دانیشتنی پەرلەمانی هەرێمی کوردستان بۆ لێکدانەوەی واز لە کار هێنانی مەسعوود بارزانی
تشرینی یهکهم 30, 2017 09:53 Asia/Tehran
ئێوارەی رۆژی رابردوو ( یەکشەممە ) لە شاری هەولێر لە کاتی گفتوگۆکردنی پەرلەمانتاران لەبارەی دابەشکردنی دەسەڵاتەکانی مەسعوود بارزانی بەسەر (پەرلەمان، حکومەت، ئەنجومەنی دادوەریی) ژمارەیەک خۆپیشاندەر هێرشیان کردە سەر حەرەمی پەرلەمان و ژمارەیەک رۆژنامەنووسیان بریندار کرد، بەو هۆیەشەوە پەرلەمانتاران لە نێو پەرلەماندا مانەوە.