ته‌مووز 13, 2019 21:13 Asia/Tehran
  • پیرۆزبایی ساڵڕۆژی لەدایکبوونی ئیمام ڕەزا(ع)

ئیمام ڕەزا(ع) لە ١١ـی زیقەعدەی ١٤٨ مانگی لە مەدینە لەدایکبووە.باوکی ئەو حەزرەتە ئیمام مووسابن جەعفەر و دایکی بەڕێزیان نەجمە خاتوونە.نەجمەخاتوون،لەبارەی لەدایکبوونی ئەو حەزرەتە دەڵێت: کاتێک کورەکەم ڕەزا لەدایکبوو،باوکی ئیمام مووساکازم (ع) ڕوولەمن فەرمووی: بەباشی ئاگاداریی لێبکە چوونکا ئەو بقيه‌الله یە لەسەر زەوین دا.

ئەمڕۆ (یەکشەممە) ١١ی زیقعەدەی ١٤٤٠ی کۆچی، ڕێکەوتە لەگەڵ ١٤ی ژولایی ساڵی ٢٠١٩، ساڵڕۆژی لەدایک بوونی هەشتەمین پێشەوای شیعەکانی جیهان حەزرەتی ڕەزا (ع)ـە.

ئیمامی هەشتەمی شیعەکانی جیهان ڕۆژی یازدەی زیقعەدەی ساڵی ١٤٨ی کۆچی لە شاری مەدینەی پیرۆز لەدایک بوو.

یەکێک لە فەزیلەتەکانی ئیمامی هەشتەمی شیعەکانی جیهان ئەوە بوو کە زاناتر لە حەزرەتی ئیمام رەزا (ع) لە سەردەمی خۆیدا نەبوو و مەئموون خەلیفەی عەباسی بەردەوام ئەو بەڕێزەی بە پرسیاری جۆربەجۆر تاقی دەکردەوە و ئەو حەزرەتەیش وەڵامی هەر هەموو پرسیارەکانی دەدایەوە و وەڵامەکانیشی لە قورئانی پیرۆز وەردەگرت.

سەبارەت بە لەدایکبوونیی ئیمام ڕەزا(ع) ژمارێک لە مەعسوومینی پێش لەو، مزگێنی لەدایکبوونی ئەو حەزرەتەیان دابوو . ئیمام ڕەزا (ع) لە تەمەنی ٣٥ ساڵان دا دوای شەهادەتی باوکی بەڕێزی حەزرەتی ئیمام مووسا کازم(ع) بوو بە ئیمامی شیعەکان و لە تەمەنی ٥٥ ساڵان دا لە سەردەمی خەلافەتی مەموونی عەبباسی و بە هۆی پیلانی ئەو لە خوراسان دا دەرمانداوکرا و لە مانگی سەفەری ساڵی ٢٠٣ مانگی دا شەهید بوو.

لە وێنەی تایبەتمەندییەکانی ئیمام ڕەزا (ع) دەتوانین ئاماژە بەمە بکەین کە ڕەفتارێکی وەک پێغەمبەری نازداری ئیسلام(ص) هەبوو وهەربۆیە هەموو کەسێک خۆشییان دەویست.هەرگیز بە زمان و کردەوەی دڵی کەسی نەدەشکاندەوە. بە شەو کەمتر دەنووست و قورئانی دەخوێندەوە.هەرسێ ڕۆژ جارێک قورئانی خەتم دەکرد و بیری لە ئایاتی قورئانی پیرۆز دەکردەوە.هیچکەسێک زاناتر و پارێزکارتر لەو نەبوو.زۆر بەڕۆژوو دەبوو.بە نەهێنی و بەتایبەت لە شەوانی تاریک، یارمەتی ئاتاج و مۆحتاجانی ئەدا.

دوای شەهادەتی حەزرەتی ئیمام مووسا کازم(ع) ،ئیمام ڕەزا بوون بە ئیمام ،لە سەردەمی هارون و دەستبەجێ دوای شەهادەتی ئیمام مووسا کازم(ع) هەندێک کەس ڕاسپێریان دەکرد بە هارون کە ئیمام ڕەزایش وەک باوکی بەڕێزی شەهید بکات. لە سەردەمی خەلافەتی مەموون مەسەلەی وەلیعەهدی ئەو حەزرەتە هاتە ئاراوە وهۆیەکەشی ترسی مەموون بوو لە دەستەڵاتی مەعنەوی ئیمام ڕەزا(ع) لەنێوان خەڵک دا.

هۆی شەهادەتی ئیمام ڕەزا(ع) لە یەک وشە ترسی ماموون و عەبباسییەکان بوو لە دەستەڵاتی مەعنەوی ئەو حەزرەتە لە نێوان خەڵک دا.کاتێک ماموون نەیتوانی ئیمام ڕەزا بە هۆی وەلیعەهدی خۆی بخاتە ژێر کۆنتڕۆل ،لە ڕێگای جۆر بە جۆرەوە بۆ تێکشکاندنی پلە وپایەی ئیمام ڕەزا کەڵکی وەرگرت بەڵام لەئاکام دا نوشووستی دەهێنا.

خەڵکی موسڵمان و ئیمانداری ئێرانی ئیسلامی لە ساڵڕۆژی لەدایک بوونی ئیمامی هەشتەمی شیعەکانی جیهان بە ئامادە بوون لە شوێنە پیرۆزەکاندا لەوان لە حەرەمی پاکی ئەو حەزرەتە لە شاری پیرۆزی مەشهەد لە باکووری ڕۆژهەڵاتی ئێران ئەم ڕۆژە دەکەنە جەژن.

شیعر هۆندنەوە، مەدیحە خوێندنەوە، وتاردان سەبارەت بە کەسایەتیی ئیمام هەشتەمی شیعەکانی جیهان و بڵاو کردنەوەی شەربەت و شیرینی لەو کارانەیە کە خەڵکی موسڵمانای ئێران لە ساڵڕۆژی لە دایک بوونی حەزرەتی ئیم ڕەزا(ع) دەیکەن.

جارێکی تر ساڵڕۆژی لەدایکبوونی پڕلە بەختەوەری هەشتەمین ئەستێرەی درەوشانی ئاسمانی ئیمامەت و ولایەت "حەزرەتی ئیمام عەلی بن مووسی ئەلڕەزا" (علیەالسلام) لەهەموو مووسوولمانان و ئەویندارانی بنەماڵەی عیسمەت و تەهارەت پیرۆزدەکەین .

 

سەرپەیڤ