کانونی دوھەم 23, 2020 12:33 Asia/Tehran
  • پێداچوونەوەیەک بە سەر زنجیرە درامای ستایش

زنجیرەی ستایش،چیرۆکی کچێکی گەنجە بەناوی ستایش کە بۆ ڕزگاری براکەی لەمەترسییەک کە بەدوای هەڵاتنی لە خزمەتی سەربازی هەرەشەی لێدەکرد،پەنای بردە هاوەڵی براکەی " تاهیر فەردۆس" ئەویش برای ستایش بەرەو سنوورەکان بەڕێدەکات.موحەممەد برای ستایش لە سنوور دەکوژرێت و تاهیر دەکەوێتە بەندیانە.


لەئاکام تاهیر لە بەندیخانە بە ڕەزامەندی بنەماڵەی موحەممەد ئازاد دەبێت و لەبەر ئەوەی ستایشی خۆشدەویست،سەرەڕای نەیاریەتی بنەماڵەی خۆی و بنەماڵەی ستایش ، لەگەڵ ئەو هاوسەرگیری دەکات و خاوەنی کچێکی و کورێک دەبن.تاهیر هاوسەری ستایش لەئاکامی ئێرەیی بردنەکانی هاوسەری براکەی(ئەنیس،هاوسەری سابێر)لەبەر هۆگری یەکجار زۆری حێشەمەتی فەردۆس بە تاهیر تۆمەتبار کرابە هەڵگرتنی ماددەی هۆشبەر و دوای هەڵاتنی لە چنگ فەرمانبەران بە هۆی دەحمێک م کۆچی داویی دەکات.

ستایش لە ماتەمینی براکە هاوسەر و دایکی بە سەرنج لە بارودۆخی نالەباری باوکی، لەگەڵ منداڵەکانی درێژە بە ژیانی خۆی ئەدات و بۆ هەڵاتن لە دەست خەزوورەی حێشەمەت فەردۆس کەبەدوای موحەممەد دەگەرا تابە قسەی خۆی هەڵگری ناوەکەی بێت،بەردەوام بوو لە سەر ژیانی خۆی و دواتر باوکیشی کۆچی دوایی کرد بەڵام ستایش بتەو پاوەجێی بیری لە ژیان و داهاتووی منداڵەکانی دەکردەوە.

لە وەرزی دووهەمی ئەم زنجیرەیە ستایش و دوومنداڵەکەی نازگوڵ و موحەممەد بەشۆهرەتی دیکە بە جێ فەردۆس و دوای ٢٢ ساڵ لەناوچەیەک لەباکوری وڵات دەژێت و خاوەنی چێشتگەیەکە لەو شوێنە دا.کورەکەی ماسی دەفڕۆشیت و لەناکاو چاوی حێشمەت فەردۆس  بەموحەممەد دەکوێت.بانگی دەکاتە شوێنی ئیش وکاری خۆی، لەلایەکی دیکەشەوە مامۆستای زانکۆی نازگوڵ داوای دەکات و لە ستایش و نازگۆڵ داوادەکات بڕۆن لەتاران دا بژین و هەر لەتارانیش زەماوەندەکەیان دەگرن. سابێر کوری گەورەی حێشەمت فەردۆس وەکاڵەتی هەموو ماڵو سامانی باوکی بەیارمەتی ژنێکی فێلەباز بەناوی پەری سیما دەگرێت کە ئەویش لەلایەن کەسێکی نەناس بەکرێگیرابوو. ستایشی لەم بابەتە ئاگادار دەبێت ئەگەر ڕەزامەندی باوەی نازگوڵ واتە حێشمەت نەبێت مارەبرینەکەیان لە ڕوانگەی شەرعی باتلە و دەچێتە دوای حێشمەت فەردۆس.

"زنجیرەی ستایش وەرزی سێهەمی" لەخاکە لێوەی ١٣٩٧ دەستپێکرا و لە ڕەشەمەی هەمان ساڵ کۆتایی پێهات.زۆرتری دەورگێرانی گۆڕدران و دەورگێرانی تازە کەیهان مەلێکی،بەهزاد خوداوەیسی و لالەی مەرزبانو...

بە گوتەی داریوش ئەرجۆمەند لە وەرزی سێهەمی ئەم زنجیرەیە دا حێشمەت فەردۆس هاوڕێ نەوەکەی بە دوای چێکردنەوەی دیسانەوەی ژیانی خۆی دەکەوێت.

داریوش ئەرجۆمەند لە ڕۆلی حێشمەت فەردۆس

ستایش وەرزی سێهەم:

بەڕێوەبەری دووبلاژ: موحەممەد فەرەیدوونی
دەنگهەلگران: سەعەد فەرەیدوونی - رەزا سرووش 

دەنگەکان:

مەهتاب زیرەک

موحەمەد فەرەیدوونی

ئەسعەد خۆشگوار

ئازاد ئێبراهیمی

چیا بابامیری

نەسرین حاتەمی

شاهۆ روستەمی

هیوا ئەمانۆڵڵاهی

رەزا حاج خوسرەوی

شەبنەم وەکێڵیان

گوڵاڵە ڕەحمەتی

عەلی زوڵفەقاری

سەیران گوڵولانی

رەزا سرووش

لاوین حووسێنی

زۆزان نووری

دووبلاژکراوی کۆبەشگەی هونەری سیماگوستەری زاگرۆس

سەرپەیڤ