کانونی یه‌که‌م 31, 2019 21:01 Asia/Tehran
  • دەس پێ بوونی ساڵی 2020ی زایینی

دەس پێ بوونی ساڵی 2020ی زایینی لە ڕۆژهەڵاتی ترین شوێنی گۆی زەوی

ساڵی 2020ی زایینی لە ڕۆژهەڵاتی ترین شوێنی گۆی زەوی، لە ناوچەی "تونگا"ی ئۆقیانووسی ئارامی باشوورییەوە دەس پێ بوو.

بە پێی نەریتێکی کۆن، کریستیانەکان هەموو ساڵێک، لە دەسپێکی ساڵی نوێ زایینی کە هاوکاتە لەگەڵ یەکەمی ژانیڤەری ، جێژن و شادییەکی تایبەت بەڕێوە دەبەن.

هاوکات سەرۆکی کۆماری ئیسلامی ئێرانیش لە برووسکەیێکی پیرۆزبایی بە بۆنەی گەیشتنی سەری ساڵی نوێی زایینی بە هاووڵاتیە مەسێحییەکان، هیواداری دەربڕی لە ساڵی نوێێ زایینیدا جیهان شایەتی سەقامگیر بوونی ئاشتی و تەبایی ، یەکسانی و بنەبڕ بوونی هەرچەشنە ڕەوشت نزمی و هەڵاواردن بێت بۆ هەمووان.

لە پێتەختی ئێران،تاران،ئەم ڕۆژانە دووکان و بازار و فرۆشگەکان و گوڵفڕۆشییەکان نوقمی کەرەستەی ڕازندنەوەی تایبەت بە ساڵی نوێی زایینین و دارە کاجی(داری کاژ) بەناوبانگی کریسمەسە بۆ هاووڵاتییانی ئەرمەنی و مەسیحی دانیشتووی ئێران. هەربەوچەشنە کە هەربۆنەیەک بە هێمایەک دەناسن،ساڵی نوێی زایینی و جەژنی کریسمەسیش بە دارە کاج وبابانوئێل دەناسنەوە.بابانوئێل یان هەمان باوکی زستان کەلە چەندەها سەدە لەمەو بەر هێمایەک بووە بۆ ئەم رۆژانە ولەبارەی داچیرۆکی زۆریان گوتووە،بە جل وبەرگی سوور و ڕدێنێکی سپی لە تەنیشت دارەکاجی کریسمەس دایە.

کریسمەس لە تاران

 بە گوێرەی ئایاتە پیرۆزەکانی قورئان،خاچپەرەستەکان لە ژمارەی گرووپەکانی دینی و ئەهلی کتێب دێنە ئەژمار کە خوداوەند لە ئایەتی ٦٤ـی سورەتی عۆمران ئەوانی بانگێشتن کردووە بۆ دۆستایەتی بە پێی خالە هاوبەشەکانی نێوان ئیسلام و ئایینەکانی ئەهلی کتێب.کەوایە ،مەسیحییەت کە بەدوو لقی ئەرمەنییەکان و ئاشوورییەکان دابەشدەکرێت  لە یاسای بنەڕەتی ئێران دا بە فەرمی ناسێندراون و ڕێزیان هەیە.ئەم خالە لەپەیامێکی ڕێبەری مەزنی شۆرشی ئیسلامی ڕوولە مەسیحییەکان دا گوتوویانە جەختی لە سەردا کراوە کە بەڕێزی فەرمووی: ڕێزێک کە موسولمانەکان لە عیسا مەسیح(ع) دەیگرن کەمتر نییە لە پلەی و شایستەیی ئەو لە ڕوانگەی دیندارانی مەسیحی لە ئایینی مەسیحییەت دا.

سەردانی ڕێبەری مەزنی شۆرشی ئیسلامی، ئایەتوڵڵاعۆزما خامنەیی لە بنەماڵی شەهید"ڕۆپێرت لازار" بەفرانباری ١٣٩٤

لە کۆتایی سەدەی شەشەم و لەناوچەگەلێکی ئێران وەک ئەسفەهان، یەزد،تاران،شیراز و مەشهەد ئایینی مەسیحییەت لاگرانی خۆی هەبووە. بە گوێرەی شایەت و بەڵگە مێژووییەکان ئاشوورییەکان چەندەها سەدە لە ئێران دانیشتە جێبوون.ئاشوورییەکان هەر لە سەرەتای دەرکەوتنی ئایینی مەسیحییەت چوونەتە ڕیزی لاگرانی ئەم ئایینە.سەرکەوتنی شورشی ئیسلامی بۆ ئاشوورییەکان مزگێنیی تازەی هەبوو.

ئەوان هەروەک گرووپەکانی دیکەی ئایینی فەرمی لە ئازادی کەڵکییان وەرگرت و ئایین و داب ونەریتەکانیی خۆیان پاراست و لە نێوان ئەندامانی کۆمەڵگە دا برەویان پێداوە. سەرەڕای حەشیەمتی زۆر کەمی ئاشوورییەکان ئەوان لە مەجلیسی شۆرای ئیسلامی ئێران دا نوێنەریان هەیە.

 

سەرپەیڤ