کانونی یه‌که‌م 19, 2019 10:33 Asia/Tehran
  •   بارسێلۆنا٠-٠ ریالی مەدرید؛ کلاسیکۆی بێ گۆڵ دوای هەفدە ساڵ

تیمەکانی بارسێلۆنا و ریالی مەدرید لە حەوتەی دەهەمیی لالیگا کاژێر ٢٢:٣٠ بەرەو ڕووی یەکتری بوون وکلاسیکۆی ٢٧٦ـیان بەڕێوە برد. بۆ یەکەمجار لەدوای١٧ ساڵ(لەساڵی ٢٠٠٢)ـەوە، یاری کلاسیکۆی نێوان هەردوو یانەی بارسێلۆنا و ریال مەدرید بەبێ گۆڵ کۆتاییهات.


لە نیوەی یەکەمی یارییەکەدا یانەی ریال مەدرید بە پێچەوانەی پێشبینییەکان یارییەکی زۆر باشیانکرد و لە 20 خولەکی یەکەمی ئەو گێمەدا زیاتر لە چوار هەلی مەترسیداریان بۆ سەر گۆڵەکەی تێرشتیگن دروستکرد، بەڵام ئاندرێ و بەرگریکارەکان نەیناهێشت گۆڵەکەیان بەئاکام بگات ، پێشبینی دەکرا یانەی بارسێلۆنا لەدوای ئەو پاڵەپەستۆیانەی ریالەوە ئاستی باشتربێت، بەڵام ریال باڵادەستی زیاتر بوو.
 

لە نیوەی دووەمیشدا یانەی ریال مەدرید بەردەوام بوو لە جڵەوگرتنەدەستی یارییەکە و هەمیشە لەلایەن بەیڵ و ئیسکۆوە ئەگەری گەیشتنیان بە ناوچەی سزای بارسا هەبوو، لە نێوەڕاستی ئەو گێمەدا ئیدی مەترسییەکانی بارسا و پاشاکەی کە لیۆنیل مێسییە دەرکەوتن و لیۆ هەلێكی ئاسانی لە نێو هێڵی سزادا لەدەستدا، دواتر سوارێزیش هەلێكی دیکەی لەدەستدا، ئینجا وەڵامەکە لەلایەن گارێس بەیڵەوە گەیشت و گۆڵێکی تۆمارکرد، بەڵام بەهۆی ئۆفسایدەوە رەتکرایەوە، ئینجا هەر گارێس بەیڵ پاسێکی لە ڤالڤێردییەوە وەرگرت و ئەویش بەشداربوو لە بەفیڕۆدانی هەلەکانی یارییەکە و یارییەکەش بەبێ گۆڵ کۆتاییهات.

بە درێژایی یارییەکە ریال مەدرید 17 لێدانی هەبوو، بەڵام بارسێلۆنا تەنیا  9 لێدانیان هەبوو، کۆنترۆڵی تۆپیش لە بەرژەوەندی بارسابوو 52% بە 48%. . هەردوو یانە بەردەوامن لە پێشەنگایەتی لالیگا بە کۆکردنەوەی 36خاڵ، بەڵام یانەی بارسێلۆنا بە جیاوازی گۆڵ لە پلەی یەکەمی لالیگا مایەوە.

ئەم یارییە جارێکی دیکە وابەستە بوونی یەکجار زۆری بارسێلۆنا بە ئێرنێستۆ واوردەی نیشان دا. بۆ چوارەمین کلاسیکۆی بەدوای یەک، لیۆنیل مێسی لەمەڕ تۆمار کردنی گۆڵ یان پاس بۆ گۆڵ ناکام بوویەوە تابەم شێوەیە ڕادەی خولەکەکانیی بەبێ کاریگەری  مێسی لە کلاسیکۆ بگاتە ٣٣٥. ئەمە لاوازترین ئاماری  مێسی لە سەردەمی بەشداریی لە کلاسیکۆ بووە و هاوکات لەگەڵ لەتەنیشت یەکتر دانانیی ئەم ئامارانە،دەتوانین تێبگەین لەبە رچوی بارسا، تیمی لاوازی تری مەیدان بوو لە شەوی پێنجشەممە دا.

 

سەرپەیڤ