چیرۆکی درامای کوردی نوون. خ تایبەت بۆ نەورۆز
چیرۆکی ئەم درامایە لەبارەی " نورئەدین مۆعتەمێد" بە دەورگێری سەئید ئاقاخانی و "ئەمین" بە دەورگێری حەمید ڕەزا ئازەرەنگ، وەرزێرانی شارێکە کە بە هۆی ڕوودانی گرفتەکانی ئابووری شەریکی بازەرگانیان کۆچی دوایی کرد و بەرەو ڕووی گیرو گرفتی زۆر دەبن.
00.45 بە کاتی تاران
نورئەدین خانزادە(سەعید ئاقاخانی) خاوەنی کارگەیەکی بەرهەمهێنانی تۆکلە بەڕۆژەیە.وەرزێرانی هاوگەرەکیی نورئەدین،بەرهەمی خۆیان بە نورئەدین فڕۆشتووە.نورئەدین ئەم بەرهەمە بە کەسێک دانیشتووی تاران بە ناوی میرزایی فڕۆشتووە تا ئەو ،ئەم بەرهەمە لە وڵاتی تورکیا بفڕۆشێت.
لەناکاو هەواڵی کۆچیدوایی میرزایی دەگات و وەرزێرەکان کەئاگاداری ئەم هەواڵە دەبن هەرکامەیان بەلەونێک هەوڵ ئەدەن تا پارەی بەرهەمەکان وا فڕۆشتوویانە بە نورئەدین خانزادە، وەربگرنەوە. نورئەدینیش لە وتووێژی جیاواز لەگەڵ نزیکانی میرزایی تێدەگات ئەو لەکۆتایی تەمەنی دا هیچ پارەو سامانێکی نەبووە و...
ڕەنگە سەرەتا بە بیستنی ناوی "ن.خ" وامان بیردەکردەوە بڕیارە شایەتی چیرۆکی گەندەڵکارێک بین، گەندەلگارێک کە سۆڵتانی تۆیە بەڵام دوای بینینی هەربەشێکی زنجیرە درامای نون.خ زۆرتر ئاگاداری سادە و ساویلکەبوونی نورئەدین خانزادە دەبین، تازە دەزانین لەبەر چی ناوی دراما "نون.خ"یە.
لە سەر هەوڵی "هومەن حاج عەبدوڵلاهی"، خەڵک و جەژنی نەورۆز،شانۆکانیی جوان لە ن.خ دەبین و هەروەها شانۆی پێکەنینی یەکجار زۆر و دیمەن گەلێکی هەرەجوان لەم زنجیرەیە بۆ بینەر ئامادەکراوە.سەرجەم،خەڵک شایەتی تەنزێکی زۆر باش و دروست و حەساوی لە نەورۆز دا دەبن.
لووکەیشێن و شۆێنی فیلمهەڵگرتنی زنجیرە درامای "ن.خ" لە کۆیە؟ زۆرتری سێکانسەکانی ئەم درامایە لە گوندەکان و گردو پەڕی پارێزگای کوردستان وناوچە کوردنشینەکان دا تۆمار کراوە. هەروەها هەندێک لە سێکانسەکانیشی لە تاران دا تۆمار کراوە.