و بڵاوکردنەوەی پەیام و وێنەی نێردراوی بینەرەکان.
کاتی بڵاو بوونەوە: هەموو شەوێک جگە لە شەوانی شەممە
کاتژمێر: 22:30 بە کاتی تاران و 22:00 بە کاتی کوردستانی ئێراق
ئامادە کردن و پێک هێنان: مستەفا مەحموودی
پێشکەشکاران: ئەسعەد خۆشگۆوار، ئازاد ئیبراهیمی
نووسەر: ئەسعەد خۆشگۆوار
یاریدەدەری ئامادەکار: مستەفا قەوامی